ئەفسانەی کالگھۆڕ و وڵامی ئەوەی کە ئایا زیندانیکردنی داعشیان چارەسەرە؟ (سایکۆلۆژیایی تیرۆر و دەرووندروستی)

ئەفسانەی کالگھۆڕ و وڵامی ئەوەی کە ئایا زیندانیکردنی داعشیان چارەسەرە؟ (سایکۆلۆژیایی تیرۆر و دەرووندروستی)
بێگۆڤا گۆندێکی شۆخ و شەنگی دەڤەری گۆلییەکانە لە سنووری شاری زاخۆ، کە لە میانەی پرۆژەکانی قڕکردنی کورد و تواندنی ناوەکەی لە ساڵانی ھەشتا کراوەتە کۆمەلگایەکی زۆرەملێی نیشتەجێکردنی زۆر لە خەڵکی ناوچەیبەرواری باڵا و گۆلی. لە دەشتایی بێگۆڤا شاخێکی بەرز و بەبڵندی نزیکە دووھزار مەتر سەری خۆی بەرەو ئاسمان ھەڵداوە بەناوی(کالگھۆڕ)، کە یەکێکە لەو ئەفسانانەی کە لەو ناوچەیە ناووبانگی ھەیە و ناسراوە و خەڵکی نەس بۆ نەسل دەیگۆازێتەوە. وەک ئیبراھیم حەجی محەمەد حەجی عەمەر نەرمکی یەکێک لە ڕیش سپیەکانی ناوچەکە دەگیڕێتەوە مێژووی ئەم ناوە بۆ ماوەکانی پێش سەدان ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە، و ھەر چەندەکەناوبرا ناتوانێ کاتی ئەو ئەفسانەیە بەوردی زۆر وردتر پشتڕاست بکاتن،بەڵام ناوبراوە ئەوە ناشارێتەوە ئەو ئەفسانەیە بۆ ئەو سەردەمە دەگڕێتەوە کە ئەو کات لە دەشتی بێگۆڤا، ئاوەدانییەک زۆر لە ئارادابوو، و زیاتر لە سی گۆندی گەورە و بچووک ھەبووە و میرێک بە ناوی میری بیامێ لە شوێنێک کە دەکەوێتە پشت شاخەکەی ناوبراو دەستەڵاتی ئەو ناوچەیەی لە دەست بووە. بە پێی ئەفسانەکە و لایەنی زمانەوانیی کوردی کۆرمانجی و وەک دیار و ئاشکرایە ئەو ناوە لە دوو وشەی (کال) واتە باوک یان باب وھەروەھا (گھۆر) واتە گۆڕین پێک دێتن. چیڕۆک یان ئەفسانەی ئەم ناوە بەوشێوەیە کە لەنێو داب ونەریتەکانی ئەو خەڵکانەی لەم ناوچەیە دەژیان یەکێکیان ئەوە بووە کە کاتێک کەسێک بەساڵدا دەچوویەوە و پەککەوتە دەبوو و لە کار دەکەوت و ھیچ کارێکی پێنەدەکراو،کۆڕ یان کۆڕەکانی ھەڵدەستان ئەوەیان سواری کەرەستەیەکی تایبەت دەکرد وبەپشت یان ئەسپ و وۆڵاخ دەیانبردە سەر کێوە بەرزەکەی ناوبراو و لەوێوە فڕێیان دەدایەوە خۆارەوە وەک ئەوەی بەوشێوەیە بیکۆژن. دیارە جارێکیان بەم جۆرە پیاۆیک باوکە بە تەمەنەکەی خۆی بۆ ئەم مەبەستە بۆ ئەوێ دەبات. منداڵەکەی ئەو حەز بەوەدەکات کەڵەگەڵیدا بڕوات،دیارە پاڕانەوەی باوکی و کەسانی تری دەوروبەری بۆ پاشگەزبوونەوەی ونەچوون لەگەلێ ھیچ سوودێکی نەبووە وبەناچاری باوکە گەنجەکەی ئەویش لەگەل خۆی دەبات. دوای ئەوەی پیاوە گەنجەکە وەک نەریتی جاران باوکە پیرەکەی خۆی لەو کەرەستە تایبەتە دادەبەزێنێ تا فڕێی داتە خۆارەوە لە ناکاو منداڵەکەی داوای لێدەکات کە باوکەکەی ئەوشتە و کەرەستەیە، جا ھەر چییەک بێ، لە بیرنەکاتن و لەگەڵ خوت بگەڕێنیتەوە ماڵ، تاکو ئەویش لە کاتی ئەویش وەک باپیرەکەی بەساڵدا دەچێ بە ھۆیەوە بێنێتەوە ئێَرە و فڕێ بداتە خۆارەوە.قسەیەکی بەھێز بوو. پیاوەکە داما و ماوەیەک و چەند ساتێک و چڕکەیەک بیری لەو قسەیە کردەوە. لە ناکاو پەشیمانی دایگرت وجارەکی دیکە باوکی خستە نیۆ کەرەستەکەوە و ڕێگەی خۆی گۆڕی و گەڕاندییەوە گۆندەکەی خۆیان ( گۆلی، ٢٠١٣ ؛ گۆلی، ٢٠١٤، ٥ ).
