زۆر جاران له هه‌ندێ كه‌ناڵ گوێبیستی ئه‌وه ده‌بین كه ده‌ڵێ: سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێ پێی راگه‌یاندین، یان له هه‌ندێ گۆڤار و رۆژنامه‌ش هه‌مان شتمان به‌رچاو ده‌كه‌وێ، له‌وه‌ش سه‌یرتر به‌شێك له‌و سه‌رچاوه میدیاییانه‌ی كه نایانه‌وێ ناویان ئاشكرا بكرێ، یان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یان نزیكن له مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌و لایه‌نه‌ی كه به ئامانج ده‌گیرێ، لێره‌دا له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوه نادیارانه‌ی میدای كوردی دوو بۆچوون درووست ده‌بێ، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه ئه‌و سه‌رچاوانه بوونیان نییه و كه‌ناڵه‌كه خۆی ئه‌و سیناریۆیه د‌اده‌ڕێژێ و له داڕشتنی ئه‌و سیناریۆیه‌ش مه‌به‌ستی ناوزڕاندنی لایه‌نێكی دیاریكراوه، له حاڵه‌تێكی وه‌هادا ئه‌و راستییه ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌و ده‌زگا میدیاییه زیاتر مه‌یلی كاری هه‌واڵگری هه‌یه، نه‌ك مه‌یلی كاری میدیایی، دووه‌میشیان ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی كه زانیاری به‌و كه‌ناڵه میدیاییانه ده‌ده‌ن و نایانه‌وێ ناویان ئاشكرا بكرێ، ده‌پرسین: ئایا ئه‌وانه سه‌رچاوه‌ی میدیایین یان سه‌رچاوه‌ی جاسووسی و هه‌واڵگری؟! له‌وحاڵه‌ته‌شدا ده‌زگا میدیاییه‌كه پیشه‌ی خۆی له‌ده‌ست ده‌دا و ده‌بێته ده‌زگایه‌كی هه‌واڵگری. لای هه‌موومان ئاشكرایه كه ده‌زگا هه‌وڵگری و جاسووسیه‌كان بۆ ده‌ستكه‌وتنی زیاتری زانیاری و پاراستنی سه‌رچاوه‌كانیان، هه‌وڵده‌ده‌ن سه‌رچاوه‌كانیان له‌ژێر ده‌مامكی جۆراوجۆردا بشارنه‌وه، بۆیه هه‌موو ئه‌و ده‌زگا میدیاییانه‌ی له ده‌ستكه‌وتنی زانیاری‌دا پشت به سه‌رچاوه‌ی نادیار و شاراوه ده‌به‌ستن، له راستیدا ده‌زگای هه‌وڵگرین و به هیچ یاسا و پێوه‌رێك له‌سه‌ر میدیا ئه‌ژمار ناكرێن و ده‌چنه خانه‌ی ده‌زگا جاسووسی و هه‌واڵگریه‌كان. ئه‌وه‌ی وایكرد ئه‌م بابه‌ته بنووسم و بیخه‌مه پێش چاوی خوێنه‌ران، راپۆرتێكی كه‌ناڵی (NRT) بوو له‌سه‌ر بڕی هه‌نارده كردنی نه‌وت و داهاتی حكومه‌تی هه‌رێم، كه‌ناڵی NRTله راپۆرته‌كه‌یدا پشتی به سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ره‌وه به‌ستووه و ده‌ڵێ: رۆژانه حكومه‌تی هه‌رێم یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات و داهاتی مانگانه‌شی یه‌ك ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلاره، ئه‌و راپۆرته و سه‌رچاوه ئه‌جه‌نه‌بی و شاراوه‌كه‌ی كه‌ناڵی NRT، ئه‌و چه‌ند پرسیاره‌ی خواره‌وه به دوای خۆیدا دێنێ. 1ــ ئه‌و راپۆرته سه‌رچاوه نادیاره‌ی كه‌ناڵی NRT له كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێك به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی به به‌ڵگه خرایه‌ڕوو كه نوری مالیكی بڕی حه‌فتاوچوار ملیۆن دۆلاری داوه‌ته كه‌ناڵه‌كه، تۆ بڵێی ئه‌و راپۆرته بۆ شاردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته حه‌فتاوچوار ملیۆن دۆلاره‌یه‌كه‌ی نوری مالیكی و ئه‌و خزمه‌ته نه‌بێ كه به دوژمنانی كوردی ده‌كات؟! 2ــ زۆر جاران هه‌ر له كه‌ناڵی NRT گوێبیستی ئه‌وه بووین كه فرۆشتنی نه‌وت ناشه‌فافه و ته‌نها سێ تا چوار كه‌س له دوو بنه‌ماڵه‌ی دیاریكراو ئاگاداری فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی كوردستانن، ئه‌ی كه وایه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه چۆن له چ رێگه‌یه‌كه‌وه ئه‌و زانیاریه ده‌قیق و درووسته‌ی ده‌ستكه‌وتووه؟! 