پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی، پەیامی ئازادیخوازی وسەربەخۆییان گەیاندە جیهان
November 3, 2016
وتار و بیروڕا
پێشمەرگە، ئەو مرۆڤە گیانفیدایەیە ، كە خۆرٍسكانەن و لە پێناو هەموو ئەو زوڵم و زۆردارییانەی كە بە درێژایی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان بەرۆكی كوردی گرتبوو ، دەستی دایە چەكی شەرٍەف و رووبەرووی داگیركەران بۆوە ..پێشمەرگە ،هێمای ئازادیخوازی و سەروەری و رٍەتكردنەوەی زەلیلی و ژێر دەستیە ، پێشمەرگە بە ئازایەتی خۆی بۆ هەموو دونیایی سەڵماند كە چەندە نەبەرد و چەند بە ئەمەكە ، نەك تەنها بۆ خودی خاكی كوردستان بەڵكو بۆ تەواوی مرۆڤایەتییه ..
ناوی پێشمەرگە، چۆتە لاپەڕە مێژوو سەروەر و بەرخودان گەلان . ئەوە لێرە پێویستە گرنگ و رەچاو بكەین بۆ ئەوەی هەتا هەتایە ئەو دەنگ و سەدایە هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئەوها بە شەكاوەی و پیرۆز بمێنێتەوە . پێوستە سەركردە و گشت حزبەكان كوردستان پاڵپشت ئەو هەنگاوە پیرۆزە بكەن بە بەردەوام . بەمەش دوژمنانی نەتەوە كەمان كوێر دەبن . هێزی پێشمەرگەش بۆ عالەم سەر رووی زەمین ئیسپات كرد ، كە هێزێكی ئازا و نەبەردە و مەحاڵە بەرانبەر داگیركەران و دوژمنەكانی كوردستان چۆك دابدات . ماف رەوا میللەتەكە پێ شێل بكرێت .
پڕۆسەی سەربەخۆیی دەستیپێكردووە. لەو بەینەدا، ئاساییە كوردستان بەشداری حكوومەتەكانی عێڕاق بكات. ئەم بەشدارییانە كاتییە. وەك باشووری سودان كۆسۆ فۆ. لەمەولا بە دەنگی بەرز بە عێڕاقییەكان دەگووترێ، فەرموون لێكدی حاڵی بین و بەرژەوەندی یەكدی بپارێزین تا دۆستانە ماڵئاوایی بكەین. لەو گوزەرگایەدا دەكرێ بەشداری پەرلەمان و حكوومەتی عێڕاق بین. هەر دەبێ واش بێت ئەگینا ون بوونی یاسایی و چۆڵی لە ژیانی نێودەوڵەتییانەی كورد، دروست دەبێت. بۆ نموونە تا سەربەخۆیی تەواو دەبێت، دەبێ بەڵگەنامە عێڕاقییەكان بەكاربێنین. وەك ئیسكەناس و پاسپۆرت و ناسنامە بۆ كاروباری ئابووری نێودەوڵەتی.
پرسی سەربەخۆیی كوردستان و دامەزراندنی دەوڵەت، پرسی سەرەكی و ستراتیژیی كوردە، بۆیە پێویستە سەركردەكانی كورد بەبایەخەوە لەسەر ئەم پرسە بوەستن و كاری بۆ بكەن، باوەڕناكەم كوردێك هەبێت باوەڕی بە سەربەخۆیی كوردستان نەبێت، سەربەخۆیی كوردستان هیواو ئاواتی هەموو كوردێكە، بۆیە دەبێ خۆمان كار بۆ ئەم مەبەستە بكەین و زەمینەسازی بۆ هێنانەدی ئەم ئاواتەی كورد بكەین، ئێمەی كورد لەماوەی رابردوودا دوو هەلی زێڕینمان لەدەستدا، یەكیان لەساڵی 1991 و ئەوەی دیكەشیان لە 2003 بوو، ئەم دوو هەلە زۆر لەباربوون بۆ راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان، بەڵام بەداخەوە باش نەخوێندنەوەمان بۆ رەوشەكە وایكرد كە سوود لەم دوو هەلە وەرنەگرین، بەباوەڕی ئێمە ئێستا گونجاوترین كاتە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، بەتایبەت دوای ئەو هەموو پێشهات و گۆڕانكارییانەی كەوا لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دێنەپێشەوەو روودەدەن، ئێمەی كورد پێویستە بەزووترین كات ناوەندی سیاسی كوردستان رێكبخەینەوەو