ئێمە لێرە دەمانە وێ بڵێن باس لە قسەکانی منداڵەکە بکەین کە چۆن ڕێڕەوەیمرۆڤایەتی گۆڕی و یەکێک لەنەریتە ناشرین و نامرۆڤایانەی ئەو کۆمەڵگایەی تێکدا و ئەمە کەم نەبوو و کارێکی ناوازە بوو و بە یەکێک لە داھێنانەکانی مرۆڤایەتی دەژمێردرێتن. ھەر چەندە کە ھاوشێوەی ئەم ئەفسانەیە لەنێو کەلتوور و فەرھەنگی کۆمەڵگاکانیتر و لەوانەش لە چین دەبینرێتن.
و ئەوەی مەبەستمانە ئەوەیە کە بیرۆکەی ئابووریی ترس لە بژێوی ژیان ھەمیشە بەسەر مرۆڤدا ھەبووە. ھەر لەو ڕوانگەیەشەوە دەبینین لە مێژوودا کەسانێکێ وەک مالتوس(تۆماس ڕۆِبێرت مالتوس ، ١٧٦٦ - ١٨٣٤) توێژەری تایبەت بە دانیشتوان و ئابووری و ڕامیاری بەریتانیا، ھەندێ بیروباوەر و ڕاسپاردەی پێشنیارکردووە کە ھندێ جار گلەیی زۆری بە دوای خۆی ھێناوە.

مالتووس لە نێوان بیروبۆچوون و تیۆریەەکەی دا و بۆ مەبەستی کۆنترۆلکردن و چارەسەرکردنی کێشەی کەمی خۆراک پێشنیار دەکات ڕێژەی ژنھێنان و شوکردن و زاوزێ کەم بکرێت و جەنگ وکۆشتار رووبداتن تا وەکو بەھۆیەوە خەڵکانێک تێبچن(ھەموو سەرچاوەکانی ئەنترنێت).
ھەندێ کەس بیروباوەرەکانی ڕەتدەکەن و قسە و نوسینەکانی لە بەرژەوەندی خۆی وچینی دەوڵەمەند و بۆرجۆازی دادەنین، وبەپێچەوانەوە ھەندێکش لەگەڵَێدان و کەسانێکیش لەو بڕوایەدان زۆرێک لەو جەنگانەی کە بە تایبەت لە پاش دەرچوونی ئەو تیۆرە ڕوویانداوە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە ھەبووە وجۆرێکن لە شێوازی جێبەجێکرنی بنەماکانی وئەوانەش کە بڕوایان بە بیروباوەرکانی ھەیە بە مالتووسیەکان دەناسرێن ( ئەنترنێت).ئێمە لێرە دا نەک خۆمان بە مالتووسی نازانین بەڵکۆ لەو بڕوایە داین ئەگەر دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ھەستی سەرپێبوونی مرۆڤایەتی لە دەستھەڵاتە سیاسی وبازرگانی و لایەنە ئابوورییەکانی جیھاندا بەرپاببێ زۆرێک لەو کێشانەی کە پەیوەستن بەزێدەبوونی ژمارەی مرۆڤەکان کاریگەری ئەوتۆی بەسەر مرۆڤایەتی وبرسێیەتی نامێنێ وچارەسەر دەبێ. بەڵام لە ڕوانگەی ئەوەی کە کەسانی نەفس نزم ھەمیشە لە نێو کۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا بە شێوازێک لە شێوەکان ئەو بەھا مرۆڤدۆستانە لە بەر چاو ناگرن، ھەمیشە ھەڕەشەی برسێیەتی سێبەرەکەی لەسەر سەری مرۆڤایەتی بوونی دەبێ، بۆیە لەوانەیە پرسیار بکرێ:ئەوجا چارەسەر چیە؟ و بۆ وەڵام دەبێ بگۆترێتن چارەسەری بریتیە لە گەڕانەوە بۆ پێش قۆناغی (کالگۆھۆر) و بنەماکانی بیروباوەرەکانی مالتوس.بەڵام دەبێ پرسیارێکی تر دێتە ئاراوە و ئەویش ئەوەیە کە ئایا کێ لە لیستەی ئەو جارە ناویان تۆمار بکرێت؟