سیاسەتی چەوتی قەندیل، وچارەنووسی هەدەپە
November 5, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوەش وای لەو ووڵاتانە كردووە كە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و دژی ئاسایشی نەتەوەییی كوردستان بە كاریان بهێنن،پەكەكە و پاشكۆیەكانی بە بیێ ئەوەی بیر لە ئایندەی خۆیان و ستراتژیەتی ناوچەكەو هەست بە گرینگی بارودۆخی ئێستای كوردستان و گۆرانكارییەكان بكەن، زۆر بە ئاسانی كەوتونەتە داوی دوژمنانی كورد هەر بۆیەش دۆخەكەیان بۆ هەرێمی كوردستان و باكور زۆر بە زەحمەت كردووە.
دوا بەدوای هەڵبژاردنەكانی دوو ساڵ لەمەوبەر، لە بری ئەوەی كە لە تەجروبەی چەكداری بیست ساڵی رابردوو دەرسەك وەربگیرێت كە لە ئەنجامی سیاسەتەكانی قەندیڵ، تەنانەت نەیانتوانیوە گوندەك ئازاد بكەن كە ببیتە مەسكەن و مەعوایان، و هەمیشە لەسەر پشتی كوردەكانی پارچەكانی تر ژیاون، ئەوەش ژیانی دانیشتوانی ناوچەكەی بەهۆی تۆپبارانی فرۆكە جەنگییەكان،تاڵ كردووە و زۆر كارەساتی ژینگەییی و مرۆڤی شی لێ كەوتۆتەوە هەر وەهابۆتە هۆكاری ئەوەی كە زیاتر لە 400 گوندی باشوور ،ئاوەدان نەكرێنەوە ودانیشتوانی بەسەرناوچەكانی تری كوردستان دابەش ببن و لەبری ئەوەی پەندە لە هەموو كارەسات و قوربانیدانەكان وەربگرن، كەوتنە دژایەتی كردنی ئەو پرۆسەیەی كە بە ناوبژیوانی سەرۆكی هەرێم دروست بووە ،چوون سەرانی قەندیل دەیانزانی ئەگەر ئەو پرۆسەیە سەربگریت كۆتاییی بە ژیانی چەكداری و دەستەڵاتدارەتی ئەوان دێت و ئەو سەركەوتنەی كە لە سندۆقە كانی دەنگدان لە باكوور بەدەست هاتبوون كەوتنە بەر شاڵاوی چەوتی سیاسەتی سەرانی قەندیل و بە كوشتنی چەند پۆلیسەكی دەوڵەتی توركییا و راگەیاندنی خۆسەری لە باكوور دۆخەكەیان بەو رۆژەوە گەیاندو هەڵەكیان بۆ دەوڵەتی هەڵپەرەستی ئاكەپە رەخساند بۆ ئەوەی بە بیانۆی تیرۆر هەموو میدیا كانی توركیا دابخات و 9 پارڵمانتاری هەدەپە و هاوسەرۆكەكانی دەسگیر بكات .
ئەوەی كە لە ماوەی رابردوو بینیمان ئەگەر بە رێككەوتنەكی راستەوخۆی ئاكەپە و سەرانی پەكەكە نەبیت بە ناراستەوخۆ سیاسەتەكانی یەكتر یان بۆ بەرەوە نەمانی هادەپە بردووە و ئەو هەلسوكەوتانەی پەكەكە و پاشكۆكانی راستەوخۆ خزمەتی بە ئاكەپە كرد.