گرنگ ستراتیژی دیاریكردنی سنووری هەرێمی كوردستانە

گرنگ ستراتیژی دیاریكردنی سنووری هەرێمی كوردستانە
سەددەیەك داگیركاری ، ئینكاری كردن، زوڵَم و زۆرداری دەسەڵاتدارانی عێراق، پاشگوێ‌ خستن كوردومافەرٍەواكانی ، وایكرد كە شۆرٍشی كورد لە پێناو بەدەستهێنانی خاكی داگیركراویی و گەرٍاندنەوەی شكۆ نەتەوەیی تێبكۆشێت و ئەمرۆ سنووری خۆی بە خوێنی پێشمەرگە دەستنیشان بكات ..

کورد نەتەوەیەکی 40 میلیۆنییە، هێندێک لەو نەتەوانەی کە ئێستا ئەندامی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووه‌کانن و سەربەخۆن ، حەشیمەتیان لە نێو میلیۆن کەمترە.پانتایی خاکی باشوری کوردستان نزیک بە ٨٠0٠٠ کیلومتری چوارگۆشەیە کە لە ٧٩ وڵاتی سەربەخۆ کە لە ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووکاندا ناویان هەیە لە ئاست پانتایی خاک گەورەترە. حەشیمەتی باشووری کوردستان 20% لە کۆی حەشیمەتی عیراق پێک دێنێ و 5 میلیۆن ونیوە، هەر بەو پێیەش حەشیمەتی باشووری کوردستان، لە 88 وڵات کە ئەندامی ریکخراوەی نەتەوە یەکگرتووه‌کانن زیاترە. کورد لە عیراق جگه‌ له‌ نیشتمانه‌که‌ی خۆی(باشووری کوردستان)لەم پارێزگایانه‌ی عێراقیش دا بڵاو بۆته‌وه‌: بەغدا ،دیالە، بەسرە و نینەوا. له‌ کەرکووکیش ، که‌ به‌شێکه‌ له‌ خاکی کوردستان کورد لە گه‌ڵ نەتەوەکانی عەرب و تورکمەن و کەڵد و ئاشووری بە شێوەیەکی ئاشتیانە پێکه‌وه‌ ده‌ژین.
گەر لە ماوەی رابردوو و مەبەستم رژێمە یەك لەدوای یەكەكان نكۆلییان لە مافی كوردستانیبوونی هەندێك ناوچەی دیاریكراو و بە تایبەت كەركووك ، دەكرد ، ئەوەتا لە ماوەی هێرشی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی كە بە " داعش"، ناسراوە ، پێشمەرگە بە خۆینی و گیانی خۆی و میللەتی كورد بە خۆرٍاگری و بەرخۆدانی توانی ئەو ناو چانە ئازاد بكات لە دەست داگیركاری و بگەرێنێتەوە باوەشی نیشتیمان .
ئەوەی جێی بایەخەو گرنگە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و بەتایبەت ئەمەریكایە كە رٍاستەوخۆ سەرپەرشتی دیاركردنی سنوورەكە دەكات. ئەمەریكا دەیەوێت پەرە بەسیاسەتی گەڕانەوەی سنوورە ‌جیۆگرافییەكان بدات بۆ خاوەنە رەسەنەكانیان.هەرێمی كوردستان لە بەشی باكوور، رۆژهەڵات و رۆژئاوای وڵات كێشەی سنووری نیییە. ئەوەی جێگەی بایەخ و ململانێێ چەندین ساڵە بوو، سنووری باشووری هەرێمی كوردستان بوو. نە لە حەفتاكانی سەدەی رابردوو، نە دەستووری عێراقی كۆن (دوای 2003)، لە مادەی 58 و دواتریش بەمادەی 140، نەتوانرا ئەو سنوورە یەك بخرێتەوە، هەتا باشووری كوردستان پاڵپشت بەگریمانەی ریالیستی بە بەكارهێنانی هێز بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكە توانی ئەو مافە بگەڕێنێتەوە. ئەمە دەستكەوتێكی مێژوویی یەكجار گرنگە. هەمیشە كە باسی دەوڵەتی سەربەخۆ دەكرا، نەیاندەهێشت وتەكەت تەواو بكەی یەكسەر دەیانگوت نا نا ئەی سنووری باشووری وڵات.. ئەو چی لێ دەكەن، دەتانەوێت بەبێ ئەوە دەوڵەت رابگەیەنن!!. بریكارەكانی ئێرانی لە هەرێمی كوردستان هەمیشە بەزەوقەوە ئەوەیان پێمان دەگوت، بەڵام ئێستە چی دەڵێن؟