وەک ئەفسانەکەی کالگھۆر و چینینەکان پیرەمێرد و پیرەژن بن، یان وەک ئەرەبەکان سەردەمی (جاھلیەت) بڕوایان وابوو دەبێ کچە تازە لە دایکبووەکان بن و یان کێ تر بخرێنە ناو ئەو لیستە ڕەشەوە؟ئەو پیرەمێرد و پیرەژنانە دەھان ساڵ لە تەمەنیان خزمەتیان کردووە و ئەلەمێنتەکی بەرھەمھێنەر بوونە و لەو ڕوانگەیەوە چۆن دەبێ ناویان لەو لیستە دابێ، و کچە شیرخۆرەکانیش لەوانەیە لە ئاینیدە دا بەھەمان شێوە خزمەت بە کۆمەڵگا بگەیێنن. کەواتە دەبێ ئەوانەی لەو لیستەیە ناویان تۆمار بکرێ کەسانێک بن شایستەی ئەو چەندە بن. ئەوەی کە ئێمە بەباش دەزانین لە لیستەی ھاوپێچ دا ھەبێ ھیچ پەیوەندییەکی بە دمارگیرییە نیە ، بەلکۆ لە سۆنگەی ئەوەی کە ئەو مرۆڤایانە جارەکێ تر ناگەرێتەوە دۆخی ئاسایی خۆیان و ناگۆڕێن وناتوانن نەک لەئاییندە ونەک لە ھیچ کاتێکیتر دا ببن بە کەسێکی خزمەتکەر وبەرھەمھێنەر، بۆیە بوونیان ومانیان لە نێو کۆمەڵگا، جا چ لە نێو خێزان وچ لە نەخۆشخانە تایبەتەکان و چ لە زیندانەکان نەک ھیچ سوودێکی نیە بەڵکۆ لە زیان و کات بە فێڕۆدان زیاتر ھیچی تر نیە .
ئەو کەسانەش بریتین لە نەخۆشە کۆشندەکانی جەستەی و دەررونی، ئەوانەی کە تووش ئیدمانی مادە بێھۆشکەر و سڕکەرەکان بوونەتەوە، و ئەو تیرۆریستانەی کە بەقوولی تیایدا چوونە وتاوانی زۆر گەورەی وەک سەربڕین وگۆللەبارانکردنیان ئەنجام داوە وئێستا لە زینداندان یان لە جادە وکۆڵانەکاندا بە شێوەیەکی شەپڕێانە دەجووڵێنەوە و وێل و سەرگەردانی ئەم جیھانەن. دیارە کۆشتنی مرۆڤەکان تاوانێکی گەورەیە و سەندنی ڕوح تەنیا لە دەستھەڵاتی خوای گەورە ومیھرەبانە لەکاتی پێویسیت داوبۆ نمونە لە (قێاێ)دا مافێ کۆشتن دەداتە مرۆڤ.ئەوە کەواتە دەکرێ ئەو کاتەی دۆخێکی تایبەت بخوازرێتن کەسێک لە لایەک مرۆڤەکانەوە بکۆژرێتن.بەڵام نەک ئەو کۆشتنەی کە قابیل وئەسکەندەریمەقدونی و دەسھەڵاتدارانی ئینکا وچەنگیزخان وتەیمووری لەنگ وھۆلاکۆ وقەیسەر ومەلیک و پاشاکانی ئیران وخەلیفەکانی ئۆسمانی و خاقانەکانی چین و تزارەکانی ڕووس و ھیتلەر و مۆسۆلینی وستالین و سەدامی گۆرَ بەگۆڕ وبن لادن و زەڕقاوی و ئەبو بەکر بەغدادی و......ھتد،ئەنجامیان دا، و تەڕ و وشکی پێکەوە لە ناو برد و مرۆڤاکانیان ساخ و زیندوو لە بەر چاوی کەس وکار و منداڵ وژن ودایک وباوکانیان دەکوشت ودەسوتاند وکۆرە دەکرد و یان پارچە پارچە ولەت لەتیان دەکرد و لەسەر پردەکان و دار و بەردەکان ھەڵدەواسی یان گولەبارانکرنیان دەکردن و دوای ئەوەش خەمیکی ھەمیشەییان بۆ کەس وکاری ئەوان بەجی دەھێشتن.
