باكوری كوردستان ، هۆكار و چارەسەر

باكوری كوردستان ، هۆكار و چارەسەر
ئەوەی لە چەند رۆژێكی رابردوو رویدا و هەردوو هاوسەرۆكەكانی هەدەپە و نۆ پارڵمانتاری هەدەپە دەسگیر كران شەقامی كوردی هەژاند بۆ ئەوەی كە دژی ئەو كارە دژ بە دیموكراسییەی لە توركیا رووی داوە هەڵویستەكی ئەرێنی بنوێنن ئەوەش جێگەی دڵخۆشی بوو بۆ ئەوەی كورد بتوانیت لە رێگەی شەقامەوەبە یەك دەنگ، ئەو مافانەی كە لێی زەوت دەكرێت بە دەستی بهێنیتەوە، بەڵام ئاخۆ ئەو خۆپێشاندان وچاڵاكییانە دەبنە هۆكارەك بۆ ئازادبوونی ئەو پارڵمانتارانە ؟بێشك كە نا ،ئەوە جاری یەكەم نییە كە دژی توركیا و دەیان پرۆسەی لەوجۆرە چاڵاكی دەكرێت تەنانەت لە پرۆسەی دەسگیركردنی ئۆجەلانیش، لە تەواوی رۆژئاوا و هەندێك ووڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەراستیش گرژی و توندوتیژی تێكەوت، بەڵام هەموو ئەوانە چارەسەری دۆخەكەیان نەكرد. بەڵام هۆكار چی بوو؟ چ شتێك پاڵنەر بوو بۆ ئەوەی دۆخی باكوور بەو ئاستە بگات؟
ئەوەی كە ناتوانریت حاشای لێبكرێت حكومەتی توركیاش وەكوو هەموو حكومەتێكی ناوچەكە كە كوردستانیان بەسەردا دابەشبووە لە كوشتن و برین وئازاردانی گەلی كورد بێبەش نەبووە بەڵام ئەو حەقیقەتەنەشاراوەیە دەبیت بگوترێت كە،دوا بە دوای هاتنە سەركاری دەولەتی داد وگەشەپێدان، جۆرەك گۆرانكاری لە سیاسەتەكانی ئەو حیزبە هاتە كایەوە بەشێوەیەك ئەو بیرۆكەیە جێگیر كرا كە ئیتر ناتوانرێت كورد فەرامۆش بكرێت و دەتوانیت مافەكانی خۆی لە رێگەی صندۆقە كانی دەنگدان ممارسە بكات ،تەنانەت لە كابینەی دووەمی ئەردۆغان لەو پەكێجانەی كە بۆمەبەستی چاكسازی پێشكەش بەپارڵمانی ئەو ووڵاتە كرابوو،كۆمەلێك پرۆگرامی چاكسازی كە تیاندا مافەكانی كوردی تێدا دەستەبەر ببوو، بوونیان هەبووەو بە ناوبژیوانی سەرۆك بارزانی پرسی چارەسەری ئاشتی كەوتبوو بە رنامەی رۆژەڤەوە و بە شێوەیەكی باشیش بە رێوەدەچوو و قۆناغی باشی بری بوو.
كاتەك هەڵبژاردن لە دوو ساڵ لە مەوبەر ئەنجامدرا ،هەدەپە توانی رێژەیەكی بەرچاوی دەنگ بەدەست بهێنیت تەنانەت توانی 85 كورسی پارڵمانی بۆ كورد مسۆگەر بكات، لەو كاتە پارتی داد وگەشەپێدان داوای لەكورد كرد بۆ ئەوەی حكومەتی نوێ‌ لە گەڵ كورد پێك بهێنیت بەڵام بەداخەوە سەرەرای ناوبژیوانی و رێنوینی سەرۆك بارزانی بۆ ئەوەی كە مافەكانی كورد لە رێگەی پارڵمانەوە بەدەست بهێنن و بەشداری كابینەكەی ئاكەپە بكەن، بەڵام ئەوجارەش ئەقلییەتی شاخ دژی ئەوەبوو كە ئەو پرۆسەیە سەر بگریت و لە قەندیلەوە پرۆسەكە پەكخرا .بە شێوەیەك كە ئەو پرۆسەیە بەئەنجام نەگات.
