حەڕاجكردنی سلێمانی

حەڕاجكردنی سلێمانی
سلێمانی مەنتەقەی نفووزی ئێمەیە، ئەمە وتەی بەرپرسە سەربازی و ئەمنییەكانی ئێرانییە. مەنتەقەی نفووز مانای ئەوەیە كە ئێران دەستی بەسەر هەموو هاوكێشە سیاسی و ئابووری و كاری میدیایی ئەم دەڤەرە داگرتووە.
پرسیار ئەوەیە كێ مافی داوەتە ئەم دەوڵەتە ناوچەی نفووز و دەستێوەردان لە كوردستان دروست بكات؟ بە كام شەرعییەت و یاسا ئێران دەست لە سلێمانی وەربدات؟ باڵێكی نێو یەكێتی بە چ مافێك ئەوەها مەیدانی بۆ ئێران و دەستێوەردانەكانی كردووەتەوە؟ بۆچی خۆیان ناتوانن گرفتەكانی خۆیان چارەسەر بكەن و ڕێگە دەدەن ببنە بووكەڵەی دەستی وڵاتێكی تر و یارییان پێ بكات؟ بۆچی لەڕێگەی ئێرانەوە هەڕەشە لە هاوسەنگەرە دێرینەكانیان دەكەن؟
لە ڕاستیدا حەڕاجكردنی سلێمانی و پەلكێشكردنی بۆ نێو بەرژەوەندی و پلان و نفووزی وڵاتێكی تر ناپاكییە لە كوردستان و خەڵكی سلێمانی و شەهیدانی سلێمانی.
ئایا سلێمانی بۆیە قوربانیی داوە كە ببێتە ناوچەی نفووزی ئێران؟ ئەم پرسیارانە جددین و ئەبێ ئەوانەی دەستیان لەو حەڕاجكردنەدا هەیە وەڵام بدەنەوە.
Top