ئەو مردنەی کە ئەنجامدانی جگە لە ڕەزامەندی ئایینی و کەس و کاری کۆژراوەکە، ئاسوودەیی جەستەیی و ڕۆحی خۆدی مرۆڤەکە و بنەماڵەکەشی دابین دەکات ولە مەینەتی و ئازارەکانیان کەم دەکاتەوە. ئەوە ئەو مەرگەرەیەکە ئێمە مەبەستمانە بەسەر مرۆڤدا پسەپێنرێتن وتیایدا باری گران و قورسی کۆمەڵگا و خێزانیش بەھۆیەوە کەم ببێ، واتە (مردنی بە بەزەییە).ڕاستەوخۆ ئەو نەخۆش وکەسانە لە ئاستی ھۆشداری وەھا ب ئاسانی و سادە ڕازی بە مردن نابن، چونکە وەک دەڵێن(ڕح شرینە)، بەڵام ئایا ئەو کەسەی کە لە قساسیش دا و وەک کەسێکی کە لە سەر دەستی ئەو کوژراوە، دەکۆژرێتین ویان لە سێدارە دەدرێتن بەو مردنە ڕازیە؟ بە واتەیەکی تر و بۆ نموونە ئایا سەدامی گۆڕ بەگۆڕ و عەلی کیمیاویی گۆڕ بەگۆڕ ڕازی بوون کە لە بڕی ھەموو ئەو تاوانانەی کە ئەنجامیان دابوو ویەک جار لە سێدارەدران و ئەو تەنھا یەک جارەی لە سێدارەدانە وەک سزای تاوانەکانیانبۆ یان زۆر زۆریش کەم بوو، لە سێدارە بدرێن؟ بێگومان نەخێر بەڵام یاساکانی مرۆڤایەتی و سروشت ودادپەروەری بڕیاری مردنیان لە سەر ئەوان دا و جێبەجێکران. ئەمانەیش بەھەمان شێوە.
زیندانیکرن، لە سەردەمانێکی زۆر کۆنەوە یەکێک لە ھەموو جۆرەکانی سزادان بووە لە سنووری دەستھەڵاتی زۆرێک لە نەتەوەکان و لەوانەش ئاریاییەکان، ھەتاکو لە پێناو سنووردارکرنی چاڵاکی ھەندێ کەس بەکاردەھات،و لە مێژوو دا ھەیە کە قەڵایەکی گەورە ھەبوو لە خۆزستانی ئیران کە ناویان(ئەنوشبرد) یان (قەڵای فرامۆشکرن)بوو،چونکە ھیچ کەسێک مافی نەبووە ناوی زیندانیەکان نھێنی وشوێنەکەی بزانێ وپرسیاری مان و نەمانی بکات (رچائی، ١٣٧٦، ١١٨ ). و ھەندێ لە بسپۆرانی یاسایی لەو بڕوایەدان کەجاری وا ھەیە ھەندێ یاسا لە جیاتی سزادانی تاوانباران تەنھا لە بەرژەوەندیھەندێ لایەنی سیاسی دادەڕێژرێتن و جێبەجێ دەکرێتن. بۆیە لە جیاتی ئەو کارە و جێبەجێکردنیان باشتر وایە لایەنی پەیوەندار ھەڵبستن بە پەروەردە و فێرکردنی ئەو تاوانبارانە یان بە لایەنی کەم سزاکانیان لەسەر سووکتر بکرێن، و ئەوکاتە تێبینی دەکرێتن کە ئەنجامی ئەرێنی و پۆزەتیڤانەی بەدوا دا دێتن. بۆ نموونە لە وڵاتانی ئەورۆپی ئەم کارە لە ڕێگەی بڕین یان کەمکردنی مووچەی تاوانباران ئەنجام دەدرێتن. بەڵام لە وڵاتانی دواکەوتوو بە پێچەوانەوە لە کۆمەڵگا دوور دەخرێن و لە کەمترین و سەرەتاییترین مافەکانی ژیان بێبەش دەکرێن. ئەو بسپۆرانە لەو بڕوایەدان کە لە جیاتی خەرجکردنی ئەو ھەموو پارە و پۆلە لە کاروباری دادوەرییەکان و زیندان، باشتر وایە ڕەگ و ڕیشەی کێشە و گیروگرفت وئەگەرەکانی سەرھڵدانی تاوان دەستنیشان و ژارەسەر بکرێن، و گرنگترینیان بریتین لە ھەژاری، بێکاری، نەبوونی پێداویستیەکانی ژیان بۆ منداڵان و گەنجان، و نەھێشتنی ھەندێ دیاردەی وەک مادە بێھۆشکەر و سڕکەرەکان و چارەسەرییەکانی تری کۆمەڵایەتی، کە خۆی لە خۆی دا باشترین چارەسەرن بۆ نەھێشتنی تاوان لە کۆمەڵگا دا( سروش، ٢٠١٤ ).
