گەر ستراتیژی ، ئامانجی سەرەكی و راستەقینەی هەر حزب و لایەنێكی سیاسی كوردستانی ،لە پێناو خزمەتی رێبازی كوردایەتی و مافەرٍەوا و ئەساسییەكان و بە تایبەت پرسی سەربەخۆیی نەببوو بێت ، بە تایبەت لە قۆناغی ئێستاماندا ئەوا نەبوونی باشترە لە بوونی .چونكە ئێستا دەخوازێت یەكهەڵوێست و كوردانە بیربكەینەوە و لە پێناو بەدەستهێنانی ئەو ئامانجەی كە دەیان ساڵە خەباتی بۆ دەكەین و قوربانی بۆ دەبەخشین. ئەوانەی كە ئێستا لە وڵا تانی ئەوروپاو ئوتێڵ و شوێنە خۆشەكان پیلانی تێكدانی ئەزموونی كوردستان و دەستكەوتەكانی دادەرێژن و بەربەرست لە بەردەم كاروانی سەربخۆیی كوردستان دروست دەكەن، هەمان ئەو كەس ولایەنانەن كە بە درێژایی مێژوویی هاودەستی ناحەزانی كورد و كوردستان بوونە ، بۆیە بێ بەرین لە هەموو شانازییەك كە تەنیا ناوی كوردیان لە سەرە ،ئەگینا ناپاكن لە هەمبەر خوێنی شەهیدان و خەبات و قوربانیدانی میللەتی كورد . هەروەها لە كاتە هەستیارەكاندا تەنیا بۆ ساتێكیش بیریان لەوە نەكردەوە كە هاو سەنگەری پێشمەرگە وسەرۆك بارزانی بن لە سەنگەرەكانی بەرگریكردن لە خاك و نیشتیمان . سەرۆك مسعود بارزانی سەركردایەتی میللەتێكی شەهیدپەروەر و خەباتگێر و بەتوانا و پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و ئازا دەكات كە جگە لە خۆپاراستن و بەرگریكردن لەخۆی شەڕی هەموو جیهان و گەلانی پێشكەوتووخواز لە دژی تیرۆر دەكات. من وەكو كەسێكی چاودێر لە بواری سیاسەتی نێودەوڵەتی بە وردی دەڕوانمە سیاسەتی دیپلۆماسی و هەڵوێستی هێزە گەورەكانی جیهان. ئەوان كەسانی كاریزما و مێژووپاك و راستگۆیان زۆر خۆش دەوێت، ئەم خاڵەش لە سەرۆك بارزانی-دا هەیە، هەر بۆیە توانیوێتی وەكو سەركردەی نەك هەرێمێك، بگرە دەوڵەتێك لە مەحافیلە نێودەوڵەتییەكاندا پێشوازی لێ بكرێت. وەنەبێت ئەم دەستكەوت و ناوبانگە بەدڵی هەموو حكومەت و لایەنەكان بێت، چونكە جیهانی ئەمڕۆ بە سەر چەند جەمسەرێكدا دابەش بووە و زەحمەتە ئێمەی كورد و چارەنووسمان بەدڵی هەموو لایەك بێت. هەربۆیە دژایەتیكردنی سەرۆك بارزانی وەكو خاڵی بەهێزی كوردستان لێرەو لەوێ و بەداخەوە لەناو هەندێك هێز و كەسانێكیشدا لەناوخۆی كوردستان دروست بووە، بێ ئەوەی بزانن دژایەتیكردنی بارزانی دژایەتیكردنی دەوڵەت و دەستكەوتە گەورەكانی كوردستانە. جێی سەرسورمانە ، هەندێك كەس و لایەن پەیمان و سۆز بۆ ناحەزانی و داگیركەرانی كوردستان نوێ دەكەنەوە لە پێناو یەكپارچەیی خاكی عێراقی دروستكراو و لێكترازاو .باشە پرسیار ئەوەیە ، ئایا ئێوەمانان كە دەیان ساڵە بە دروشمە بریقەدار و زڵەكانتان بانگی مافی سەربەخۆیتان بەرزكردبۆوە و هەزاران كەس لە لایەنگرەكانتان گیانی خۆیان فیدا كرد ،چ وەڵامی ئەوان دەدەنەوە ، پێیان دەڵێن لە پێناو عێراقچیەتی خەباتان كرد .. لە راستیدا سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی نەمر ، هەر لە سەرەتای دامەزراندنییەوە ، بناغەی دەوڵەتی كوردستانی داریشتووە و ئەویش بە پێی بارودۆخەكان توانیوێتی رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق ناچار بكات دان بە بوون و واقعی میللەتی كورد دابنێنن . لە ئێستاشدا پارتی و بارزانی لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەڵەتی بە هێزێكی كاریگەر و چارەنووسساز ئاماژەی پێدەكەن و رێزی لێدەگرن كە ئەمەش لە ئاكامی خەباتی حەفتا ساڵەی پڕ لە سەروەری و خوێنی شەهیدانی پارتی و سیاسەتی حەكیمانە و كارێزمای جەنابی سەرۆك بارزانییە. ئێمە لە هەوڵی ئایندەیەكی رووناكین بۆ كوردستان لەمیانەی كارەكان بۆ دابینكردنی پاڵپشتی و پشتگیری بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی، ئێمە لە هەوڵی دابینكردنی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ پێشمەرگەی كوردستانین و واژووكردنی رێككەوتننامە لەگەڵ زلهێزی دونیا. ئێمە لەگەڵ هێزەكانی دیموكراسیخوازی جیهان هاوپەیمانەتی واژوودەكەین بۆ بەرەنگاربوونەی تیرۆر. رێگە راست و دروستی كوردایەتی ، پشتیوانیكردنی هەوڵەكانی سەرۆك بارزانییە ، بۆ بەدەستهێنان و چەسپاندنی مافی سەربەخۆییی كوردستان كە ئاواتی هەر تاكێكی دڵسۆزی كوردستانە .. ئەگەر تا دوێنی شۆرشە و تێكۆشانەكانمان بوو، بەڵام ئێستا پێشمەرگە ،سەڵماندنی لەسەر ئاستی ناوخۆی كوردستان سەرۆك بارزانی شەڕی مان و نەمانی راگەیاند، هەموو جیهان بە نەتەوە یەكگرتووەكان، دەوڵەتانی یەكێتی ئەوروپا و ناتۆ و لەسەرووی هەمووشیانەوە ئەمریكا) پێكەوە هەموویان هاتنەدەنگ و بڕیاریاندا پشتگیری كوردستان و پێشمەرگە و سەرۆكەكەی بكەن. ئەم هەڵوێستەی جیهان بەرامبەر كوردستان دژی داعش، جیا لەوەی دانپێدانان بوو بە حوكمڕانیی هەرێمی كوردستان، لەهەمانكاتدا پیشاندانی پشتگیری و متمانەبوون بوو بەسەرۆكەكەی كە نموونەیەكی حوكمڕانیی سەركەوتووی لەناوچەیەكی ئاڵۆز و پڕكێشەدا پێشكەشی جیهان كردووە. ئەوەی بۆ ئێستامان گرنگ و ستراتیژیی و چاەرنووسسازە ،تا بەهێنانی سەرۆبەخۆیی كودستان ، دەستكەوتەكان بپارێزین و پشتگیری هەوڵەكانی سەرۆك بارزانی بین ، بۆ گەیشتن بە سەربەخۆیی كوردستان ...