سەردەمی نكۆڵی كردن لە مافەرٍەوكانی میللەتی كورد بەسەرچوو

سەردەمی نكۆڵی كردن لە مافەرٍەوكانی میللەتی كورد بەسەرچوو
زڵهێزان و داگیركەرانی كوردستان ، هەمو جۆرە پیلانگێری و چەكی قەدەغەكراو و وێرانكاری و جینۆسایدیان دەرحەق بە میللەتێك ئەنجامدا كە داوای ئازادی و مافە زەوتكراوە و داگیركەراوەكەی كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستان و گەرٍاندنەوە خاك و نیشتیمان بوو، بەكارهێنا، بەڵام نەیانتوانیی ئیرادەی پۆڵایین ولەبن نەهاتوویی لاواز بكەن ..

ئیتر هیچ هێز و وڵاتێكی داگیركەر ناتوانێت ، پێش لە بەردەم خواست و مافەرٍەواكانی كورد بگرێت ، سەربەخۆیی و ئازادییان لێبستێنێت، بە دڵنییاییەوە خۆری داگیر كەران و نۆكەرٍەكانیان بەرەو ئاوا بوون و ریسواییە و كاروانی سەربەخۆیی كوردستان سەرٍەرای گشت كۆسپ و بەربەستەكان بەرەو ئامانج و لووتكەی سەركەوتن هەنگاویی ناوە ، ئێستاش ئیتر كاتە چارەنووسسازەكان نزیكبۆتەوە و پێوستە هەموو دڵسۆزانی نیشتیمان دەست لە ناو دەستی یەكتر بنێنین و پیشتیوانی هەوڵە ماندوونەناسەكانی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی بین و تێپەراندنی ئەو رٍەوشە و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ...


تا دێت هەنگاوەكانی هەرێمی كوردستان لە سەربەخۆیی نزیك بوونەتەوە ئەركی هەموو كوردێكی دلسۆز و كورد پەروەرە پشتیوانی لێ بكات و لە دژی هەموو ئەوانە هەڵوێست وەربگرێت كە دوژمنایەتی پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن چونكە لە دەستچوونی دەرفەتی ئەمرۆ واتە گەرانەوە بۆ سەردەمی ژێر دەستی و هەموو ئەو ستەمكاریەی كە لە بەرامبەر كورد كراوە، وەك نەتەوە بە شێوەیه‌كی گشتی سەربەخۆیی كوردستان بە واتای سەربەخۆیی ئیرادەی سیاسی تاكی كورد و رزگار بوون لە ستەمی ستەمكارانەی ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین جا چ دەوڵەتە سەر دەستەكان بن یان رێكخراو و گرووپە توندرەوەكان، نەبوونی دەوڵەتی كوردی هۆكاری سەرەكی ئەو هەموو ستەمكاریەكە دوژمنان و داگیركارانی كوردستان بۆ ماوەی سەد ساڵە بگرە زیاتریش لە بەرامبەر نەتەوەیی كوردیان كرد، دەوڵەت دەتوانێت ببێتە رزگاركەری كورد لە هەموو نەهامەتی و تراژیدیا و كارەساتانەی كە بە سەر كوردیان هێناوە بۆیە هەوڵ دان بۆ بەرەو پێشەوە بردنی دۆزی كوردی بەرەو سەربەخۆیی ئەركێكی زۆر گەورەو پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانییە و نابێ كورد بكەوێتە نێو تەڵەی دوژمنان و نەیارانی، كە تا ئەمرۆ لە هەوڵی لە ناوبردنی مەسەلەی كورد دان بەلگە بۆ ئەم راستیە ئەوەیە كە گۆرینی ئاراستەی داعش لە بەغداوە بۆ كوردستان و هێنانی حەشدی شەعبی و هاندانی نوخبە سیاسی و كەسانێكی خائین و خۆفرۆش لە سەر ئاستی باشووری كوردستان و كوردستاندا بە گشتی و دروست كردنی بەرەیێكی دژە سەربەخۆیی بۆ راگرتنی پرۆژەی سەربەخۆیی كوردستان...

رەوشی‮ ‬سیاسی‮ ‬بە گشتی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەرێمایەتی‮ ‬و ناوخۆیی‮ ‬و عێراق گۆڕانی‮ ‬گەورەی‮ ‬بەخۆیەوە بینیوە لە هەموو‮ ‬ڕووێكەوە و ئاماژەكانیش ئەوە دەردەخەن ئەگەر بێتو ئەمجارە كورد بەشێوەی‮ ‬لوژیكی‮ ‬ئەقلانی‮ ‬مامەلە لەگەل پێشهاتە رامیارییەكاندا بكات لە ناوخۆ و دەرەوەدا ئەوا دەتوانیت بەباشی‮ ‬و بەجوانی‮ ‬ئاو لە ئاشی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات نەك دوژمنان‮ .‬ شایانی‮ ‬گوتنە هەندێ كەسی‮ ‬نابەرپرس و بەشێك لە هەندێ پارتە سیاسییەكانی‮ ‬كوردستان سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە خۆیان بە كورد لە قەڵەم دەدەن،‮ ‬بەلام زۆر بەداخەوە بەردەوام لە هەوڵدان ئەزموونی‮ ‬باشوری‮ ‬كوردستان لاواز بكەن و هاوشان لەگەڵ دوژمنە هەرە سەرسەختەكانی‮ ‬گەل و وڵاتمان رێككەوتون بۆ شكستهێنانی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬ڕەوای‮ ‬كورد و لەناوبردنی‮ ‬پرۆژەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان‮.

بۆ سەربەخۆیی کوردستان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و تا ڕادەیەک ھەرێمیش زەمینە زۆر لەبارە بۆ ڕیفراندۆم، لەبەر ئەوەی دەمیکە ئەوە سەلمێندراوە گەلی گوردستان ناسنامەی کلتووری و سیاسی و خاک و مێژووی لە عێراقمان جیا دەکاتەوە، چونکە لە ھەموو ڕوویەکەوە دوو گەلی جیاوازین.
بەشداری هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هەماهەنگیان لەگەڵ سووپای عێراق كە زۆرینەیان شیعەن ، هەستێكی بەهیزە بۆ هاوپەیمانی تازە لە عێراقدا ، بەڵام ئەم هاوپەیمانێتیە ئاڵۆزە.سووپای عێراق لەرێگەی بەرەكانی جەنگ و سەنگەرەكانی پێشمەرگەوە پێشڕەویان كرد. لە نێوان گەڵێك خەڵكی كوردستاندا ئەو هەستە هەیە كە عێراق ئاسن وایە هەر كاتێك بەهێز بوو كورد دەچەوسێنێتەوە و دژی خەون و ئاواتەكانی كورد دەوەستێتەوە.خەڵكی كوردستان زۆر جار كێشەیان بۆ دروست دەبێت كە بە پاسپۆرتی عێراق گەشتی دەرەوە بكەن ، چونكە پاسپۆرتی عێراقی دوای سۆماڵی خراپترین پاسیۆرتە لە جیهاندا.بۆیە كورد تەنها رێگە چارە كە زوڵم و ستەمەكانی عێراق بەسەر كورددا دووبارە نەبێتەوە ، سەربەخۆیی زانیوە.. .
Top