نەخۆشە جەستەییەکانی بە دەست نەخۆشی کۆشندە دەناڵێنن و ڕۆژێ سەد جارا بۆ مردن و ڕزگاربوون لەو مەینەتە لە خوا دەپاڕێنەوە کە بمرن، بۆچی بەشێوەیەکی ئارام و بێ دەردو ژان لە ڕێگەی دەرمانی کێمیایی ئەو ئاواتەیان نەھیێنرێتە دی؟ ئایا ئەوە زۆڵم و زۆردارییەیان ئەو مانەوە و مردنە پەیتا و پڕ لەژان و ئێش وئازارە جەستەیی و دەروونیەکانیان بەبەرچاو کۆڕ وکچ و کەسانیان زۆڵم و زۆردارییە؟ ئەمە دەستوەردان نیە لە کاروباری خۆا، وەک چۆنلە قساسیشدا خۆای گەورە ومیھرەبان ودادپەروەر ڕێگەی لێسەندنی ڕۆحی داوەتە ھندێ کەس و لایەن.
ھەمان ئەو شتە لەو کەسانەی کە لەگەڵ مادە ھۆشبەر وسڕکەرەکان ڕاھاتوون وئیتر ناتوانن بەبێ ئەو دەرمانانە بژین و بەیەکجاری لە کار کەوتوون وھیچ ئیش و کار و ڕاپەراندنی ئەرکە کۆمەڵایەتیەکانی سەرشانیان وەک فەرمانبەر یان باوکێک یان مێردێک پێ جێبەجێ ناکرێتن . ئەوانە ئیتر لە سنووری مرۆڤبوون لایان داوە وجگە لە زیان وشێواندنی سروشتی کۆمەڵگا و جوانیەکەی ھیچ شتێکێان پێ ناکرێت. بەڵکۆ ترسیتێوەگڵاندنی ھەندێ کەسیتری دورتریشیان لێ دەکرێت.لە زۆر وەڵات و بە تایبەت لە دەوروبەری کوردستان بۆ نمونە ئێران بە مەلیۆنان کەسی تووشبوو لە گۆشەوکەناری شارو گەڕِەکەکان وێل وسەرگەردانن و جگە لە تێکدانی سیمای شارەکان لە رووی ئابووڕییەوە بارگرانییەکی زۆڕیان بۆ حکومەت و خێزانەکانیان دروست کردووە وڕێژەی چارەسەری و گەڕانەوەشیان زۆرکەم و ئەستەم و بەڵکو دەگمەنیشە.ئێمە لێرە دانامانەوی باسی ئەوە بکەین بۆ چی کەسانیک پەنا بۆ ئەم دەرمان و بابەتانە دەبەن یان ئایا ھەندێ لایەنی حکومی یان سیاسی لەبەر پیلانەکانی سیاسی خۆیان یان بۆ مەبەستی بازرگانی ئەوانەی یان تووش کردوە؟ ئەوە بابەتێکی دوور و درێژە، و تەنھا دەمانەوێ بڵێن ئایا سەپاندنی یاساکانی مالتووس بەسەر ئەوانە باشترین بژاردە بۆخۆیانو ھەموو کەس ولایەنێک نیە؟
وبەھەمان شێوە نەخۆشە کۆشندەکانی دەروونی لە جۆری مێنتالی(ئەقلی)، لە گۆشەو کەناری جیھان وھەموو شار وگۆندەکانی،بەبێ جێاوازی ئایینی و ڕەگەزی ونەتەوەیی و نەژادی و کۆمەڵایەتی، یەکێکیترە لەو چینانەی کە بڕیاری مردنی بە بەزیی باشترین بژاردەیە بۆ ئەوان. دیارە بە مەلیۆنەھا نەخۆشی مێنتالی(ئەقلی) ھەن بەسەر کۆمەڵگا و وەڵات و خێزانەکانیان بارگرانین.زۆرێک لەو کەسانە لە منداڵیە وبەشێوەیەکیبۆماوەیی و زگماکی تووشی ئەو نەخۆشیانە ھاتوون و کەسانێکی تریش بە ھۆکاری جیاجیاکانی کۆمەڵایەنی و دەروونی تووش دەبن.