سەرەتای ئەوەی كە باس لەو بابەتە بكەین دەبیت لێكدانەوەیەكی وورد لە بارەی ئەو بابەتە بكەین سەرەتا تێبینی لە هەموو ئەو لایەنە ئەرێنییانە بكەین كە لە كوردستان بوون یان هەیە ئەوەی كە لە كاتی ئێستادا بوونی هەیە ئەو روبەرە بەر فراوانەی كوردستانە كە بە زۆر و بازووی پێشمەرگە و بە خوێنی شەهیدان نەخشێندراوە و ئەوەی كە لە سەرەتا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردی پێویستە هەیە ئەگەریش لە رابردوو باس كردن لەو چەمكە پیرۆزە نەدەكرا هۆكارەكەی ئەو كێشانە بوون كە حكومەتی مەركەزی لەو شوێنانەی كە لە ژێر دەستەڵاتی هەرێمی كوردستان دا نەبوون و حكومەتی مەدنی لە سەردەمی بریمەر بە هەموو شێوەیەك دژ بە دەستكاریكردنی سنوورە كانی دوای 2003 بوو لە لایەكی ترەوە لە كاتی ئێستا دا بە هۆی بارودۆخی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەراست و گۆرانكاری لە هەڵوێستەكان لە پێشووتركاتەكە گونجاوترە. هێزی بەرگری: ئەو هێزە یە كە توانیویەتی سەر كەوتنەكان مسۆگەر بكات و لە هەمان كاتدا توانیویەتی بە شێوەیەكی سەردەمیانە سوود لە هەموو ئەو چەك و تەقەمەنییانە وەر بگریت و لە سەر چۆنییەتی بە كار هێنانیان راهێنان و ترسناك ترین دوژمنی ئەو سەردەمە بە چۆك دابینیت هەر چەندە كە لە دوای ئازادی عێراق لە ساڵی 2003 حكومەتی عێراق بە هەمو شێوەیەك دژی بوونی هێزی بە رگری كوردستان كە پیشمەرگەیە بوون و لە لایەكی ترەوە تەنانەت حاكمی مەدنی پۆڵ بریمەریش ئەوكات دژی مانەوەی پێشمەرگە بوو بەڵام بە هۆی پێداگری سەرۆك بارزانی لە سەر مانەوەی هێزی پێشمەرگەو دانانی هێلی سوور تاوەكوو ئەمرۆ بەردەوام بووە و هەموو حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی دوای 2003 لە عەلاوی و جعفری و ماڵكی و تەنانەت عبادیش دژی بوونی پێشمەرگە بوون بەڵام هێرشی داعش بۆ ناوچە عەرەبییە كان و هەڵاتنی سوپای عێراق و گرتنەوەی ئەو ناوچانەی كە سوپای عێراق لێی هەڵاتووە هاوكێشەی بوونی پێشمەرگەی گۆری تەنانەت واژۆ كردنی ووڵاتە یەك گرتووەكانی ئەمریكا لە پرۆتۆكۆل و یاداشتی سەر بازی لە گەڵ سوپالی كوردستان كە راستەوخۆ وەكوو سوپای ووڵاتەك مامەڵەی لە گەڵ كرا ، گرینگی هێزی پێشمەرگەی نیشان دا. ئەوەی سێیەمیان ئەو پێگە گرینگەیە ك هەرێمی كوردستان چ لە رووی ئابوری و چ لە رووی سیاسیەوە هەیەتی ئەوەش وای كردووە كە كوردستان زۆۆر دۆست لە هەموو دوونیا بەتایبەتی لە رۆژئاوا و ووڵاتە عەرەبییە كان پەیدا بكات و بەردەوام بوونی ئەو پەیوەندییانە چ لە رووی بارزرگانی و چ لە رووی سیاسییەوە بۆ داهاتووی كوردستان زۆر گرینگە و بۆ ئەو مەبەستەش دەبیت بە هەموو شێوەیەك كورد تی بكۆشیت و گوێ بەو دەنگە ناشازانە نەدات كە دژ بە پرۆسەی سەر بەخۆی بڵیند دەبیت تەنانەت نابیت كورد كاتی خۆی بە ووڵام دانەوەی ئەو لایەنانە بكوژیت هەر بۆیەش لە قوناغی كۆتاییی پێویستیمان بە پرۆسەیەكی تەندروستی ریفراندۆم هەیە بۆ ئەوەی لەو مافە سروشتییەی كە هەر نەتەوەیەك هەیەتی بۆ ئەوەی كە تێیدا بریار لە سەر چارەنووسی خۆی بدات وەربگرین و بە شێوەیەكی ئاشتییان و دیاڵۆگ لە گەڵ ووڵاتانی دراوسێ لە بوونی جیرانەكی بێ كێشە دڵنیایان بكەینەوە.