لە بەر ئەوەی كە ئێران بە ئاراستە كردنی سیاسەتەكەی ،دژی دروستبوونی سەقامگیری لەو ووڵاتەبە: لە لایەك بۆ ئەوەی بتوانیت خۆی وەكوو حكومەتەكی كاریگەر لە ناوچەكە دەربكەویت لە لایەكی ترەوە بۆ ئەوەی كە توركیا بە كێشەكانی ناو خۆیەوە مەشغوول بكات و دەرفەتی بیر كردنەوە لە ئێرانی نەبیت لە هەمان كاتیش ئەو دەرفەتەی كە بەكورد دراوە بۆ ئەوەی ئاشتی بۆ كورد بگەرێتەوە لەدەست دەرچیت نەوەك هەمان چارەنووس كوردانی رۆژهەڵاتیش بگریتەوە.
بەو جۆرەش ئە دەرفەتەی كە كوردانی باكوور لە مێژووی پر لە تەپە سەری ئەو ووڵاتە بە خۆیانەوە نەبینی بوو لە دەستیان چوو و جارەكیتر كورد پە نای بۆ كوشتن و برین و رێگری لە بارهەڵگرەكان و هاتووچۆی ترازیت و سوتاندنیان وهەروەها كوشتنی دووپۆلیس و لێدانی خەندەق لەو ناوچەكوردییانەی كە كوردی تییدا باڵادەست بوو،بە ناو سیستەمی خۆسەری دیموكراتییان راگەیاند، ئەوەش باشترین دەرفەت بوو بۆ ئەوەی حكومەتی توركیا بەو ئامانجەی كە مەبەستی بوو بگات و ئەوەش بیانۆیەك بوو كە سەرانی شاخ بۆ حكومەتیان رەخساند بۆ ئەوەی هەموو رێگەیەك بۆ سەركووت كرن بگریتە بەر. بەو شێوەیەش پەكەكە هەموو دەرگاكانی بە رووی هەدەپە داخست و دۆسییەی كوردی لەو ووڵاتە بۆ چارەسەری پرسی ئاشتی پەكخست و سەرەرای ماڵوێرانی و ئاوارەبوونی كۆمەڵەك كورد هەمدیسان كوشتار چیتری بەر هەم نەبوو.
دوابەدوای كودتای سەربازیش حكومەتی داد و گەشەپێدان، توانی بە شێوەیەكی برچاو لایەنگرانی كودتا و جەماعەت لە سەر كارەكانیان وەلا بنێت ئەوجارە كاری بۆ پرۆسەیەكی تر كرد ئەویش پێداچونەوە لە هەموو ئەو حیسابانەی كە لە گەڵ كورد هەیبوو,ئەوانە تەواوی ئەو پێشهاتانە بوون كە نە هەدەپە بیری لێدەكردەوە و نە پەكەكەش پرۆگرامەكی بۆ دوا رۆژی باكوور هەبووچوون جیا لە سەر لێشیواوی پەكەكە بۆ ئەو ناوچانەی كە خۆی و پاش كۆكانی بونیان هەیە هیچیان پێ‌ نییە تەنیا جێبە جێ‌ كردنی ئەجندای عێراق و ئێران و سوریا نەبیت.
بەڵام لەو دۆخە نەخوازراوە چارەسەر چی بێت؟
لە كاتی ئێستا سەرەرای ئەوەی كە كورد بە هەموو شێوەیەك كارتەكانی لە دەست داوە دەبیت پەكەكە دەست لەسیاسەتەكانی هەڵبگریت و سیاسەتەكی واقع بینانە بگریتە بەر و دەست لە توندو تیژی بپارێزیت بۆ ئەوەی بتوانرێت مەجاڵەك بۆ چارەسەری خۆش بكرێت و هەوها داوا لەسەرۆكی هەرێمی كوردستان بكرێت دیسان هەوڵەكانی بۆ ئاشتی لەو ووڵاتەبخاتە گەر هەر وەهاهەدەپەش لە چوارچێوەی یاساكانی ئەو ووڵاتە هەڵسوكەوت بكات ناكرێت لە پارڵمان و لە گەڵ حكومەت دا بژیت لە هەمان كات دا دژی سەرۆكی ئەو ووڵاتە لێدوان بدەیت هەربۆیەش سەرەرای ئەوەی هەدەپە دەبیت بە سیاسەتەكانی دابچیتەوە دەبیت چیتر نەچیتە ژێر باری سیاسەتەكانی قەندیل كە لە لایەن ئێرانەوە بۆیان دیكتەدەكرێت.
Top