ھەیە لە ترس ولە دۆخێکی ترسناک تووش دەبێ و ھەشە ھۆکاری کۆمەڵایەتی ولە ژێر گۆشاری فشارە دەروونیەکانی خێزانی،یان ئیفلاسی بازرگانی یان بە ھۆکاری لێدانی فیزیکی و بەرکەوتنی مێشک لە کارەساتێکدا و زۆر دۆخی تری ھاوشێوە تووشی نەخۆشییەکانی دەروونی مێنتالی(ئەقلی) دێتن وبەتێپەڕبوونی دەم و ھۆکاری جیاجیای خۆیەتی وبابەتی وئابووری ئەو نەخۆشییانە چارەسەر نابێ وزیاتر گەشە دەکات وئالۆزتر دەبێ تا دەگاتە نەخۆشی زۆر کۆشندە و بە یەکجاری ئەو مرۆڤە لە ژیان و ژینگەی مرۆڤی و کۆمەڵایەتی و فیزیکی دادەبڕێ. ئەو مرۆڤە لە ھەندێ جۆری نەخوشییەکانی و لە ھەندی کەس دا دەگاتە ئاستێک کە ئەو مرۆڤە ئیتر بەڕەنگ مڕۆڤە بەڵام لە ڕاستیدا نەک ھەر مرۆڤ نیە بەڵکۆ گۆڕگ یان دڕندەیەکە ھەر کات وساتێک لەوانەیە تووشی تاوانێکێ بێ وێنەی وەک مرۆڤ کۆشتن ببێ.نموونەی ئەو تاوانانە ئێمە ڕۆژانە دەیانبینین یان چاۆدێری دەکەین یان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەیبستن یان دەبینین.زۆرێک لەو جۆرە نەخۆشانە یان وەک ئەوەی کە خەڵکی کۆڵان و ئاسایی ئێمە بە ناوی( شێت ) دەیناسێنن لە کۆڵان و جادەکان پەیاسە دەکەن و وێل و سەرگەردانن و ھەن ئەوانەی کە لە نێو خێزاندا یان لە ژورێکی تاریک لە کۆمەڵگا دا بڕاون یان بەزنجیر بەستراون. ھەشە ئەو خێزانانەی کە لە ترسی کۆمەڵگا و ڕەقی خەلک نەخۆشەکانی خۆیانیان شاردووتەوە.ھەن خەڵکانێک، بۆ نموونە خێرخوازی وەک حەجی ئەیاد بەقلاوەچی و لە چاکەی خۆیان خزمەتی دەکەن وسەریان دەشۆن و خواردنیان دەدەنێ. ھەشە، وەکعەبدۆلرەحمان سۆبحی ئەندامی ڕێکخراوی ھەڤبەژراندنا جڤاکی لە شارێکی وەک زاخۆ لە کوردستان چاوەڕێی ئەوە دەکەن دەوڵەمەندێک یان حکومەت شوێنێکی حەوانەوەیان بۆ دروست ودابین بکات(دووبانی، ٢٠١٦ ،ئەڤرۆ).بەڵام ئایا ئەمانە ھەمووی چارەسەرن ؟ ئەوانە ئیتر نابن بە مرۆڤێکی ئاسایی. زۆر خێزان ھەیە ئەندامەکانی لە دەست نەخۆشەکەیان وەرز وماندوو بوونەتەوە. زۆر کەس ھەیە لێیان بێزارە. زۆر نەخۆشی وەھا کۆسپ و تەگەرەی زۆر گەورەی بۆ خێزانەکانی خۆیان دروست کردووە وکاریگەری بەسەر سایکۆلۆژیا و باری دەروونی و کۆمەڵایەتی ئەو خێزانە دروست کردووە. خەڵکانێک ھەیە کچی فلانە خێزانە ناھێنن یان ژنیان پێنادەن چونکە لە نێو خێزانەکە دا نەخوشێکی دەروونی یان یە قسەیخەڵکی ( شێتیکیان) ھەیە ولە ماڵەوە ڕایدەگرن.سەباری ئەوەش زۆر خێزان ھەیە ئەندامەکانی بەھۆی ڕەفتارە ناوازە وسەیر وسەمەرەکان وھات وھاوار ولێدان ودەست وەشاندن و جنێودانی نەخوشەکانی دەروونی وەک خەموکی ،وەسواس،فۆبیا،و تەنانەت نەخۆشەکانی مێنتالی(ئەقلی) وەک شیزوفرنییا ھاتوون،ھەندێ جار لەکاتی تایبەتی وەک وەرنەگرتن یان نەخواردنی دەرمان لەلایەن نەخۆشەوە و بەرزبوونی ڕێژەی تێکچوونی و گۆڕینی باری ئەلیکترۆنی پێستەکەی وجەستەکەی،کاتیِک کە کەسانێک لە ئەندامەکانی خێزان خەریکی ڕاگرتن یان گرتنی وھێورکردنەوەی دەبن ئەو بارە ئەلیکترۆنییە نەئاساییە لە جەستەی نەخۆشەکەوە دەگۆازرێتەوە پێستە وجەستەی یەکێک یان چەند کەسێکی خیزانەکەوە و پەیتا پەیتا کاریگەرییە نەرێنی وخراپەکانی خۆی لەسەر جەستەی فیزیکی و بەتایبەت لایەنی دەماری ئەو کەسە دەکات و ئامادەی دەکات بۆ تووش بوون بە نەخۆشی دەروونی یان نەخۆشی مێنتالی(ئەقلی) لە ئاییندە دا. و ئەوەشھەمان ئەو نەخوشیە دەروونییانەن کە لەئەنجامی گۆڕینی فیزیۆ-کیمیایی یان کەھرۆ-کێمیاوی مێشک و دەمار وسیستەمی گۆاستنەوەی ڕێژێنەکانی لە خانەیەکی دەماری بۆ خانەیەکی تر رووی دەدەن.من لەوە پشتڕاستم لە خێزان وکۆمەڵگا و وڵاتە جیاجیاکان وبەتایبەت لە کوردستان، کە خێزان تیایدا واتایەکی تایبەتی ھەیە و مرۆڤەکان،بەپێچەوانەی کۆمەڵگاکانی رۆژئاوایی، بۆ خێزان و ئەندامەکانی گرنگی خۆیان ھەیە،نمونەیی ئەو جۆرە گۆاستنەوەی نەخۆشی دەروونی زۆر زۆرە.باشە کاتێک ئیتر ئەو مرۆڤ ونەخۆشە دەروونییانە ھیچ ئۆمێدی چارەسەرییان نەماوە و کاتێک کە ئاواتی خۆدی خێزانەکانی خۆیانە لە دەستیان ڕزگاریان بێ، بۆچی چارەسەرییان بۆ ناکڕێت مردنی بە بەزەییان وەک یەکێک لە چارەسەرییانە شێوازەکانی مالتووسی نەبێ؟ ئایا کۆمەڵگا وحکومەت لە بڕی بایەخدان بەو جۆرە کەسانە،کە ئیتر ناتوانن سوودێکی پێ بگەینن،باشتر نیە لە خەمی ئەوانە بێ کە دەرووندروستن و دەتوانن ببن بە ئەندام و ئەلەمێنتەکی کارا لە کۆمەڵگا دا؟ ئایا دروستکردنی شوێنی حەوانەوە ودەرمان و چارەسەری ئەو کەسانە چی لە دۆخەکەی ئەوان وکۆمەڵگا دەگۆڕێ؟ ئایا بەزەیی لەو جۆرە بە زەییە بێ واتا و بێ ڕامانتر ھەیە؟ ئەوە دڵڕەقی نیە،ئەوە لۆژیک و ڕاستیە.کۆمەڵگا و حکومەتەکان خۆیان ھزاران کێشە و گیروگرفتی جۆراوجۆریان ھەیە تاوەک بێن و خزمەت بە چینێک و خەڵکانێک بکەن کەنەک تەنھا لە ئایندە دا ئەستەمە بتوانن خزمەتی بکەنەوە ونەک لە ڕابردووش ئەو کارەیان ئەنجامداوە و بگرە لە بنەڕەتدا بارگرانییەکی زۆر ئاڵۆزن و باشترین چارەسەریش بۆیان ئەو بەزەییەیە کە بەھوی دەرمانی تایبەت و لە شۆێنی تایبەت جووڵە جەستەیی و بایلۆژییەکەی بکۆژێننەوە وبە مردنێکی ئارام ھەم خۆی و ھەم کۆمەڵگاش لە خەم و مەینەتە جۆداجۆداکانی نەجات بدەن.دوریش نیە زۆر خێزان ھەیە خۆزگەی ئەو جۆرە ڕێگە چارەیە بۆ نەخوشەکانیان دەخوازن، ھەر چەندە کە پێیان ناخوش بێ ،بەڵام ئەوان ئەو جۆرە چارەسەرییە بە کۆتایی ڕەنج و دەر و ژانە دەروونی و کۆمەڵایەتی وجەستەییەکانی نەخۆشەکەیان و خۆیانی دەزانن.
