گۆران،تەنیا شكست و هەرەس هێنان
November 13, 2016
وتار و بیروڕا
ئەویش بە ئامادە كردنی ئەو پرۆژە یاسایەی كە پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یان كردووە كە بە نەس لە پرۆژەكەیان هاتووە:"نەوتی هەرێم لە بری شایستە داراییەكان و بودجەی كوردستان تەسلیم بە بەغا بكرێت و ئەگەر هاتوو هەرێمی كوردستان لەو بوارەوە كەمتەرخەمی نواند ،حكومەتی مەركەزی وەكوو هەموو پارێزگاكانی تری كوردستان مامەلە لە گەڵ پارێزگاكانی هەرێم بكات".
سەرەرای ئەوەی كە ئەوە راستەوخۆ رێگا خۆشكردن بۆ دەستتێوەردان و جارەكی تر گەرانەوە بۆ باوەشی بەغدا هیچی تر نییەو بەوشێوەیەش ئیرادەی گەڵی كوردستان تەسلیم بە نەیاران دەكرێت، لە هەمان كاتیش شكستهێنان بەو دەرفەتە زێرینەیە كە بۆ كوردستان و گەلی كورد هاتۆتە ئاراوە ئەوەش گەورەترین ئەو خیانەتەیە كە لە ناوخۆوە بە پشتگیری ئەجندای دەرەكی پێرەو دەكرێت.
ئەوەی كە ئێستا سەرۆك بارزانی هەڵگرییەتی پرۆژەیەكی نیشتمانی و نەتەوەییە كە گەلی كورد زیاترلە سەدەیەكە قوربانی بۆ دەدات و پاش ئەوەی كە كورد توانی بوونی خۆی وەكوو كورد بسڵمینیت و هەنگاوەكان بەرەو سەربەخۆیی خێراتر بكات،ئەو جارەش وەكوو هەموو جارەك لە هەوڵی نانەوەی پشێوی و پیڵان و كودتادان بۆ ئەوەی ئەو پرۆسەیە بوەستێنن.
ئەوەی كە زۆر سەیرە و لە زمنی هەموو ئەو پیڵان گێرانەی ووڵاتانی ئیقلیمییە، ئەوەیە چۆن لەیەنی كوردی ئەوندە پشت ئەستوورە بەو لایەنانەی كە زیاتر لە سەدەیەكە زوڵم لە كورد دەكەن و دژی هەموو بەرژەوەندییەكانی كورد وەستاون ،ئەگەر وانییە بۆ دەبیت ئەجندای دەرەكی پشتگیری لە مانەوەی پەكەكە لە چییای شنگاڵ و قەندیل بكات ئاخۆ چ بەرژەوەنییەك ئەو دوو جەمسەرە ناكۆكە كۆدەكاتەوە؟ لە چ شتێك هاوبەشیان دەكات؟ ووڵام ئەوەیە تەنیا دژایەتی كردنی ئەو پرۆسەیە نیشتمانییەیە كە بەرێوەیە ئەویش سەربەخۆییی كوردستانە.
ئەوەی گومان لە كارەكانیان زیاتر و زیاتر دەكات ئەو پاشخانە مێژووییەی كە ئەو لایەنانە هەیەتیان چوون ئەوە جاری یێەكەم نییە كە هەوڵی دروست كردنی كێشە لە بەردەم پرۆسەكانی نیشتمانییەوە دەدەن ودوایین جاریش نابیت.