له‌باكور چی ده‌گوزه‌رێ...؟
November 5, 2016
وتار و بیروڕا
له‌سه‌رێكه‌وه ئاسته‌نگی قورسی بۆ پرسی چاره‌سه‌ری له باكور هێنایه كایه‌وه‌وهه‌رئه‌م هه‌نگاوه شۆڤێنیه ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه‌ئه‌م پرسه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌بنبه‌ست گه‌یشتوه،له‌سه‌رێكی دیكه‌وه هه‌زاره‌ها گومانی له‌سه‌ر دیموكراسیه‌ت به‌جێهێشت ئاخر په‌رله‌مانتارانی هاده‌پ به‌ده‌نگی ره‌وای هاونیشتیمان كورسی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌یان ده‌سته‌به‌ركردوه ئه‌وكاته‌ی راپێچی زیندان ده‌كرێن ئیدی بایه‌خ بۆ رای ده‌نگده‌ر نامێنێـته‌وه.
ئه‌وه‌ی له‌باكور ده‌گوزه‌رێت سته‌مێكه رووبه‌رووی كورد بوه‌ته‌وه به‌ڵام هه‌موو وڵاتانی دیموكراتخوازی لێهاتۆته ده‌نگ لێ ناشبێت ئه‌وه‌شمان له‌بیر بچێت ئه‌وه‌ی كارتی قورسی دایه ده‌ست داگیركه‌ر خودی په‌كه‌كه بوو هه‌رله‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م حزبه خاسیه‌تی چه‌كداری لێبكه‌یته‌وه هیچی دی پێوه نامێنێـت شوناسی بۆ چه‌مكی گفتوگۆ نیه ئه‌وه وایكرد ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌ده‌پ له باكور قورس بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندین جار بۆئه‌م پرسه هه‌ستیاره نه‌ته‌وه‌ییه رۆڵی نیشتیمانی گێراوه تا پرسی چاره‌سه‌ری ببێته ده‌ریچه‌ی چاره‌سه‌ری ریشه‌یی له‌باكور هه‌میشه له‌گوتاره‌كانی سه‌رۆك بارزانی دا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه‌ده‌بێت ئه‌م پرسه نیشتیمانیه له‌رێی دانوستان وگفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێت.
كه‌هه‌ده‌پ له‌گه‌ری یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هه‌شتا كورسی په‌رله‌مانی له‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ركرد باشترین ده‌رفه‌ت هاته پێشه‌وه بۆ دۆزی ره‌وای كورد لێ كه‌به‌شداری له حكومه‌ت دا نه‌كرد ئه‌وه ئه‌مرۆ باكور رووبه‌رووی ئه‌و هه‌موو سته‌مه ده‌بێته‌وه وهه‌ژمونی سیاسی له‌ئۆپۆزسیۆندا نادۆزرێته‌وه‌به‌تایبه‌ت له‌وڵاتێكی وه‌ك توركیا.
ئه‌وده‌مه‌ی هه‌ده‌پ هه‌ڵپه‌وكۆششیه‌تی بۆ پرسی چاره‌سه‌ی وزمانی گفتوگۆودانوستاندن ئه‌وه په‌كه‌كه‌یه كارت به‌دوژمن ده‌دات وئه‌م پرسه له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێت پێ ده‌چێ په‌كه‌كه هه‌ستی به‌وه‌كردبێت له‌ناوه‌وه را هه‌ده‌پ قورسایی هه‌یه وكاریگه‌ری به‌سه‌ریه‌وه دروست كردوه ئه‌وه‌بۆیه له‌مپه‌ری بۆدروست ده‌كات وكارت ده‌داته ده‌ست دوژمن.