لە لیستەی ئەو جۆرە ھەلسۆکەوتە مالتووسییە دا تاوانبارانی تیرۆریستیش باشترین بژاردەن. تیرۆر پەتای کۆمەڵایەتی وسیاسی چەرخێ بیست و یەک بۆوەتە یەکێک لە خەم و دەردە دەردناک و سامناک وکۆشندەکانی سەردەم. لەم چەندە رۆژە دا بەبۆنەی ھەواڵی لە سێدارەدانی (٣٦) تاوانباری تیرۆریستی تێوەگڵاو لە تاوانەکەی کۆشتنی سەربازانی لەشکەری ئێراقی لە بنکەی سپایکەر،کە نزیکەی سێ ھزار گەنج بە دڕندەترین شێوازەکانی کۆشتن،لەسەر بڕین،گۆلەبارانکرنی ڕاستەوخو و زیندو زیندو ولە بەرچاوی یەکتری دەست وپێ بەستراو، بە زیندوی فڕێدانە نێو ئاوەکانی رووبارەکانی دیجلە وفۆرات،....ھتد، لە نێوبردران، ووێنەکانیان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن وبەتایبەت لە تەلەفزیۆنەکانی پیشان دەدران، و داعشیان ئەو کارە دڕندانەی خۆیانیان پێ شتێکی زۆر پیرۆز و خۆایی ھەژمارکردووە و بێگۆمان لە دڵی خۆیان دا وا ھەست دەکەن بەو کارەیان بەھشتیان مسۆگەر کردووە. ئەوان نازانن بە ڕیشی باوکی خۆیان و مامۆستاکانیان، و مامۆستای ھەرەگەورەیان ئەبوو جەھل و ئەبوو لەھب پێدەکەنن.وێنەی ئەو جۆرە کۆشتنە بێتاوانە وبێ بەزەییانە دەیسەلماند کە ئەنجامدەرانی ئەو جۆرە کۆشتنە لە ھەر خەسلەت وتایبەتمەندییەکی مرۆڤی و ڕەحم و بەزەیی و دلۆڤانی وسۆزداری و ویژدانی وڕەوشتی شوردراون.باشە مرۆڤێک کە بتۆانیئەم جۆرە تاوانانە لەگەلّ چەند سەربازێکیبێ چەک وتەقەمەنی وتفەنگ و بەدیلگراو بکات ئایا ئاسایی نیە ھاوشێوەی ئەو ڕەفتارە لە ھەر کات وشوێن ولەگەڵ ھەر کەسێکی تری کۆمەڵگا بکاتن؟ئایا مرۆڤێک کە لە پێکھاتەی کەسایەتی وسایکۆلۆژیایدا ھەموو ئەو خەسڵەت وتایبەتمەندی و پێکھاتە سەرەکی وگرنگانە پەککیان کەوتبێ چۆن دەبێ بە مرۆڤ بژمێردرێن؟ئایا سوودی چییە بخرێنە زیندانەکان وخواردن وجێگەیان بۆ دابین بکڕێت؟ئەوا نەمارن وگۆرگن و مار و گۆرگ زیان لە مروڤ دەدەن ودەبێ بکۆژرێن و لە ناوببردرێن.ھەندێ کەس پێیوایە کە زیندانیکردنیان چارەسەرێکە کە لەوانەیە دەرفەتێکی بە خۆداچوونەوەیان بۆ بلوێ. بەڵام ئەم مرۆڤ و مێشک شوردراو و لادرا و دڕندانە،یەک ڕاستی دەسەلمێنن ئەویش نەگۆڕییە.زۆرێک لە تیرۆیستان وتاوانبارانیسپایکەر وھاوشێوەکانی لە زیندانە جیاجیاکانی جیھاندا بەسەر بردووە وھەندێکیان چەندساڵێکیان لە زیندانەکانی ڕاب??
Top