پێگەی كورد لەدوای شەڕی داعش
November 5, 2016
وتار و بیروڕا
وەرگرتن و یارمەتیدانی ئاوارەكان ،سەرەرای ئەوەی كە باری ئابوری كوردستان لەئاستی پێویستدا نەبووە سەرەرای شەری داعش ،پرۆسەی وەرگرتنی ئاوارەكانی جەنگ نەوەستا،تەواوی ئایین وكەمەنەتەوەكان، وەكوو یەك و لەیەك ئاست بە یەكەوە دەژین، هەموو ئەوانە وایكردووە كە پێگەی كورد لەهەموو كات بەهێزتر بیت.
لە لایەكی ترەوە هەوڵ دیپڵۆماسییەكانی سەرۆك بارزانی لەگەڵ وولاتان بە تایبەتی رۆژئاوا و عەرەبی و هاوكاری بۆ بەرەنگار بونەوە دژی گەورەترین شەری جیهانی دژی تیرۆر ، ئەو دۆخەی 13 ساڵ لە مەوبەری دوای پرۆسەی ئازادی عێراق بە یەك جاری گۆریوە و تەنیا دوو هەڵبژاردە لە بەردەم كورددا دەمینیتەوە
یەكەم :مانەوە لە گەڵ عێراق، بەڵام نە بەوشێوەی كە لە سەردەمی حوكمرانی عەلاوی و جعفری و ماڵكی و عبادی هەیان بووە بەڵكوو بەهێز تر و كاریگەر تردەبیت.
دووەم: دەكرێت لە رێگەری ریفراندۆمەوە بە شێوەیەكی ئاشتیانە دەنگ لە سەر چارەنووسی خۆمان بدەین مانەوە یان نەمانەوەیان لە گەڵ حكومەتی مەركەزی رابگەیێنن.