ئستڕاتیژیەتی کوماری ێسلامی ێێران و سەردانی شاندی باڵی دەستڕویشتوی یەکیەتی

ئستڕاتیژیەتی  کوماری ێسلامی ێێران و سەردانی شاندی باڵی دەستڕویشتوی یەکیەتی
سەرەتا دەمەوێ ئاماژە بو ئەوە بکەم کە هەر وڵاتێک خاوەن ئەجیندای و ێستڕاتریژیەتی تایبەت بەخویە وێێراایش وەکو هەردەوڵەتێکی تر سیاسەت و ێستڕاتیژی تایبەت بە خوی هەیە و ەک چون بەرژەوەندی ئەو دەخوازێت .

شایانی باسە ێستڕاتیژیەتی ێێران چەندین ساڵە لە سەر ئەم بنەمایە داڕێژراوە بریتیە لە ئاشتی ناوخوو یەکسانە لە گەڵ ڕەوانە کردنی شوڕشیێ ێسلامی شیعی بو دەرەوەی ێێرڵن وهەتاکو ێیستاش بەردەوامە لە سەر جێ بەجێ کردنی ئەم چەشنە ێستڕاتیژیەتە لە زورێک لە ناوچەکان دا و بە تایبەت لە دەڤەری ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست وەک لە یەمەن و لە سوریا و لوبنان و فەلەستین و عیڕاق و دەوڵەتانی کەنداوی عەرەبی ،ئەگەر چی ئەم ێستڕاتیژیەتەی ێێران هەتا پێش سەرهەڵدانی گۆڕانکاریەسیاسیەکان لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست دا توانیبوی بەرژەوەندیەکانی ێێران بپارێزێت بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی گوڕانکاریەکان هێدی هێدی واخەریکە پاشە کشە بەم ێستڕاتیژیەتە دەکرێت هەروەک چون لە یەمەن لە سوریا وێیستاش واخەریکە لە عیڕاق ڕوڵ و نفوزی ێێران کاڵ دەبێتەوە و پاشەکشەی پێ دەکرێت .

کوماری ێیسلامی ێێران وەک هەر دەوڵەتێک مافی خویەتی بەرگری لە وڵاتەکەی بکات و سەقامگیری سیاسی ناوخوی خوی بپارێزێت بەڵام نەک لە سەر حسابی گەل و وڵاتانی دیکە ،لە نێو گوڕانکاریە هەنوکیەکاندا ێێران بە ئامانجی ڕێگری کردن لە گوڕینی نەخشەی سیاسی و جوگرافی ناوچەکە هەوڵدەدات هیلالی شیعی بە هێز بکات بو بەرەنگاربونەوەی ئەم ڕەوشە سیاسیە ی کە ێیستا لە ئارادایە هەر لەم ڕوژانەدا بەرپرسێکی زور باڵای ئەم وڵاتە بە نیگەرانیەکی زورە وە باس لە وەدەکات کە کومەڵگای نێودوڵەتی دەیهەوێت دەوڵەتێکی کوردی دابمەزڕێێت لە سەر خاکی سوریا و عیڕاق وچەندین جاریش پێشتر لێدوانی جوراوجورمان گوێ لێبووە لە بەرپرسە باڵاکانی ئەم وڵاتە و هەڕەشەیان لە دروست بوونی دەوڵەتێکی کوردی کردووە وزور بە شێوەیێکی ڕاشکاوانە دژایەتی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان دەکەن لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە پرسیارەکە ئەوەیە لە کاتێکدا کە ئەم وڵاتە هەرێمیە دژی مافی چارەی خونوسینی نەتەوەیێک بێت کە سەدان ساڵە خەباتی بو دەکات و قوڕبانی بو دەدات وەک مافێکی ڕەوا چون پشتگیری یەکڕیزی نێو ماڵی کوردی دەکات بە پێچەوانەوە سودی زیاتر لەم لێکترازانە سیاسیە دەبینێت کە ێیستا لە باشوری کوردستان و دەوروبەری لە نێوان حزبە سیاسیەکانی کوردستان لە ئارادایە بە ئامانجی جێبەجێ کردنی ئەجیندای سیاسی خوی کە بریتیە لە بە هێز کردنی زیاتری پێگەکەی لە ناوچەکەدا و لەمپەر دروستکردن لە بەردەم بەرپا بوونی دەوڵەتێکی کوردی دا بویە سەردانی شاندی باڵی دەستڕویشتوی یەکیەتی لە سەر داوای قاسم سولەیمان بو ئەوە نیە کە ێیران بە پەروش بێت بو چارەسەر کردنی کێشە و ناکوکیە ناوخوییەکانی باشوری کوردستان بەڵکو ێێران بەرژەوەندیەکانی فرە ڕەهەندن ودرێژ دەبێتەوە بو ناو عومقی عەڕەبی شیعە مەزهەب لە عیڕاق و سوریا و لوبنان و یەمەن و تا د....و دەڤەری باشوری کوردستانیش بە گونجاوترین دەروازە دادەنێت لە پێناو جێبەجێ کردنی ئەم ئەجندایە کە ئاماژەمان پێدا.

بەگوێرەی سەرچاوەکان شاندەکە بە لایەنی ێێرانیان گوتووە کە پەیوندیمان لە گەڵ ێێران ێستڕاتیژیە و لە گەڵ ئاڵوگوڕەکانی ناوچەکە ناگوڕێن و لە جیو پوڵەتیکی ناوچەکەدابەرژەوەندیەکانی ێێران پارێزراو دەبێت بەڵام ئایا ئەم وڵاتە هەرێمیە ئامادەیە بەرژەوەندیەکانی باشوری کوردستان لە بەرچا بگرێت ولە کاتێکدا زور بە ئاشکەرا دەست لە کاروباری ناوخوی باشوری کوردستان وەردەدات بە شێوەیێکی ناڕاستەوخوو لە ڕێگەی دەست و پەنجەکانی لە عیڕاق و باشوری کوردستاندا کە بە هیچ شێوەیێک ئەو مافەی نیە بە پێی هەمو یاسا و بنەما نێودەوڵەتیەکان ، هەروەها بە پێی سەرچاوەکان یەێکێک لە ئەندامانی شاندەکە زور بە ئاشکەرا دەڵێت ێێمە بەشێکین لە ێێوە واتە باڵی دەست ڕویشتوی یەکیەتی نیشتیمانی بە تەواوەتی وابەستەیی و پاشکویەتی خوی ڕادەگەینێت و ئەم قسانە ی ئەو ئەندامەی شاندەکە ئەوە دە گەێنێت کە ئەم باڵە سیاسیە هیچ ێیڕادەیێکی سیاسی لە دەست خویدا نەماوە و ئامادەیە بو جێ بەجێکردنی هەر نەخشەو پیلانێک کە لە بەرژەوەندی ێێران دابێت تەنها لە بەرامبەر گەرەنتی کردنی پاڵپشتی ێێران بو ئەوان و بەس.

لایەنە سیاسیەکانی کوردستان واباشە ێیڕادەی سیاسی خویان لە دەست خویاندا بێت نەک بە پئچەوانەوە چونکە لە دەست دانی ێیڕادەی سیاسی سەربەخو واتە ئەڵقە بەدەستی ئەو لایەتە کە ێیڕادەی خوتی پێ دەسپێریت بویە ئەگەر ئەم باڵە و هەر لایەنێکی سیاسی دیکە لە کوردستان خاوەنی ێیڕادەیێکی سەربەخو بە حوبن هەر ئەم ێیڕادەیە دەتوانێت هەمو کێشەو گرفتەکانی کە هەن لە ئەرزی واقع دا یەکلایی بکەنەوە و کوتاییان پێ بێنن ئەمەیە کە تەعبیر لە سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵایەتی و بەرژەوەندی گشتی وڵات دەکات نەک پێچەوانەکەی

لە کوتاییدا دەڵێم بە داخەوەکە هندێ کەس و باڵی سیاسی لە باشوری کوردستان بە چەشنێک ڕەفتاردەکەن کە بە تەواوەتی کەوتونەتە ژێر هەژمونی دەوڵەتێکی هەرێمی و هاوپەیمانەکانی لە دەڤەرەکە کە زور سەرسەختانە دژی سەرکەوتنەکانی باشوری کوردستان و پڕوژەی سەربەخویی ڕێزدار بارزانین و سادەترین ماف بو کوردو کوردستان بە ڕەوا نابینن و لێدوان و ڕەفتاررە سیاسیەکانیشیان ئاماژەی ڕون و ئاشکران لە سەر ئەم ڕاستیە.
Top