دوور لەبەرژەوەندییە حزبییەكان كاربكەین و سوود لەو بارودۆخە ناوچەیی و نێودەوڵەتییە وەربگرین و بەكارنامەیەكی نەتەوەیی و نیشتمانی بەرەو ئازادی كوردو سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێین، من پێچەوانەی ئەو بەڕێزانە بیردەكەمەوە كە دەڵێن كاتی راگەیاندنی سەربەخۆیی نییە، ئێستا كاتێكی زۆر گونجاوە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، بەتایبەت دوای ئەو هەڕەشانەی كەوا حكومەتی عێراق لە خەڵكی كوردستانی دەكات، ئێمە دەتوانین سوود لەو هەلە وەربگرین و بە هەموو لایەكی رابگەیەنین كەوا تائێستایش لە عێراق هەڕەشەمان لەسەرە، هەموو لایەك ئەو راستییە دەزانن كە عێراق وڵاتێكی داتاشراوەو خاك و گەلی باشووری كوردستان بەزۆرو بێخواستی كورد بەعێراقەوە لكێنراون، واتە باشووری كوردستان بە خاك و خەڵكەوە بەشێك نییە لە عێراق،بۆیە دوای بەخشینی زیاتر لە 1600 شەهید ، بە خوێنی ئاڵایان سنووری كوردستانیان دیار كرد ، هەر لەوێ پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان دەستپێكردووە ..
هەر چەندە كاروانی كوردایەتی سەخت و دژوار بوو و كۆسپ و تەگەرەی زۆری لە بەردەم دروستكرا تا دوا ساتەكانی ، بەڵام وەك چیاییەكی بەرز خۆراگر بەگژ نەیاران و داگیركەران و جاش و كۆیڵەكان دا چۆوە ، تا گەیاندییە ئەم قۆناغە چارەنووسسازە ، كە ئەمرۆ هەموو كورد لە چاوەروانی بریاردانی میللەتی كوردە بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ..بێجگە لە دوژمنانی میللەتی کورد، چەند لایەنێك كە تانەیان لە خەڵكی کوردستان داوە و چەندین پرۆپاگەندەی بێ بنەمایەیان لە دوای نسکۆ بڵاو کردەووە، کە شۆرشی کورد چیتر سەرهەڵناداتەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی چیتر توانای رابەرایەتی بزوتنەوەی رزگاری خوازی کوردیان نی یە و متمانەی میللەتیان لە دەست داوە، لەوسەروبەندەی دوژمنانی کورد و نەیارانی پارتی لەهەوڵی ئەو پرۆپاگەندە وپلان بوون لە دژی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی بارزانی تایبەت رێکخەری گۆران نەوشێروان مستەفا، بەڵام سۆپاس بۆ خوا سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی جارێکی تر و بەگروتینێکی بەهێز تر هاتە گۆرەپانی خەبات و تێکۆشان دوای ماوەیەکی کەم بووە بە بڵیسە ومەشخەڵی شۆرشی سەرکەوتن و وەدست هێنانی مافەکانی تەواوی گەلی کورستان.سەربەخۆیی کوردستان مافێکی رەوای گەلی کوردستانە و دەبێت لەسەر دەستی سەرۆک بارزانی ئەو سەربەخۆیە بەدەست بهێنین وەچەرخانێکی گرینگە بۆ جیلی داهاتووی گەلی کوردستانو .میللەتی كورد هەر چەندە لە ماوەی رابردوو وتووشی چەندین هەوراز و نشێو بەربەستی ناوەخۆ و دەرەکی هاتبوو، بەڵام بە لێهاتووی و شارەزای سەرکردایەتی سەرۆک بارزانی توانی بەسەرجەم ئەو گۆسپ و تەگەرانە دا زاڵ بێت.
بۆیە ئەمرۆ سەرۆک بارزانی بە شانازیەوە بەرەو دەوڵەتێکی سەربەخۆیمان دەبات، و سەرۆک بارزانی و به پشتیوانیی دڵسۆزانی گەلەکەمان توانی دەسکەوتی مەزن بۆ میللەتەکەمان دابین بکات، لە ئاکامی ئەو خەبات و قوربانی و داستانە مەزنانەی کە مژدەی سەرکەوتی دەبەخشێت.