جگە لە بەدەسهێنانی سەربەخۆیی كوردستان هیچ رێگەیەكی تر سوودی نییە

جگە لە بەدەسهێنانی سەربەخۆیی كوردستان هیچ رێگەیەكی تر سوودی نییە
خەبات و قوربانیدانی كورد لە ماوەی سەدەی رابردوو لە پێناو گەرٍانەوەی شكۆ و رٍەتكردنەوەی كۆیڵە بوون و داگیركاری كوردستان بووە تا گەیشتۆتە قۆناغی ئێستامان كە دەرفەتێكی لە بارە بۆ برٍیاردان لە سەر مافی چارەنووسمان كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستانە .

دوژمن و نەیارانی ‬كورد و كوردستان زۆرن‮ ‬بۆیە دەبێت كورد‮ ‬یەكریز بێت و دەبێت تەنیا فەرمان و گوێرایەڵی كەسێك بكەن بە رێبەری‮ ‬كوردستان قۆناغەكەیان بۆ بەڕێوەبەرێت‮ ‬تا دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دروست دەبێت‮ .‬سەرۆك بارزانی‮ ‬هەموو دەم پێشمەرگە بووە و وڵاتپارێز بووە و بە دوای‮ ‬كەیسی‮ ‬كوردەوە ماندوبووە و پارە و ماڵی‮ ‬لا گرنگ نەبووە‮ . ‬بۆیە باشترین كەس سەرۆك مسعود بارزانیە ببێتە رێبەری‮ ‬كورد تا دەوڵەتی‮ ‬كوردستان دادەمەزرێت‮ . ‬هەروەها كەرەم دەڵێت‮ :‬دەبێت چاوەڕێی‮ ‬ئەوە بین تا سنووری‮ ‬كوردستان دیاری‮ ‬دەكرێت و مافەكانمان وەربگرین و بگەین بە ئامانجەكان ئەوكاتە پێكەوە هەموو لایەك دادەنیشین بە ئاشتی‮ ‬و دیموكراسی‮ ‬و برایانە سیستەمێك‮ ‬دانێین جا دواتر‮ ‬كێ بوو بە سەرۆك بە كۆی‮ ‬دەنگ با ببێت‮ . ‬ كورد پێویستی‮ ‬بە‮ ‬یەكبوون هەیە وە لە پاڵ‮ ‬یەكبوونەكەش پێویستیمان بە توانا و كارامەیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و سیاسەتە نەرمەكانی‮ ‬هەیە تا بگەینە ئامانجە گەورەكەمان كە دەوڵەتی‮ ‬كوردستانە و هەمووان خەونی‮ ‬پێوە دەبینین‮.ئەگەر سەیری سیاسەتی مەسعوود بارزانی بكەین، هەست بەو ڕاستییە دەكەین كە هەنگاو بە هەنگاو درێژەی بە سیاسەتی رێبازی بارزانی داوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی دەوڵەت، لەم رێبازەشدا سەرۆك مەسعوود بارزانی نە دژی توركە، نە فارس و نە عەرەب، بەڵكو تەنیا دژی ئەو رژێمانەیە كە بۆ رێگرتن لەو ئامانجە شەڕی لەگەڵ دەكەن، تەنیا ئامانجیشی ئەوەیە كە كورد لە كۆیلایەتی و بندەستی رزگار بكات و ببێتە خاوەنی كیان و دەوڵەتی خۆی.

