گۆران،تەنیا شكست و هەرەس هێنان

گۆران،تەنیا شكست و هەرەس هێنان
لە درێژەی ئەو هاو پەیمانەتییەی كە گۆران و باڵەكی دەسترۆیشتووی حیزبەكی دیاریكراوی كوردستان لە گەڵ دەوڵەتی یاسا هەیتیان ،و دوا بە دوای پرۆژە نەهێنییەكانی 19ی ئاب و 23ی حوزەیران كاتەك كە نەیانتوانی دژی بەرژەوەندییەكانی گەڵ بوەستنەوە و بە سوودوەرگرتن لە ئەجندای بیانی بەرەو شكست هاتن، ئەو جارەیان بە دوای ،بە ناو پرۆژەیەكی نوێن بۆ ئەوەی كە پەیمانی خیانەت دوبارە نوێ‌ بكەنەوە.
ئەویش بە ئامادە كردنی ئەو پرۆژە یاسایەی كە پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یان كردووە كە بە نەس لە پرۆژەكەیان هاتووە:"نەوتی هەرێم لە بری شایستە داراییەكان و بودجەی كوردستان تەسلیم بە بەغا بكرێت و ئەگەر هاتوو هەرێمی كوردستان لەو بوارەوە كەمتەرخەمی نواند ،حكومەتی مەركەزی وەكوو هەموو پارێزگاكانی تری كوردستان مامەلە لە گەڵ پارێزگاكانی هەرێم بكات".
سەرەرای ئەوەی كە ئەوە راستەوخۆ رێگا خۆشكردن بۆ دەستتێوەردان و جارەكی تر گەرانەوە بۆ باوەشی بەغدا هیچی تر نییەو بەوشێوەیەش ئیرادەی گەڵی كوردستان تەسلیم بە نەیاران دەكرێت، لە هەمان كاتیش شكستهێنان بەو دەرفەتە زێرینەیە كە بۆ كوردستان و گەلی كورد هاتۆتە ئاراوە ئەوەش گەورەترین ئەو خیانەتەیە كە لە ناوخۆوە بە پشتگیری ئەجندای دەرەكی پێرەو دەكرێت.
ئەوەی كە ئێستا سەرۆك بارزانی هەڵگرییەتی پرۆژەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییە كە گەلی كورد زیاترلە سەدەیەكە قوربانی بۆ دەدات و پاش ئەوەی كە كورد توانی بوونی خۆی وەكوو كورد بسڵمینیت و هەنگاوەكان بەرەو سەربەخۆیی خێراتر بكات،ئەو جارەش وەكوو هەموو جارەك لە هەوڵی نانەوەی پشێوی و پیڵان و كودتادان بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بوەستێنن.
ئەوەی كە زۆر سەیرە و لە زمنی هەموو ئەو پیڵان گێرانەی ووڵاتانی ئیقلیمییە، ئەوەیە چۆن لەیەنی كوردی ئەوندە پشت ئەستوورە بەو لایەنانەی كە زیاتر لە سەدەیەكە زوڵم لە كورد دەكەن و دژی هەموو بەرژەوەندییەكانی كورد وەستاون ،ئەگەر وانییە بۆ دەبیت ئەجندای دەرەكی پشتگیری لە مانەوەی پەكەكە لە چییای شنگاڵ و قەندیل بكات ئاخۆ چ بەرژەوەنییەك ئەو دوو جەمسەرە ناكۆكە كۆدەكاتەوە؟ لە چ شتێك هاوبەشیان دەكات؟ ووڵام ئەوەیە تەنیا دژایەتی كردنی ئەو پرۆسەیە نیشتمانییەیە كە بەرێوەیە ئەویش سەربەخۆییی كوردستانە.
ئەوەی گومان لە كارەكانیان زیاتر و زیاتر دەكات ئەو پاشخانە مێژووییەی كە ئەو لایەنانە هەیەتیان چوون ئەوە جاری یێەكەم نییە كە هەوڵی دروست كردنی كێشە لە بەردەم پرۆسەكانی نیشتمانییەوە دەدەن ودوایین جاریش نابیت.
Top