چما په‌یه‌ده‌ واده‌کات؟!

چما په‌یه‌ده‌ واده‌کات؟!
په‌یه‌ده‌ داوای چه‌ند ساڵ ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ها له‌ ڕۆژئاوای کوردستان جگه‌ له‌ سیاسەتێکی پاوانخوازیی و دروستكردنی سیستەمێكی دیكتاتۆری، میلیتاری تۆقێنەر و سەركوتكار، نه‌ک نه‌یتوانی په‌یڕه‌وی سیاسه‌تێکی عاقڵانه‌ بکات و ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراسی و یه‌کترقبوڵ کردن دروست بکات، به‌ڵکو به‌ زۆری چه‌ک و ترساندن خۆیان سه‌پاند و هەر كەس وەك ئەوان بیر نەكاتەوە و په‌یڕه‌وی ئامانج و ئایدیای ئه‌وان نه‌بێت به‌ خائین له‌ قه‌ڵه‌م ده‌درێت و و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و گرتن و ئازاردانی لێ ده‌کرێت و ته‌نانه‌ت که‌وتنه‌ ڕێگری کردن و له‌مپه‌ڕ خستنه‌ به‌رده‌م کارو چالاکی ‌پارته‌ سیاسییەكانی سەربە ئەنەكەسە و پارتی دیموكراتی كورد لە سووریا و ئازاردان و گرتنی که‌سانی شۆڕشگێڕ و چالاکوانی ڕۆژئاوا و سەرۆك و ئەندامانی باڵای ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا.

هەموو ئەو هەڵسوكەوتانەی پەیەدە دژی بنەماكانی دیموكراسی و پێوەرەكانی سەردەم و ئازادیخوازی و گیانی كوردایەتین و هەر بە هۆی ئەو سیاسەتە هەڵانەوە بەشێكی زۆری دانیشتوانی ڕۆژئاوا شوێنی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونە.

له‌ پاڵ ئه‌و هه‌موو پێشێلکاری و خۆسه‌پاندنه‌ی په‌یه‌ده‌ له‌ ڕۆژئاوا، که‌چی به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستان و که‌وتنه‌ دوژمنایەتیكردنی سیاسەتەكانی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی دۆزی كورد، دژایەتیكردنی سەربەخۆیی كوردستان، سووكایەتیكردن بە ئاڵای كوردستان و پێشمه‌رگه‌، ڕێگریكردن لە بردنه‌وه‌ی تەرمی ئەو شەهیدانەی ڕۆژئاوا که‌ لەگەڵ پێشمەرگە لە شەڕی تیرۆریستان له‌ باشوری کوردستان شەهید كرابوون، چونکه‌ له‌ ئه‌جێندا و سیاسه‌تی په‌که‌که‌ و په‌یه‌ده‌دا سەربەخۆیی و ئاڵای كوردستان و پێشمەرگە و كوردایەتی و بیری نیشتیمانپەروەری و مەفاهیمی نەتەوایەتی ئەو چەمكانەن که‌ زۆر بە توندی لەدژی دەوەستنەوە و ئامادەن خوێن بڕێژن.

بۆیه‌ تا په‌یه‌ده‌ به‌و سیستمه‌ دیکتاتۆری و تاکڕه‌وییه‌ حوکم بکات و په‌یڕه‌وی ئه‌جێندای ئێقلیمی و سیاسه‌تی په‌که‌که‌ و به‌شێک له‌ سه‌رکرده‌کانی بکات، ناتوانێ له‌ ڕۆژئاوا به‌و ده‌سه‌ڵات و هێزه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و ناکرێ به‌ چه‌واشه‌کاری و به‌ کوشتدانی گه‌نجی کورد و به‌ بیانووی شه‌ڕی داعش ئه‌و پێشێلکاری و زوڵم و زۆره‌ چاوپۆشی لێ بکرێت.

Top