ئه‌حه‌مه‌د میره‌ پێویستی به‌ كوده‌تا و زمانی چه‌كه‌

ئه‌حه‌مه‌د میره‌ پێویستی به‌ كوده‌تا و زمانی چه‌كه‌
هه‌رچه‌نده‌ بڕیارم دابوو هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د میره‌ نه‌نوسم و نه‌ڵێم، چونكه‌ هه‌میشه‌ له‌وه‌ به‌ كه‌متر و سووكترم زانیوه‌ كه‌ كاتی پێوه‌ بكوژم، به‌ڵام ئێستا له‌ به‌رنامه‌ی تاوتوێی (NRT) به‌ شێوه‌یه‌ك دوا كه‌ ناكرێ كه‌سانی كوردپه‌روه‌ر و شۆڕشگێڕ و چاو له‌ دووی سه‌ربه‌خۆیی له‌ ئاست هه‌ڵوێستی خۆفرۆشانه‌ی ئه‌و خۆفرۆشه‌ بێده‌نگ بن. ئه‌حمه‌د میره‌ له‌و به‌رنامه‌یه‌دا نایشارێته‌وه‌ و داوای كوده‌تا و زمانی چه‌ك ده‌كات، ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌ له‌ رابردوودا به‌رده‌وام داوای دیموكراتی و به‌ دامه‌زراوه‌ كردنی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی ده‌كرد، لێره‌دا ده‌پرسین: ئه‌ی ئه‌حمه‌د میره‌ بۆ له‌ ئاست مه‌ترسییه‌كانی داعش و هه‌ڕه‌شه‌كانی مالیكی و هه‌موو دوژمنانی كورددا بێده‌نگه‌ و له‌ پێخه‌فی حیزیدا خه‌وتووه‌؟ به‌ڵام ده‌یه‌وێ له‌ ئاست كورد و ئامانجه‌كانی ده‌هاتوومان له‌و پێخه‌فه‌ بێته ‌ده‌رێ و وه‌ك پاڵه‌وان خۆی ده‌ربخات، ئه‌ی كه‌ ئه‌وه‌نده‌ ئاشقه‌ چه‌كه‌ بۆچی جارێك ناچێته‌ به‌ره‌كانی جه‌نگ و به‌رگری له‌ شه‌رف و نامووسی خۆی بكات؟ ئه‌حمه‌د میره‌ هه‌ر له‌و به‌رنامه‌دا وه‌ك پێی سپێردراوه‌ په‌رده‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ئه‌ركی موخابه‌راتی خۆی لاده‌دا و ده‌ڵێ: ناڵێم گۆڕان خیانه‌تی 31ی ئابی كردووه‌، به‌ڵام ده‌ڵێم: پارتی خیانه‌تی 31ی ئابی كردووه‌، ئه‌ی بۆ ناڵێ كێ خیانه‌تی هێنانی سوپای پاسدارانی بۆ سه‌ر بنكه‌ و باره‌گاكانی حزبی دیموكرات كردووه‌؟! ئه‌ی بۆ ناڵێ كاك نه‌وشیروانی گۆڕانخواز له‌ ساڵی 1966 تا ساڵی 1970 جاشی به‌عس بووه‌ و كوژراوانی جاشی له‌ گۆڤاری رزگاری ئه‌وكات به‌ شه‌هید ناو بردووه‌؟! ئه‌و سه‌رنجانه‌ و زۆر سه‌رنجی تریش له‌ داهاتوودا له‌ دووتوێی وتاریكدا ده‌خه‌مه‌ روو.
Top