چما په‌یه‌ده واده‌کات؟!
November 9, 2016
وتار و بیروڕا
هەموو ئەو هەڵسوكەوتانەی پەیەدە دژی بنەماكانی دیموكراسی و پێوەرەكانی سەردەم و ئازادیخوازی و گیانی كوردایەتین و هەر بە هۆی ئەو سیاسەتە هەڵانەوە بەشێكی زۆری دانیشتوانی ڕۆژئاوا شوێنی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونە.
له پاڵ ئه‌و هه‌موو پێشێلکاری و خۆسه‌پاندنه‌ی په‌یه‌ده له ڕۆژئاوا، که‌چی به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان و که‌وتنه دوژمنایەتیكردنی سیاسەتەكانی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی دۆزی كورد، دژایەتیكردنی سەربەخۆیی كوردستان، سووكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستان و پێشمه‌رگه، ڕێگریكردن لە بردنه‌وه‌ی تەرمی ئەو شەهیدانەی ڕۆژئاوا که لەگەڵ پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان له باشوری کوردستان شەهید كرابوون، چونکه له ئه‌جێندا و سیاسه‌تی په‌که‌که و په‌یه‌ده‌دا سەربەخۆیی و ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە و كوردایەتی و بیری نیشتیمانپەروەری و مەفاهیمی نەتەوایەتی ئەو چەمكانەن که زۆر بە توندی لەدژی دەوەستنەوە و ئامادەن خوێن بڕێژن.
بۆیه تا په‌یه‌ده به‌و سیستمه دیکتاتۆری و تاکڕه‌وییه حوکم بکات و په‌یڕه‌وی ئه‌جێندای ئێقلیمی و سیاسه‌تی په‌که‌که و به‌شێک له سه‌رکرده‌کانی بکات، ناتوانێ له ڕۆژئاوا به‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه بمێنێته‌وه و ناکرێ به چه‌واشه‌کاری و به کوشتدانی گه‌نجی کورد و به بیانووی شه‌ڕی داعش ئه‌و پێشێلکاری و زوڵم و زۆره چاوپۆشی لێ بکرێت.