چارەسەرە كاتییەكانی قاسم سلیمانی بۆ كێشەكانی نێو یەكیەتی

چارەسەرە كاتییەكانی قاسم سلیمانی بۆ كێشەكانی نێو یەكیەتی
هەرچەندە كە كێشەكانی ناو یەكیەتی رابردوویەكی دوور و درێژی هەیە بەڵام دوا بەدوای نەخۆش كەوتنی مام جەلال ئەو كێشانە پەرەیان سەند و ئەوحیزبەی بەرەو لێك ترازانەوە برد، تەنانەت بووە هۆی ئەوەی كە بەر یەك كەوتنی عەسكەری روو بدات لەو بەینەدا كۆماری ئیسلامی دەستەوەستان نەوەستا و دۆسییەی كێشە ناوخۆییەكانی ئەو پارێزگایە بە هێزی سوپای پاسداران ، لەوانەش بە قاسم سلیمانی دراوە، هەر چەندە كە تا ئەندازەیەك كۆماری ئیسلامی توانیویانە هەموو جار چارەسەرییەك بۆ كێشەكانیان بدۆزنەوە بەڵام هەمووجار ئەو چارەسەرییانە، كاتی بوون و ئەوەش لە گەڵ تێپەر بوونی كات ئاشكرا بوو.
ئەوەی كە لە رابردووش بینیمان كێشەكان گەیشتنە ئەو ئاستەی كە لایەنی زۆرینە كە خۆیان بە میرات گرانی یەكیەتی دەزانن دەستیان بە تەواوی جومگەكانی یەكیەتی و داهاتی سلیمانی داگرتووە ،بە بێی ئەوەی هیچ حسابەك بۆ باڵی ناوەندی بریار بكەن و ناوەندی بریاریش بەبڵاو كردنەوەی بریارەك ئەو ناوەندەی بە تاكرەو دیكتاتۆر و گەندەڵ كە دەستیان بەسەر پارەو سامان و راگەیاندنی یەكیەتی دا گرتووە ئەو جارەش وەكو جارەكانی تر شاندەكی سەربازی لە كۆماری ئیسلامی بە سەردانی پارێزگای سلیمانی و كۆبونەوە لە گەڵ لایەنەكان ویستیان بە زۆری هێز ئەو ئاگرە دا بمركێنن، بەڵام سوودی نەبوو چوون هەموو ئەو چارەسەرییەكاتییانەی كۆماری ئیسلامی لە سەر یەك كەڵەكە بوون ئەوە حیزبەی بەرەو لێك ترازان برد
.ئەوەی كە دەبیت هەڵوێستەی لە سەر بكرێت دەستتێوەردانی راستەوخۆی كۆماری ئیسلامی لە كاروباری ناو خۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە چوون ئەو سەردەمە بە سەر وەچوو كە كوردستان ببیتە گۆرەپانی زۆرانبازی هێزە سەربازییەكانی ووڵاتانی ئیقلیمی و هەركاتەك كەو یستیان بە كەیفی خۆیان سەروەری خاكی كوردستان پێشەڵ بكەن و پەڵاماری ئۆپۆزۆسیۆنی ئێرانی بدەن لە لایەكی ترەوە قاسم سلیمانی كێیە كە بیەوێت كێشەكانی ئەو پارێزگایە چارەسەر بكات؟ ئایا ئاستی ئەو پارێزگایە تا ئەو دەرجەیە دابەزیوە كە ئەفسەرەكی پلە نزمی كۆماری ئیسلامی كێشەكانیان چارەسەر بكات ؟ یان ئەوە رۆڵی نەرێنی لاباڵەكی دەسترۆیشتووی ناو یەكیەتییە كە ئەو پارێزگایەی بