پارێزگای بێ‌ پارێزگار

پارێزگای بێ‌ پارێزگار
ئەوەی ئەمرۆ لە دیمانەیەكی عەتا سەراوی لە كەناڵی رووداو بینیم درێژەدانی گۆران و باڵی دەست رۆیشتووی یەكیەتی لە سەر گەوجاندنی ئەو پارێزگارە رۆشەنبیرە بوو، ئەوەی كە جێگەی پرسیارە ئەوەیە ( نیازمان جیا كردنەوەی ئەو پارێزگارە خۆشەویست و نیشتمان پەروەرە لە پارێزگاكانی تر نییە ) ئەگەر هاتوو ئەوەی كە لە سلێمانی روو دەدات لە هەولێر و دهۆك رووی بدایە ،بەوجۆرەی كە دەزگاكانی بە ناو سەربەخۆ و گەوجێنەری حیزبی وەكوو ئەوەی كە ئێستا بێدەنگییان لە مەر كێشەكان نواندووە هەروا بێدەنگ دەبوون؟ وەكوو ئەوەی عەتا سەراوی باسی لێوەدەكات رێككەوتنی ئیستراتیجی پارتی ویەكیەتی رێگرە لەوەی كە رێككەوتنی سیاسی گۆران و یەكیەتی سەر بگریت و ئۆباڵی ئەوكێشەیەی پارێزگای سلێمانی دەخاتە ئەستۆی پارتی ناوبراو لە بیری چۆتەوە یان هەمدیسان گەوجاندن دەكات چوون هۆكاری سەرەكی لە جێبەجێ‌ نەكردنی یاسای پارێزگاكان تەنیا ئەو رێككەوتنە سیاسییەی گۆران و یەكیەتی بوو كە بە نیاز بوون دەستاودەست كردنی پارێزگاری سلیمانی دووساڵ بە دووساڵ و لە دوو ساڵی یەكەمیش بۆ یەكیەتی بیت پێرەو كردووە و بە هیچ شێوەیەك خۆیان لە قەرای پرسی یاساییی پارێزگاكان نەداوە.
وەكوو ئەوەی عەتا سەراوی باسی لێوە دەكات وەزیری ناوخۆ ئامادە نەبووە فەرمانی جێگری بۆسەردار كەریم دەربكات و ئەو دۆسییەی رەوانەی ئەنجومەنی دادوەری بۆ بریاردان كردووە و چوون ئەو بریارە لە لای ئەوانەوە رد كراوە بەلڵام باڵی دەسترۆیشتووی یەكیەتی و گۆران بەدوای ئەوەبوون كە بە نایاساییی پارێزگار دا بنێن و یاسا قوربانی رێككەوتنە سیاسییەكەیان بكەن ،هەرواش وەزیری ناوخۆ ئەو رێچكەیە پێرەو بكات،بەڵام ئێمەی پارتی باوەرمان بە سەروەری یاساوە هەیە و ئەوەی كە هەیە تەنیا رێككەوتنی دوو حیزبە و یاسا ناكەویتە ئەو چوارچێوەیەوە.
بەڵام بەراست ئەو نوسراوە چییە خۆ پارێزگاری سلێمانی هەڤاڵ ئەبوبەكر بوو؟ئەدی سەرداركەریم چی بە سەر هات؟ئەگەریش ئاسۆ فرەیدوون پارێزگار نییە ، ئەو نوسراوە چییە؟
Top