فیداكاری و خۆراگری، شانازیی نەتەوەیی و سنووری كوردستانی دیار كرد
November 8, 2016
وتار و بیروڕا
ئەو نەخشەیی کە سەرۆک بارزانی بۆ سەربەخۆییی کوردستان کێشاویەتی ئێستا گشت لایەک لای ڕوونە کە ئەم نەخشەیە گەورەترین دەستکەوتە بۆ داھاتووی کورد و کوردستانیان و نەخشەکە ڕۆژ دوای ڕۆژ کەوتووەتە واری جێبەجێکردنەوە، هاووڵاتیانی کوردستان بە ئومێدێکی گەورەوە لە سەربەخۆییی کوردستان دەڕوانن.تادێ چیرۆکی سەرکەوتنی کورد و پێشمەرگە و خەونی سەربەخۆیی لە جیهاندا زیاتر رەنگدەداتەوە و وای لێهاتووە لە ئێستادا بە ئاشکرا وڵاتان پشتگیری سەربەخۆیی کوردستان بکەن..پێوەست بە دۆزی کورد و خەونی ئەو گەلە بۆ داهاتوو و بوێری پێشمەرگە لە جەنگی دژ بە تیرۆر و تیرۆریستان،کورد گەورەترین گەلی جیهانە کە تائێستای لەگەڵدابێ بێدەوڵەتە، خاکەکەیان بەسەر هەریەک لە ئێران و سوریا و تورکیا و عێراق دابەشکراوە، بەڵام لە ئێستادا لە هەرێمی کوردستان کە کیانێکی ئارامە و خەڵکەکە دەیەوێ سەربەخۆ بن و لە سوریاشدا هەمان شیێوە کوردەکان داوای سەربەخۆیی دەکەن، دەمێکی نوێی بۆ کورد هێناوەتە ئاراوە..بەتایبەت کە لە هەرێمی کوردستان و سوریادا کورد لەدژی تیرۆریستانی داعش دەجەنگن و زیاتر هەلی سەربەخۆیی هێناوەتە پێشێ. ەندێک لە دوژمنانی کورد ئەو ناکۆکییەی ھەیە لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بە دەرفەت دەزانن بۆ لەناوبردنی خەونی کورد جا بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە وەک ڕاپەڕینەکەی ساڵی (١٩٩١) چۆن ھەموو کورد بە یەکەوە بە یەک دەنگ لە دژی زڵم و ستەمی ڕژێمی بەعس ڕاپەڕین نیمچە سەربەخۆیی وەرگرت، پێویستە ئێستاش ھەر وەک ئەو سەردەمە کورد بەیەکەوە بە یەک دەنگ ھەڵوێستی ھەبێت و پشتگیری لە بوونی دەوڵەتی کورد بکات، بۆ ھەموو دنیا بسەلمێنێت کە دەوڵەت مافی ڕەوای کوردە و دروستبوونی دەوڵەتی کوردی خەونێکی لەمێژینەیە و ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان.
پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی بە گیانفیدایی و شەونخونی و گەرما وسەرما و میللەتی كورد بە خۆراگری لە هەمبەر فشارە ئابووری و دەروونییە وسیاسییەكانی ناحەزانی كورد ، سەڵماندی كە شایانی دەوڵەتی سەربەخۆییە كوردستانە ، ئەمرٍۆ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان بە چاویی رێز و شانازییەوە دەرٍووانە دۆز و مافەرٍەواكانی كورد.سەربەخۆیی کوردستان ئێستە بە کردار سەربەخۆیە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش وەک وڵات مامە ڵەی لەگەڵ دەکات، بۆیە دەبینین ھەر کەسایەتییەکی گرنگی جیھان کە سەردانی عێراق دەکات سەردانی کوردستانیش دەکات، ھێزی پێشمەرگە بە تەواوی پرسی سەربەخۆییی لە ھزری ھەموو دنیا چەقاندووە و تەنیا کات ماوە بۆ ئەوەی بە فەرمی جیا بینەوە. ئەوەی پێوەندی بە تاکی کوردەوە ھەیە شتێکی نامۆ نییە، دەبێـت کورد لە ھەرکوێ بێ تاکێکی سەربەخۆ بێت و چاوەڕوانی سەربەخۆییی وڵاتەکەی بکات؛ ئەمەیش ئامادەییە و ھیچ کارێکی ناوێ، چونکە ئاواتی "سەربەخۆیی" ھەزاران تاکی کوردی ھان داوە بچن بە گژ ھەر تەحەدییەک، بۆ مانەوەی کوردستان و گەیاندنی بە سەربەخۆیی. کورد لەسەر ئەمری واقیع لە ئەمڕۆی عێراقدا لە ڕووی جوگرافی و سیاسییشەوە سەربەخۆین، تەنانەت لە ڕووی ئاسایشەوە لە عێراق بەھیزترین، ئەگەر بیت و خۆمان لەناو ماڵی کوردی پەرتەوازە نەبین، ھەموو لایەنە سیاسییەکان یەکدەنگ بن و ژێرخانێکی ئابووریی بەھێز دابنێن بۆ کوردستان، دواجار ھەنگاومان بەرەو سەربەخۆیی یەکجارەکی بێت. بە گەرٍاندنەوە ناوچەكە كوردستانیەكان و دیاركردنی سنووری كوردستان، ئێستا ئیتر هەنگاوەكان بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە