بارزانی لە پێناو سەرفەرازی نەتەوەو نیشتیمانەکەی دا
November 5, 2016
وتار و بیروڕا
سەروک بارزانی هاوکات لە گەڵ هەوڵە سیاسی و دیبلوماسیە سەرکەوتووەکانیدا لە سەر ئاستی دەرەوە و لەسەر ئاستی ناوخوی کوردستانیشدا بەردەوام هەوڵی داوە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی نێوان بیروڕاسیاسیە جیاوازەکاندا پتەو بکات و کورد ببێتە خاوەنی یەک خیتابی سیاسی تاکو بە یێکەوە بڕیار لە سەر چارەنوسی وڵات بدەن بە تایبەت لەم قوناغە هەستیارەی ێێستادا چونکە لەم قوناغەدا هەم دەرفەت هەیە وهەم هەڕشە وە بو ئەوەی کورد خوی لە هەڕەشەکان ببارێزێت و دوزە ڕەواکەی بەرەو پێشەوە ببات کوردپێویستی بە یەک ڕیزی و یەک هەڵوێستی هەیە و ئەمەش بەرپرسیاریەتێکی نیشتیمانیە دەکەوێتە سەر شانی هەمو لایەنە سیاسیەکان بە بێ جیاوازی.
سەروک بارزانی وهەمو ئەو دڵسوزانەی کە بڕوایان بە دوزی کوردایەتی هەیە خویان بە خاوەنی کورد و کوردستان زانیوە و لە هەمبەر هەر هەڕەشەو پەلامارێکی دوژمنان و ناحەزانی نەتەوەکەمان وەستاونەتەوە و نەیاهێشتووە مەرام و ئەجندای سیاسی خویان جێ بەجێ بکەن و بپسە پێنن بەسەر ێیڕادەی سیاسی ڕاستەقینەی گەلەکەمان دا ونمونەی زور هەن بەڵام لێرەدا باسکردن لە هەڕەشەکانی ڕێکخراوی تیروریستی داعش بەسە بو سەلماندنی ئەم ڕاستیانە.
زور کەسو باڵی سیاسی هەبون وە هەن لە کوردستاندا دەیانگوت کورد هیچ هەڕەشەیێکی لەسەر نیە و ئەوەی دەگوترێت بو موزایەدەی سیاسیە و بەس هەرچەندە کە ئەمانە زور باش دەیانزانی کە کورد هەڕەشەی لە سەرە و سەرەڕای ئەمەش هەوڵیان دەدا و ێیستاش لە هەوڵی زەمینە سازی دان بو دروستکردنی بوشایی تا لەوێوە دوژمنان و نەیارانی کورد بێنە ژورەوە و وڵاتەکەمان بەرەو چارەنوسێکی ڕەش و نادیار ببه ن وکوردو کوردستان لە ێیڕادەی سیاسی سەربەخو بەخوی دابماڵێنن و شتێک نەمێنێت بەناوی ێیڕادەی سیاسی سەربەخوو .
دوزی کورد بە درێژایی قوناغەکان هەڕەشەی لە سەربووە و هەڕەشەی لە سەرە وە بو نمونە هەر لەو کاتەوەی کە داعش پەلاماری کوردستانی دا ئەو کەس و باڵانە کە حەیفە ناویان لێ بنێیین کورد تا کو ێێستا نەک هەر هەڵوێستەکیان نەبووە بو بەرگریکردن لە خاکی وڵات بەڵکو هاوشانی پەلاماری تیروریستان هەوڵیان داوە دوخی سیاسی و ئەمنی وڵات بەرەو پشێوی و ناجێگیری ببەن وئەمەش ئەگەر پاڵپشتیەکی ڕاستەوخو نەبێت بو دوژمنان پاڵپشتیەکی بە هێزی ناڕاستەوخویە و تا ڕادەیکیش زیانیان بە دوزی کورد گەیاندووە .
