پێشمه‌رگه پارێزه‌ری شكۆی مرۆڤایه‌تیه
November 1, 2016
وتار و بیروڕا
نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌كی زیندوو له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست به‌درێژایی مێژوو له‌هه‌وڵ و كۆششی بێ وچان دا بووه تاوه‌كو سه‌ربه‌رزانه لهسهرخاكهكهی بژیت، له‌هه‌مان كات دا خه‌باتی له‌پێناو به‌رز راگرتنی مرۆڤایه‌تی دا كردووه و پێشمه‌رگه‌ش دیارترین كاره‌كته‌ری مه‌یدانه‌كه بووه .
ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه به سه‌رۆكایه‌تی (رێزدارسهرۆك بارزانی) له‌ئێستاو داهاتوو ده‌یكات بێ وێنه‌یه‌و نرخه‌كه‌شی هێنده به‌رزه به‌هیچ شتێك نانرخێندرێت و ناپێورێت، چونكه هه‌ڵگری په‌یامێكی نه‌مره و په‌یامه نهمرهكانیش بۆ ئه‌به‌د به زیندووی له زیهنی مرۆڤ دا ده‌مێنه‌وه، قوربانی دان به رووح شتێكی وا ئاسان نیه مرۆڤ به‌و په‌ری وره‌و هه‌لۆ ئاسا بچێته گۆره‌پانی مان و نه‌مان، له‌كاتێك دا به‌چاوی خۆمان ده‌بینین كه چۆن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان به‌و په‌ری وره به‌رزیه‌وه شۆره سواری شانۆی مانه‌وه‌ی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تین.
هه‌موومان ده‌زانین شهركردنی به وه‌كاله‌ت له‌زۆر باردا كارێكی ناعه‌قڵانیه، به‌ڵام شهركردنی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان به وه‌كاله‌تی مرۆڤایه‌تیه‌و له‌پێناو مانه‌وه‌ی شكۆی مرۆڤایه‌تیه ئه‌مه‌ش به‌هایه‌كه و هه‌رگیز ناپێورێت تا نرخه‌كه‌ی بدرێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك مرۆڤایه‌تی بكه‌وێته ده‌ست قه‌له ره‌ش و گورگی برسی ئیتر ژیان ده‌وستێت و مانایه‌ك بۆ ژیان نامێنێت، هه‌روه‌ك چۆن تیرۆرستانی داعش له‌هه‌وڵ دابوون بۆ سه‌ربرینی مرۆڤایه‌تی .
پێشمه‌رگه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خاوه‌ن به‌هایه‌كی ره‌وشتی به‌رزه كه پریه‌تی له (مرۆڤ دۆستی ودڵسۆزی و پاكی و له‌خۆ بورده‌یی و میهره‌بانی وشه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و ...هتد) هه‌ربۆیه له سه‌رانسه‌ری جیهان كۆمه‌ڵێك دۆستی باشی هه‌ن، چونكه هه‌ر ئه‌و دۆستانه د‌رك به‌وه ده‌كه‌ن كه بوونی پێشمه‌رگه زامنی شكۆمه‌ندی مرۆڤه و مرۆڤیش به‌بێ شكۆمه‌ندی یاسایی دارستانی به‌سه‌ر دا ده‌سه‌پێندرێت، هه‌ر پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانیش رێگری ده‌كه‌ن له‌گه‌رانه‌وه‌ی یاسای دارستان و درنده‌یی و سته‌م كاری تیرۆرستانی داعش، هه‌ر بۆیه ده‌كرێت بڵێن پشتگیری كردنی پێشمه‌رگه‌و به‌رز راگرتنی ناوی پیرۆزی پێشمه‌رگه واته به‌روو بهروبوونهوهی به‌ها نزمه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌ره‌تایی و دواكه‌وتووی و نه‌فامی .