به‌ڕاستی ساده‌ و خاكییه‌!

به‌ڕاستی ساده‌ و خاكییه‌!
هه‌ڵسووڕێنراوان به‌ مه‌به‌ستی چه‌واشه‌ كردن و گه‌وجاندنی خه‌ڵك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن گوایه‌ نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌سێكی زۆر ساده‌ و خاكییه‌، كه‌سانێكیش كه‌ خاكی و ساده‌یه‌یی له‌ رووكه‌ش و جلوبه‌رگدا ده‌بێنن هه‌مان قسه‌ی هه‌ڵسووڕێنراوان ده‌كه‌نه‌وه‌، لێره‌دا قسه‌م له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵسووڕێنراوان نییه‌، چونكه‌ ئه‌وان پێیان سپێردراوه‌ چۆن ریكلام بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا بكه‌ن و به‌و هۆیه‌وه‌ ئازاری گرێ ده‌روونیه‌كانی كه‌م بكه‌نه‌وه‌، یان چۆن ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی ئێستا و خیانه‌ته‌كانی رابردووی له‌ خه‌ڵك بشانه‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی به‌ خه‌مخۆری و ناو ده‌به‌ن و وڵات جێهێشتن و هه‌ڵاتنه‌كانی له‌ ته‌نگانه‌دا به‌ حیكمه‌ت شرۆڤه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م باسه‌دا مه‌به‌سته‌مه‌ تیشیكی بخه‌مه‌سه‌ر: قسه‌ی ئه‌وانه‌یه كه‌ رووكه‌ش و پۆشینی جلوبه‌رگ ده‌كه‌نه‌ نموونه‌ی ساده‌یی و خاكیبوون، بۆیه‌ لێره‌دا ده‌پرسین: ئایا ساده‌یی و خاكیبوون له‌ رووكه‌ش و جلوبه‌رگدا ده‌رده‌كه‌وێ! یان له‌ ناخی جوان و پاكی و بێگه‌ردی هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌ و كردار و ره‌وشتی به‌رزدا‌؟!‌
جا ئه‌گه‌ر رووكه‌ش و جلوبه‌گ نیشانه‌ی ساده‌یی و خاكیبوون بێ، من هیچ قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر ساده‌یی و خاكیبوونی نه‌وشیوان مسته‌فا نییه‌ و وه‌ك ئه‌و خه‌ڵكه‌ ناحاڵیه‌ ده‌ڵێم: ئه‌شهه‌دو نه‌وشیروان مسته‌فا ساده‌ و خاكییه‌، خۆ ئه‌گه‌ر ساده‌یی و خاكیبوون ناخی جوان و پاكی و بێگه‌ردی هه‌ڵوێستی مرۆڤدۆستانه‌ و كردار و ره‌وشتی به‌رز بێ، ئه‌وا نه‌وشیروان مسته‌فا نه‌ ساده‌یه‌ و نه‌ خاكییه‌، چونكه‌ له‌ هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ ‌بێبه‌رییه‌ كه‌ كه‌سانی ساده‌ و خاكی له‌ خه‌ڵكی تر جیا ده‌كاته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ساده‌یی و خاكیبوون ته‌نها رووكه‌ش و جلوبه‌رگ بێ، ئه‌وا كه‌سه‌ دیكتاتۆر و دژه‌ مرۆڤه‌كانی وه‌ك هیتله‌ر و سه‌دام حوسێن ده‌یانتوانی له‌ هه‌موو كه‌س ساده‌تر و خاكیتر خۆیان ده‌رخه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ساده‌یی و خاكیبوون كردار و ره‌وشتی به‌رز بێ، ئه‌وا پێكهاته‌ و سرووشتی مرۆڤه‌كانه‌ و كه‌س ناتوانێ خۆی بكات به‌ ساده‌ و خاكی ساخته‌ و وه‌ك نه‌وشیروان مسته‌فا به‌ رووكه‌ش خه‌ڵك فریو بدات.
كه‌واته‌ ئه‌و ریكلامه‌ سیاسیه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ڵسووڕێنراوانه‌‌وه‌ بۆ نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌كرێ و رووكه‌ش و جلوبه‌رگیان بۆ كردۆته‌ پێوه‌ری ساده‌یی و خاكیبوون، مه‌به‌ستیانه به‌و ناوه‌وه‌ ئه‌و ناخه‌ ره‌ش و رقاویه‌ی له‌ خه‌ڵك بشارنه‌وه‌ كه‌ له‌ مرۆڤبوونیشی داشۆریوه‌،
Top