واپێدەچێت سەرجەم کەنالەکانی دژ بە دۆزی کورد و بارزانی بەگڕخسترابن!

واپێدەچێت سەرجەم کەنالەکانی دژ بە دۆزی کورد و بارزانی بەگڕخسترابن!
لەمڕۆدا کە سەرۆک مەسعود بارزانی زۆر بە هۆشیاری و بە گەرموگوڕی هەنگاو دەنێت بەرەو ئازادی و سەربەخۆی بۆ کورد و کوردستان، ناحەزو دوژمنانی ناوخۆ و دەرەکیش هەموو کەنالەکانیان وەگەڕخستون تاکو ڕێگری لە سەرکەوتنی ئەم هەنگاوە بکەن و نەهێڵن گەلی کوردمان بەو ئاواتەی بگات،
بەڵام بۆ من دوو خاڵی گرینگ وەک ڕۆژی ڕووناک بە ئاسمانەوە دیارن کە پەیوەستن بە پرسی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان:

-یەکەم:
لە ڕۆژی ۹ـی ٥ـی ۲۰۱٥ جەنابی سەرۆک (مەسعود بارزانی) لەگەل ڕەوەندی کوردی لە ویلایەتی ڤیرجینیای ئەمریکا کۆبۆوە و لە گوتەیەکیدا ئاماژەی بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان کرد و گوتی: "ئەو کۆسپانەی پێشتر هەبوون ئێستا زۆربەیان نەماون و ئەگەر مابێتیشن شتی زۆر کەمە، بۆیە ئامانجەکەمان زۆری نەماوە".

-دووەم:
خۆشبەختانە ئەوجارەیان ئەمریکا و چەندین لە وڵاتانی بەهێز پشتگیری ڕاستەقینەیان نیشانداوە بۆ کورد، هەر دەستوەردانێکیش بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هێڵی سوور دەزانن، نموونەش زۆرن لەم چەند ساڵەی دوواییدا و هەندێکیشیان هێندە لەمێژنین!

ئیتر لەسەر ئێمەی کورد ماوەتەو دەست بەو دەستکەوتە مەزنانەوە بگرین و سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدە نەمرەکانمان دابنوێنین کەخوێنی گەشی خۆیان بەخشی بە ڕێگای ئازادی و ڕزگاری بۆ سەربەخۆیی کورد و کوردستان.
جێی خۆیشییەتی هەموو هەوڵ و تواناکانمان بخەینە پاڵ هەنگاوەکانی سەرۆکی هێژا مەسعود بارزانی بۆ سەرکەوتنی هەوڵەکانی بەڕێزیان سەبارەت بە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردی.
دەبێ هەموومان پێشمەرگە و پشتیوان بین بۆ ڕۆڵی بەرز و قارەمانانەی هێزی پێشمەرگەی کورد و کوردستان.
بۆ پێشەوە لەژێر ئاڵای کوردستان بە سەرۆکاییەتی مەسعود بارزانی، سیمبوڵ و ڕەمزی کورداییەتی لە سەردەمی نوێدا.
نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی گەلەکەمان
بژی کورد و کوردستان
بژی پێشمەرگە
Top