توركیا و نامه‌كه‌ی شه‌هید موعه‌مه‌ر قه‌زافی

توركیا و نامه‌كه‌ی شه‌هید موعه‌مه‌ر قه‌زافی
له‌وه‌ته‌ی عه‌رب پێی ناوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌م زه‌ویه‌ تاكه‌ هه‌ڵوێستێكی مرۆڤدۆستانه‌ كه‌ عه‌ره‌ب به‌رامبه‌ر به‌ كورد نواندبێتی، هه‌ڵوێسته‌كانی شه‌هیدی غه‌درلێكراو موعه‌مه‌ر قه‌زافی بوون، ئه‌ویش تا ئێستاش گومان له‌سه‌ر عه‌ره‌ب بوونی هه‌یه‌، ئه‌گه‌رنا هه‌ر كه‌سێك چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌ له‌ عه‌ره‌ب بكات فێڵ كردنه‌ له‌ خۆی، گرتنی په‌رله‌مانتارانی (هه‌ده‌په‌) رێك نامه‌كه‌ی شه‌هید موعه‌مه‌ر قه‌زافی بیر هێنامه‌وه‌، بۆیه‌ جارێكی تریش به‌ پێویستی ده‌زانم ئه‌و نامه‌یه‌ هه‌م بیر داگیركارانی كوردستان و هه‌م كوردیش ده‌خه‌مه‌وه‌.
له‌ كاتی گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان شه‌هید موعه‌مه‌ر قه‌زافی نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی تورك و كورد و ئه‌وانه‌ كرد كه‌ له‌ پشت گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوون، له‌ نامه‌كه‌یدا به‌ توركه‌كانی گوتبوو: كێشه‌ی كورد به‌ گرتن و كوشتن و له‌ سێداره‌دان چاره‌سه‌ر ناكرێ، به‌ كورده‌كانیشی گوتبوو: به‌ گرتن و كوشتن و له‌ سێداره‌دانی سه‌ركرده‌كانتان نائومێد مه‌بن و له‌ خه‌بات سارد مه‌بنه‌وه‌، ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ پشت گرتنی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان بوون به‌بێ ئه‌خلاقی ناو بردبوون، كه‌چی له‌ كاتی شه‌هید كردنی هه‌ندێ له‌ كوردانی بێئاگا له‌ كوردایه‌تی خۆشحاڵ بوون و چه‌پڵه‌یان لێده‌دا، من وه‌ك كوردێك له‌ پای ئه‌و نامه‌یه‌ و هه‌ڵوێسته‌كانی تری به‌رامبه‌ر به‌ كورد خۆم به‌ قه‌رزداری شه‌هید موعه‌مه‌ر قه‌زافی ده‌زانم، لێره‌دا ده‌مه‌وێ ئه‌و قه‌رزه‌ی بده‌مه‌وه‌ و پێی بڵێم: هه‌ر كوردێك به‌ شه‌هید كردنت خۆشحاڵ بووبێ بێ ئه‌خلاقه‌.
Top