3ــ كه‌ناڵی NRT ئه‌گه‌ر راست ده‌كات و خۆی راپۆرته‌كه‌ی ئاماده نه‌كردووه، بۆچی سه‌رچاوه‌كه به نادیاری دێڵێته‌وه؟! یان بۆچی په‌نای بۆ سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌ره‌وه بردووه؟! 4ــ كه‌ناڵی NRT ئه‌گه‌ر بوێر و راستگۆ و هاوسه‌نگه وه‌ك خۆی ده‌ڵێ! ده‌بوایه بوێربا و سه‌رچاوه‌ی راپۆرته‌كه‌ی خستبایه روو، ئه‌گه‌ر راستگۆیه! ده‌بوایه بۆ سه‌لماندنی راستگۆیی خۆی سه‌رچاوه‌كه‌ی به شاراوه‌یی نه‌هێشتبایه‌وه، خۆ ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگیشه! بۆ پاراستنی هاوسه‌نگی خۆی هه‌ق بوو سه‌رچاوه‌كه ئاشكرا بكا و بیگوتابا: حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه سه‌رچاوه‌كه و فه‌رموو به‌رگری له خۆت بكه. پێشتر گوتمان (NRT) به به‌ڵگه حه‌فتاوچوار ملیۆن دۆلاری له نوری مالیكی وه‌رگرتووه و خۆی به قه‌رزداری نوری مالیكی ده‌زانێ، نوری مالیكیش له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوور خراوه‌ته‌وه، نه‌وشیروانیش له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی زیاتر له جارێك و دووان و سێیان تووشی شكست و ته‌نانه‌ت خیانه‌تی نیشتیمانیش هاتووه، سروه‌ی خوشكی شاسواری خاوه‌نی NRT له‌سه‌ر لیستی بزووتنه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروان ده‌بێته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق. جا وه‌رن با به‌یه‌كه‌وه سه‌رقاپی سه‌ر نه‌هێنی سه‌رچاوه نادیاره‌كه‌ی NRT هه‌ڵده‌ینه‌وه و بزانین چ پیلانگێڕیه‌كی هه‌واڵگری له‌ژێر دایه، نوری مالیكی ده‌هێنرێته سلێمانی و نه‌وشیروان مسته‌فا پێشوازی لێده‌كات و وه‌ك دوو هاوده‌رد و دوو كاراكته‌ری شكستخواردووی سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی كۆ ده‌بنه‌وه و به‌یه‌كه‌وه ده‌ده‌دڵ ده‌كه‌ن، راپۆرته‌كه‌ی (NRT)یش ده‌ڵێ: بارزانی ئاگاداری فرۆشتنی نه‌وت و داهاتی حكومه‌تی هه‌رێمه، (NRT)یش قه‌رزداری نوری مالیكییه، شاسواری خاوه‌نیشی خوشكه‌كه‌ی بۆ كراوه‌ته ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق و قه‌رزداری نه‌وشیروان مسته‌فایه، نوری مالیكی و نه‌وشیروان مسته‌فاش له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌رۆك بارزانی تووشی شكست هاتوون و ئه‌و هاوشكستییه كردوونی به هاوپه‌یمانی یه‌كتری، ئه‌و هاوشكستییه وایكردووه له به‌رامه‌ر به‌رامبه‌ر سه‌رۆك بارزانی خۆیان به كه‌م بزانن و هه‌وڵی تۆڵه كردنه‌وه بده‌ن، راپۆرته‌كه‌ی ((NRRیش له فرۆشتنی نه‌وت و داهاته‌كه‌ی پێداگری له‌سه‌ر ئاگادار بوونی سه‌رۆك بارزانی ده‌كات، بۆیه گومان له‌وه‌دا نییه كه ئاماده‌كارانی ئه‌و راپۆرته شكست و قه‌رزدای دژ به سه‌رۆك بارزانی كۆی كردوونه‌وه.