ئیتر ئەو سەردەمانە بە سەر چوو كە بتوانرێت ئیرادە و ویستی و مافەرەواكانی میللەتێكی شەهید پەروەر و خەباتگێر و تێكۆشەری وەك نەتەوەی كورد پاشگۆی و پێشێڵ بكرێت . لە ئێستادا كورد خاوەن سوپا و سنوور ، ناسنامە و كەلتووری خۆیەتی و بە خوێنی پێشمەرگەكانی سنووری كوردستانی داگیركەراویی ئازاد كرد .نە ئێران و عێراق و هیچ وڵاتێكی تر بۆیان نییە باس لە چارەنووسمان بكەن و لە جیاتی ئێمە بریار لە سەر ئایندەمان بدەن ، میللەتی كورد ئێستا پشتیوانی ئەو كاروانە مێژووییە كە سەرۆك بارزانی سەر قافڵەیەتی و ئامانجیشی گەیاندنی كورد بە مافێكی رەوا كە دەیان ساڵە لە لایەن داگیركەرانییەوە لێی زەوتكراوە و ئەویش " دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانە ....بۆیە ئیتر خۆری داگیركەران و نۆكرانیان ئەوانەی بە درێژایی مێژوو زوڵم و زۆرداریان دژی نەتەوەی كورد ئەنجامداوە و خۆیان بە ئاغا و كوێخوا و بریاردەر دەزانی بەرەو ئاوا بوونەوە كەس ناتوانێت لە جیاتی میللەتی كورد بریار لە سەر ئایندە و چارەنووسی كە سەربەخویی كوردستان بدات و رێگری لێبكات ..
هۆكاری دژایەتێكردنی پارتی و بارزانی لە لایەن وڵاتانی ئیقلیمی و نەیارانییەوە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە بە هیچ شێوەیەك لە ژێر هیچ گوشارێك دەستبەرداری مافەرٍەواكانی نەتەوەی كورد بێت بە گشتی ..‬پارتی‮ ‬دیموكراتی كوردستان رۆڵێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬بینیووە لەپێناو پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬كورد و لەم پێناوەشدا حزبایەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بەلاوەناوە،‮ ‬بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو خەباتەی‮ ‬پارتی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬هەندێك لایەنی‮ ‬دیكەی‮ ‬تێكدا بە هەڵدارۆیشتن،‮ ‬ئەوان بە هەڵە لە سینگفراوانی‮ ‬پارتی‮ ‬گەیشتن،‮ ‬پارتی‮ ‬هەر كاتێك زانی‮ ‬كە مەترسی‮ ‬هەیە بۆ سەر گەلەكەی،‮ ‬بۆ سەر‮ ‬یاساو مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬بەبێ دوودڵی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬میللەت و وڵاتەكەی‮ ‬دەخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی‮ ‬ترەوە،‮ ‬بۆیە لەو گۆشەنیگایەوە،‮ ‬دەڵێم پارتی‮ ‬واتە دیموكراسی،‮ ‬عەدالەتی‮ ‬كۆمەڵایەتی،‮ ‬سەقامگیری،‮ ‬ئاشتیی،‮ ‬ئازادیی،‮ ‬پێكەوەژیان،‮ ‬ئەوە پارتییە ناسنامەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كوردی‮ ‬پاراست و ئەمەش شتێكی‮ ‬كەم نییە و پارتی‮ ‬لە رووی‮ ‬دەستكەوتەوە ئەگەر تەماشای‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد بكەین،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد هەر دەستكەوتێكی‮ ‬بەدەستهێنابێت،‮ ‬هەمووی‮ ‬لەسەردەستی‮ ‬پارتی‮ ‬بەدەستهاتووە،‮ ‬پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان ئەمڕۆ گەورەترین پارتە و گرنگترین پارتە كە خاوەنی‮ ‬زۆرترین دەستكەوتی‮ ‬نەتەوەییە، بۆیە ئێستا پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی خۆی بە میراتگری كوردایەتی دەزانێت و هیچ پیلانگێری و گوشارێكی ئیقلیمی ناتوانێت لە ئامانج و مافەرەواكانی پاشگەز بكاتەوە ..
Top