گشت رووداو و پێشهاتەكانی ناوچەكە و بە تایبەتی بۆ پرسی كورد ، دەرخەری راستییەكییەكی حاشاهەڵنەگر بوو ، ئەویش ، یەكریز و یەكبوونی كورد ، لە سەروەیی هەموو بەرژوەندییەكی حزبی و دروشمی بریقەدار و زڵ و بێ‌ ئاكامە .هەروەها گوزەشتی كات ،ئەو رٍاستیەی سەڵماند كە چ كەسێك دڵسۆز و خەمخۆری كورد و كوردستانە و لە كاتە هەستیار و تەنگانەدا فریاد رەسە . رەنگە هەر كەس و لایەنێك سیاسی و سیاسەتمەدار بێت ، بەڵام مەرج نییە كە شارەزایی و تەجرووبەی پێوستی هەبێت ، بۆ مامەڵەكردن لە گەڵ پێشهاتەكان و پێشبینی كردنی ئایندە و بە تایبەت پرسە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان ، لێرەدا دەمهەوێت ئەوە بڵێم كە سەرۆك مسعود بارزانی ، خوێندنەوەی ژیر و زیرەكانەی هەیە لە هەمبەر دوارۆژی میللەتی كورد لە هەر چوار بەشی داگیركراوە ، بۆیە كاتێك بەشێك تووشی كێشە و ئاستەم ببێتەوە ، ئەوا گشت هەوڵەكانی دەخاتە گەر بۆ ئەوەی كێشەكانی لە رووی سیاسیی و دیپلۆماسییەوە چارەسەر بكات ، ئەمەش بۆ سیاسەتی حەكیمانەی بەرێزیان دەگەرێتەوە كە دڵسۆزانە بە پێی واقیع مامەڵە لەگەڵ رەوشی سیاسی ناوچەكە و جیهان دەكات .
ئێستاكە لە باكووری كوردستان جارێكی تر بە هۆی سیاسەتی تاكرٍەوانەی سەركردەكانی قەندیل ، بەرلەمانتارانی هەدەپە تووشی زیندان و مەترسی بوونەوە , هەروەها لە رۆژئاوایی كوردستانیش " پەیەدە"، لە جیاتی ئەوەی یەكریزی و لە خەمی میللەتی كوردپەروەری رۆژئاڤا بن ئەوا لەگەڵ رژێمێك كە ئامادە نییە ، تەنیا تا دوێنی ناسنامەش بدات بە كوردانی رۆژئاڤا، بۆیە پێوستە ، تا كات بە فیرۆ نەچووە ، پێوستە گشت لایەنەسیاسییە كوردییەكان بگەرێنەوە بۆ مەرجعی سەركردایەتی سیاسی كوردستان و سەرۆك بارزانی ، پایەندی سیاسەتی حەكیمانەی بەرێزیان بن ، بۆیە دۆخەكە هەستیارە و دەبێت واقعبینانە بروانینە دۆخی ناوچەكە و بە عاتفییەت و دروشمی گەورە ، هەوڵی تێكدانی رەوشەكە نەكەن .پێوستە بەپێی حەكیمانە و ژیرانە هەنگاو بنێنین..
نەتەوەی كورد كە دەستی بە خەبات و تێكۆشانكرد، لە پێناو داگیركردنی خاك و نیشتیمانی هیچ نەتەوە و وڵاتێكی تر نەبوو ، بەڵكو بۆ ئامانجێكی رٍەوا و پیرۆز بوو ، كە ئەویش رٍەتكردنەوەی زوڵم و زۆرداری و گەرٍاندنەوەی كیان و خاكی داگیركەران و كۆتایی هێنان بوو بەشەرٍ.بە درێژاییی خەباتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، ئامانجی رێبازی بارزانی یەكبوون و یەكڕیزیی كورد و كوردستان بووە، بەڵام لە مێژوویشدا ئەو راستییە فێر بووین كورد هەتا نەبێتە خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی، ئەوا ئەو یەكبوون و یەكڕیزییەی كە پێویستە دروست نابێت، ئەمەش واتە دەوڵەت دەبێتە چوارچێوەیەك بۆ یەكبوون و یەكڕیزیی نەتەوە، هەتا دەوڵەت دروست نەبێت، ناتوانرێت رێگە لە دەستتێوەدرانی دەوڵەتی دەرەكی بگرین.هەموو جیهان گەیشتۆتە ئەو راستییەی كە ئەو سەركردانەی وەك بارزانی لەم بارودۆخە ئاڵۆزەدا سەركردایەتی دەكەن، ژمارەیان زۆر كەمە، بۆیە ئەگەر بمانەوێت شێوازی سیاسەت و سەركردایەتیی سەرۆك مەسعوود بارزانی بناسین، ئەوا دەبێت بگەڕێینەوە بۆ ئەوەی، ئایا هەر لە شێخ عەبدولسەلام تا دەگاتە بارزانیی نەمر، ئامانجیان لە خەباتی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستاندا چی بووە؟ بێگومان ئامانجیان دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بووە، بەڵام دەبێت ئەوەش لە یاد نەكەین سیاسەت لە چوارچێوەی رێبازی بارزانیدا سیاسەتێكی لۆژیكانە و لەسەرخۆ بووە. گەر سەیری سیاسەتی مەسعوود بارزانی بكەین، هەست بەو ڕاستییە دەكەین كە هەنگاو بە هەنگاو درێژەی بە سیاسەتی رێبازی بارزانی داوە بۆ گەیشتن بە ئامانجی دەوڵەت، لەم رێبازەشدا سەرۆك مەسعوود بارزانی نە دژی توركە، نە فارس و نە عەرەب، بەڵكو تەنیا دژی ئەو رژێمانەیە كە بۆ رێگرتن لەو ئامانجە شەڕی لەگەڵ دەكەن، تەنیا ئامانجیشی ئەوەیە كە كورد لە كۆیلایەتی و بندەستی رزگار بكات و ببێتە خاوەنی كیان و دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆی.
Top