واقیعی ئێستا و دۆز ومافەرٍەواكانی كورد هەنگاونانە بەرەو ئاسۆیەكی روون وئامانجەگەورەكە
November 10, 2016
وتار و بیروڕا
قۆناغی ئێستامان هاوشێوەی سەرەتاكانی دەستپێكی شۆرٍشە یەك لە دوای یەكەكانی كورد ، خۆراگری و بەرخۆدان و گیانی فیدایی پێوستە ، تا بە دەستهێنانی ئەو ئاواتە لە مێژینەیە .پێشمەرگە ناوبانگی گەورەی پەیداكردووە بەوەی لە جیاتی جیهان شەڕی داعش دەكات، بارگرانی ئابووری و هاتنی ئاوارەیەكی زۆر لە سووریا و ناوخۆی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان جێگەی شانازییە كە هەموویان داڵدە دراون و ژینگەیەكی ئارام و ئاسایشییان بۆ دابین كراوە لە سایەی دەزگەكانی ئاسایش و پاراستن و پێشمەرگە و پۆلیس ئاسایشی هەرێم بەرقەرارە. مادام ئێمە داوای سەربەخۆیی دەكات پیویستە خۆڕاگری و ئارامی هەبیت بۆ تێپەڕاندنی ئەو كێشانەی رووی لە وڵاتەكەمان كردووە، بۆ سەربەخۆیش بەرگریكردن و خۆڕاگری گرنگە، چونكە دوژمنانی كورد بە هەموو شێوەیەك هەوڵ دەدەن ئەم ئەزموونە تێك بدەن و بە یەكگرتووییەوەش دەتوانین لەبەرانبەر ئەو هەوڵە بووەستینەوە كە سەرۆك بارزانی گرنگێتی گەورەی هەیە بۆ ئەم پرسە بەتایبەتی لە پرسی پێكەوەژیانی نەتەوە و پێكهاتە ئایینییەكان لە كوردستان بۆتە جێگەی رێز لە جیهاندا كە ئێستا كوردستان ناوبانگی گەورەی پەیدا كردووە لەرووی پێكەوەژیانی پێكهاتەكان بە ئارامی. قۆتاغی ئەمڕۆی جیهان بەتایبەتی ناوچەكەی ئێمە لە گۆڕانكاریدایە و شەڕی تایەفی و مەزهەبی و نەتەوایەتی رۆژ دوای رۆژ توندتر دەبێت، بۆیە تەنیا ناحەزانی و دوژمنانی كورد لەو جیاوازی و ناكۆكییە سوودمەند دەبن كە بە فیتی دەوڵەتانی جیهان و هەرێمی هاتوونەتە ناوچەكە، بە تایبەتی عێراق و سووریا كە بەهۆیەوە سنوورەكان نەماون و گۆڕانكاری خێرا لەئارادایە، كەوایە پێویستە سەركردەكانی كوردستان بە هەستی نەتەوایەتی یەك گوتاربن و رێگە نەدەن دەستی دوژمنان بگاتە كوردستان، چونكە كورد بەرەو سەركەوتن دەچێت و پشتگیری نێودەوڵەتی هەیە بەهۆی دیپلۆماسییەتی سەركەوتووانەی سەرۆك بارزانی، بۆیە قۆناغی ئێستامان چارەنووسسازە و دژوارە و پێوستی بە یەكریزی ویەكهەڵوێستی هەر تاكێكی كوردی دڵسَوز هەیە ، تا ئامانجەگەورەكەمان بەدەست بهێنین .
هاتنە ئارٍایی ئیدارەی " دۆناڵد ترامپ "، دەوڵەتێكی نوێ و سەرۆككۆمارێكی نوێی بۆ وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا ، گۆرانگاریی ریشەیی لە رۆژهەڵاتی ناوین دروست دەكات ، یەكەم كار بۆ نەهێشتنی بەشار ئەسەد و دروستكردنی دەوڵەتێكین نوێی لە سووریا دەكات . دووەم : ئێران لە رووی بە دەستهێنانی چەكی ئەتۆمی و هەژموونی بۆ سەر عێراق و سووریا و یەمەن و لوبنان لاواز دەكات . سێیەم : ئێدارەی ئەمەریكا درك بە بوونی كورد وەك واقیع لە سەر نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەرٍاست و وەك هێزێكی كاریگەر ، بە تایبەت كە لە ماوەی رابردوو ئەمەریكا و كورد وەك هاوپەیمان و جێگەی متمانە بە یەكتر كاریان كردووە و بە تایبەت لە دوای ساڵی 2003 و رووخانی رژێمی سەدام ، بوونیان لە هەرێمی كوردستان و كاركردنی هاوبەش لە رووی سەربازی و سیاسی و دیپلۆماسی بناغەیەكی پتەو لە نێوان پەیوەندییەكانیان دروستبووە . هەروەها لە دوای 2014 و جەنگی جیهانی داعش ، ئەمەریكا و ناتۆ و هەموو جیهان ئازاد بۆیان دەركەوت كە تەنیا هێز كە ئازایانە و جیدی توانیی بێتی هەیبەتی درٍندەترین مرۆڤ كوژانی جیهان بشكێنێت " پێشمەرگەیە"، بۆیە بە خێرایی وەك هاوپەیمانێكی بەهێز لە رووی سەربازی و لۆجستییەوە هاوكاری میللەتی كورد و پێشمەرگەیان كرد، بۆیە بە دڵنییاییەوە ئەمەریكاو هەموو جیهان ناتوانن دۆزی كورد پاشگوێ بخەن و گرنگی پێنەدەن، بۆیە بە دڵنییاییەوە بەهێزكردن و پرچەككردنی پێشمەرگە، پۆرتۆكوڵی راستەو خۆ لەگەڵ پێشمەرگە و گشت ترافیكە دیپلۆماسییەكان وپشتیوانییە نێو دەوڵەتییەكان ، هێما و مانای دروستبوونی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە.