هەوڵێکی تر و ئامانجێکی دیار

هەوڵێکی تر و ئامانجێکی دیار
لە سەرەتای وتارەکەمدا دەمەوێت ئاماژە بو هەوڵی هندێ کەس و باڵ و لایەنی سیاسی و ئامانجیان لە م هەوڵە ی ئەمجارەیان دا بکەم بە کورتی، ئەویش ئەوەیە کە پێشکەش کردنی پڕوژەیێک بو بەغدا سەبارەت بە مامەڵە کردن لەگەڵ پارێزکاکانی هەرێم دا وەک پارێزگاکانی عیڕاق درێژە پێدانی هەمو ئەو هەوڵانە ی ڕابردویە لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان و بەشێکە لەو نەخشە سیاسیەی کە دوژمنان ئاراستەی دەست و پەنجەکانیان دەکەن لە ناوچەیێکی دیاریکراوی باشوری کوردستان دا.
شایانی باسە کە داواکاریەکی لەم شێوەیە بو بەغدا واتە هەوڵدانە بو تەسلیم کردنی ێیڕادەی سیاسی و نەتەوەییمان بە دوژمنانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان و دەیانەوێت هەژمونی نەیاران بسەپێنن بەسەر باشوری کوردستاندا و شکەست بەم دەرفەتە زێڕینە بێنن کە بو دوزی کورد هاتوتە پێشەوە .
سەربەخویی کوردستان مافێکی ڕەوای کوردە وپڕوژی سه ربەخویی کوردستانیش کە بارزانی ڕێبەرایەتی دەکات لە دەستێکی ئەمین دا بەڕێوە دەچێت و پڕوژەیێکی پیروزی نیشەیمانیە وە ئەوەی کە ئەم کەس و باڵ و لایەنانە هەوڵی بودەدەن نەک هەر دەرچونە لە ڕێبازی کوردایەتی بەڵکو خیانەتێکی نیشتیمانی گەورەشە بەرامبەربە کوردوکوردستان و خزمەتکردنە بە و ئەجیندای سیاسیەی دوژمنان لە دژی ئەم مافە ڕەوایەی گەلەکەمان .
دوژمنانی سەربەخویی کوردستان هاوکات لە گەڵ ئەم گوڕانکاریە خێرایانەدا کە لەسەر ئاستی جیهان و ناوچەکەماندا ڕودەدەن باش ده زانن کە پێگەی سیاسی کورد بە تایبەت باشوری کوردستان بە هەند وەرگیراوەو دوزی کورد ژمارەیێکی بە هێز دەبێت لە نێو ئەم وەر چە رخانە سیاسیە نوێییانەدا بویە لەم ماوەیەدا هەمو هەوڵێکیان دا بو ڕاگرتنی ئەو هەنگاوانەی کە دەنران بەرەو سەربەخویی کوردستان و بارزانی و پارتییان بە ئامانج گرت. بەڵام نەک هەر سەرکەوتوو نەبون بەڵکو کاروانی سەربەخویی لە هەنگاونان بەردەوامە و دوزی کوردیش تادێت نزیک دەبێتەوە لە ئامانجی کوتایی خوی. بە ڕێبەرایەتی ڕێزدار بارزانی.
لەکوتایی دا ماوە بڵێم دوزی کورد لەو قوناغە دەرباز بووە کە جارێکی تر بتوانن لە به رەو پێشڤەچون ڕابگرن ودوژمن هەر دوژمنە به ڵام داحی گران ئەوەیە کە هندێ کەس و باڵ و لایەن هەن لێرەو لەوێ ئەوەی دوژمنان ئەمڕو پئییان ناکرێت بیکەن دژی کوردستان ئەوان بە شانازیەوە دەیکەن و بونەتە ڕاوێژکارو ڕێینیشاادەری دوژمنان لە دژی سەربەخویی و سەرفەرازی کورد و کوردستان.
Top