کوردپێویستی بە خیتابێکی سیاسی یەکگرتوویە لە دڵسوزان و نیشتیمان پەروەران

کوردپێویستی بە خیتابێکی سیاسی یەکگرتوویە لە دڵسوزان و نیشتیمان پەروەران
گوڕانکاریە سیاسیەکان لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی و هەرێمایەتی و عیڕاقی بە شێوەیێکی زور خێرا خویان دەردەخەن بویە پێویستە نوخبە سیاسیەکانی کوردستان هاوشانی ئەم گوڕانکاریە سیاسیانە هەنگاو بهاوێژن تاکو لە کاروانی ئەمڕوی وەرچەرخانە سیاسیەکان دوانەکەون وبتوانن دوزی نەتەوەییمان بەرەو کوتا ئامانج ببەن و سەربەخویی کوردستان بکەنە ئەمری واقع .

کورد وەک نەتەوە گەلێ قوناغی دژواری بڕیوە لەم ناوچەیەدا ،ناوچەیێک کە سەدان ساڵە کورد تێیدا دەچەوسێندرێتەوە لە لایەن دەوڵەتە نەتەوەییە سەردەستەکان و بە تایبەت ئەوانەی کە کوردیان بەسەردا دابەش کراوە و هوکاری دەرەکی ئەگەر یەکێک لە هوکارە بە هێزەکان بوبێت لە سەر دواکەوتنی ئامانجی نەتەوەییمان ئەوا هوکاری ناوخوییش هیچ کەمتر نەبووە لە هی دەرەوە .

لە سەر ئاستی دەرەوەدا بەرژەوەندی هاوتەریبی دەوڵەتان کاریگەریەکی گەورەی هەبووە لە سەر دوزی کورد بەشێوەیێکی نەرێنی و کورد باجێکی زوری بەرژەوەندی هاوبەشی دەوڵەتە زلهێزەکانی دونیا و دەووڵەتە سەردەستەکانی ناوچەکەی دا و سێەمێکی زور دەرحەق بە نەتەوەی کورد کرا چونکە کورد وەک نەتەوە مافی ڕەوای خوی بوو وەک هەر نەتەوەێکی دیکەی ئەم دەڤەرە دەوڵەتی خوی هەبێت بەڵام چاوچنوکی دەوڵەتان لە پێناو بە دەست هێنانی بەرژەوەندیەکانیان هوکارێکی سەرەکی بوو کە کورد نەتوانێت قەوارەیێکی سیاسی سەربەخوو لە سەر حاکی خوی بوخوی دابمەزرێنێت ئەمە لە لایێک و لە لایێکی تریشەوە هوکاری ناوخوییش هیچ کەمتر لە هوکاری ده رەکی نەبووە لەم ڕووەوە چونکە کورد سەرەڕای ئەوەی کە دابەشکرا بە سەر دەوڵەتە هاوسنورەکانی کوردستان لەناو خودی خویداش پەرتەوازەو لە یەکترازاو بووە وە هەتاکو ئەمڕو ئەمە دەردی کوردانە و کورد نەبوتە خاوەنی گوتارێکی سیاسی نەتەوەیی یەکگرتوو بوونی لە یەکترازانی نێو ماڵی کوردی تا بە ئەمڕو تەواوکەرو هاوکاری هوکاری دەرەکی بووە لە دواکەوتنی دوزی نەتەوەی کورد و مانەوەی بە بێ دەوڵەت.

لێرەوە پرسیارێک دێتە پێشەوە ئەویش ئەوەیە، سەرەڕای ئەوەی کە ئەمڕو واتە قوناغی ێیستا کە دوزی کورد پشتگیری نێودەڵەتی هەیە و پەیوەندیە سیاسی و دیبلوماسی و ئابورریەکان لە ئاستێکی زور بەرزدان ووەک دەوڵەتێکی سەربەخوو ڕانەگەیێندراو مامەڵە لەگەڵ باشوری کوردستان دا دەکرێت و بویتە خاوەن سەنگێکی بەهێز ئایا کورد وانەی لە ڕابردووی خوێناوی خوی ورگرتووە لە پێناو پێکانی ئەو ئامانجەی کە سەدان ساڵە خوێنی بوبە خشیوە؟

بووەڵامی ئەم پرسیارەو چەندین پرسیاری تر نەخێر بە داخەوە ئەمڕوش کورد لە سەر ئاستی بیروڕا سیاسیە جیاوازەکان دا لە ناوخودا پەرتەوازەو لێکترازاوە و هێشتا غیابی خیتابی سیاسی کورد نەک هەر نەهاتوتە ئاراوە بەڵکو تادێت قوڵتر و فراوانتر دبێت .

سەروک مەسعود بارزانی وەک ڕێبەرێکی دڵسوزی نەتەوەی کورد لە سەر ئاستی دەرەوەدا هاوشانی دڵسوزان و کورد پەروەرانی وڵاتەکەمان لە ڕاکێشانی پشتیوانی و سوزی نێو دەوڵەتی بو دوزی کورد سەرکەوتنی گەورەی تومار کردووە و لە سەر ئاستی ناوخوییش دا زور هەوڵی داوە نێو ماڵی کوردی ڕێک بخاتەوە و گوتارێکی سیاسی یەکگرتوو دروست بکات چونکە ئستڕاتیژیەتی بارزانی بریتیە لە دامەزراادنی دەوڵەتی کوردی ئەمەش پێویستی بە هاوتەریبکردنی هەردوو ئاستەکەیە واتە ناوەو دەرەوە تاکو دوزی کورد بگاتە وێستگەی کوتایی خوی کەچی هەروەک کە لە قوناغەکانی سەدەی ڕابردوو دا هندێ کەسو لایەنی سیاسی کوردستان لە سەر بنەمای ململانیەکی سیاسی ناشەریفانە سەنگەری دوژمنایەتی وجاشایەتیان هەڵبژاردووە لە دژی کورد ێیستاش بە هەمان شێوە خزمەتی سیاسەت و ئەجندای دوژمن و نەیارانی کوردستان دەکەن لە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان و هەر میکانیزمێک کە شک ببەن شکەست بە دوزی کورد دێنێت بەکاری دە هێنن و نمونەش گەلێ زورن پێویست بە باسکردن ناکات.
لە دەرفەتێکی زێڕینی وەک دەرفەتی ئەمڕودا ڕوڵەکانی نەتەوەکەمان پێویستە وەک گەلێکی هوشیاربە تایبەت لە ڕوی سیاسیەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهاتە سیاسیەکانی ئەم قوناغەی ێیستادا بکەن و بیر لە داهاتوی وڵاتەکەیان بکەنەوە و ێیڕادەی سیاسی خویان بسەپێنێن به سەر هەمو ئەو کەس و لایەنانەدا کە خەریکن وڵات بەرەو ماڵوێرانی و نەهامەتی دەبەن بو بەرژەوەندی دوژمنانی کوردو کوردستان ، وە پاڵپشتی کەسیەتیەکی سیاسی وەک ڕێزدار بارزانی بکەن کە بەرگری لە کەڕامەت و ناسنامەی کوردستان دەکات و لە هەوڵی هینانەدی ئامانجی سەد ساڵەیانە کە ئەویش سەربەخویی کوردستانە.
Top