داواکردن بو بڕینی بودجە و موچەی فەرمانبەران و هەروەها هاندانی مێرد منداڵەکان بو ئاژاوەگێڕی و پشێوی نانەوە و سوتاندنی بارەگاکانی پارتی ڕ.دیموکراتی کورستان و گرتن و کوشتنی کادیرەکانی وئەمەو چەندین هەوڵی تر هەمو ئەمانە هاوکات بوون لە گەڵ ئەو هەڕەشە دەرەکیانە بو سەر کوردستان بویە کاتێک باس لە یەک هەڵوێستی و یەکڕیزی دەکەین مەبەستمان ئەو کەس و باڵا نیە بەڵکو داوامان بو هەمو ئەو دڵسوزو نیشتیمانپەروەرانەیە بێنە ناو بەرەی کوردایەتی و گوتارێکی سیاسی بە هێز دروست بکەن بو لاواز کردنی ئەو باڵ و کەسانە ی کە دژایەتی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان دەکەن و دژی سەرفەرازی کورد کوردستان لە سەنگەر دان. بو بەرژەوەندی دوژمنان.
سەروک بارزانی هەڵگری دوزی نەتەوییمانە لە سەر ئاستی کوردستانی گەورەدا چونکە ڕێبازی پیروزی بارزانی نەمر ڕێبازی کوردایەتیە و لە هەر بەشێکی کوردستاندا دەرفەت هەبێت بو سەرکەوتنی کورد بارزانی هاوکارو پشتیوان بووە و پشتیوانە و هەمو هەوڵێکی خستوتە گەڕ لەم پێناوەدا و نمونەش گەلێ زورن چ لە ڕابردو و چ لە ێیستادا ، بە هانا چونی پێشمەرگە بو کوبانێی ڕژئاوای کوردستان بە فەرمانی بارزانی و هەروەها هەوڵدان بو سەرخستنی پڕوسەی ئاشتی لە تورکیا نێوان کوردو وئاکپارتی کە پڕوسە کە گە یشبوو ئاستێکی باش و بەرەو پێشڤەچونێکی باشیشی بە خویەوە بیبنی بوو ودەنگی دابویەوە لە سەر هەمو ئاستەکانی دەرەوەو و ناوەوەدا بەڵام بەداخەوە ئەو باڵ و کەسانە تابوڕی پێنجەم ئاسا پڕوسەکەیان لەناو بردو و ئاویان جارێکی تر خستیانەوە ئاشی دوژمن و باکوری کوردستانیان بەرەو ئەم کاوڵ و وێرانیە برد و بیانویان دا دەست جەندرمەکانی تورک و ئەمڕوش بە چاوی خومان دەبینین، ێیستاش ئەمانە بەردەوامن لە جێ بەجێ کردنی فەرمانی ئاغاکانیان و نەک هەر لە باکور بونەتە بەڵا بەڵکو بونەتە مووسیبەت بو هەمو بەشەکانی کوردستان و سوکایەتی بە پیروزیەکانی کورد دەکەن لە لایەک و لە لایەکی تریشەوە وەک ئەڵقە بە دەستی دوژمنە سه رسەختەکانی کوردستان دژایەتی دەستکەوتەکان و سەرکەوتنەکانی کورد دەکەن لە هەمو ڕویێکەوە .
بویە لە کوتییدا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە ئەمڕو کورد خاوەن پێگەو سەنگی بە هێزی خویەتی لەناو ئەم وەرچەرخانە سیاسیەی ئەمجارەدا حسێبی بو دەکرێت و ڕێزدار بارزانیش زور بە باشی و لوژیکیانە هەنگاوی هاوێشتووە و هەگاو دەهاوێژێت لە پێناو سەرکەوتن وسەرفەرازی نەتەوەکەیدا و پاڵپشتی کردنی بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستانیش ئەرکێکی پیروزی نیشتمانیە .