پێشمەرگە گیڤارایە و سەرۆكەكەشم،غاندییە ووڵامەك بۆ نوسینەكەی عەدنان عوسمان

پێشمەرگە گیڤارایە و سەرۆكەكەشم،غاندییە ووڵامەك بۆ نوسینەكەی عەدنان عوسمان
ئەو نوسینەی كە لە لایەن پەرڵمانتارەكی پێشووی گۆران و نوسەری هەڵسوراوی ئێستایان نوسرا بوو خوێندمەوە، وەكوو هەمووجارەك پر بوو لە قسەی سەر شەقام و هەندێك جاریش تێك هەڵكێش بە هێندەك قسەی رۆمانسی، وەكوو پیشەی هەمیشەییتان كە بتانئەویەت ئەو شكستە سیاسییەی خۆتان لە پەنای ئەو دروشمە بریقەدارانە بشارنەوە،بۆ نوسین و ووتاكانتان ئەوە ووڵامی ئەو پێشمەرگانە و وتەی گیڤارایە كە دەیوت :"من قەت گوێ‌ بە قسەی خەڵك نادەم چونكە باوكم دەی ووت سەگ كەسێك نەناسیت پێی دەوەریت" ئا لێرەدایە كە نە ئێوە گیڤاراتان ناسیوە نە پێشمەرگە، یان ئێوە چاوی بینینتان نییە یان شەرمی كردەوەكانتان ئەو مەجالەتان پێ‌ نادات بیان بینن، چوون كوردستان پرە لە گیڤارا وهەموو پێشمەرگەكانی ووڵاتەكەم گیڤاران. لە دیدی ئێوە ئاغای قاسم سلیمانی وئاغای ولایەتی ومالكی گیڤاران،بەڵام گیڤاراكانی ووڵاتەكەی من ئەو كەساننەن كە ئێوە رۆژانە لە شاشەكانی بە ناو سەربەخۆ بە كرێگرتە ناوی دەبەن،گیڤاراكانی ووڵاتی من ئەوانەن كە لە پێناو مانەوەی هاوسەنگەرانیان،خۆیان بە ئۆتۆمبێلی پرلە تەقەمەنی دا دادەكێشن،گیڤاراكانی ووڵاتی من ئەو كەسانن كە ئێوە بە نیازن بە دانانی گرووپی جاسووسی تیرۆریان بكەن، گیڤاراكانی من لە خۆ بوردەن بڵام ئێوە جیا لەوەی كە هەوڵی رەش كردنی هاونیشتمانیان لە كوردستان و دەستەڵات دەدەن چیترتان كردووە،كام سەنگەری دوژمنتان شكاندووە كام ماڵی شەهیدتان بە سەر كردۆتەوە ،دەستتان بە سەر سەری كام مناڵی شەهید دا داكێشاوە،فرمێسكی كام باوكە شەهیدتان سریوەتەوە قەت لە خۆتان پرسیوە سەركردە ترسنۆكەكەتان بۆ كوێ‌ رای كردووە ، ئاخۆ لە خۆتان پرسیووە بۆچی لە و كاتەی كە خەڵكی كوردستان لە گەڵ گەورەترین دوژمنی بەشەرییەت دادەجەنگیت خۆی و كورەكانی لە كام یەك لە شەقامەكانی لەندەن ،ژیانەكی خۆش و دور لە شەری داعش بە سەر دەبەن، پێم مەلێن كە بۆ چارەسەر لە دەرەوەی ووڵاتە چوون خۆتان لە دەزگا پر لە هاش و هوشەكانتان باستان لەوە كردووە كە صدری اعظم بۆ پشوودان دەچیتە دەرەوە، بەڵام سەرۆكەكەی كوردستان، ئەوغاندییەی كوردستانە كە خۆی هەموو كورەكانی لە ریزی یەكەمی هەموو شەرەكاندا بووە، ئەو سەركردەیەی كە هەموو میدیای جیهانی بەفەخر و شانازییەوە باسی لێدەكەن ، ئەو سەر كردەییەیكە خۆی پێشمەرگەیە و ئەو كاپیتانە بە هێزەیە كە بە دڵنییاییەوە گەلەكەی لەو تۆفان و نائارامییەی كە لە لایەن ئاغاكانتان دروست بووە دەگەیەنیتە كەناری ئارامی ئەو جارە زانیتان كە پێشمەرگەی ووڵاتەكەم گیڤارایە و سەرۆكەكەشم غاندییە.
Top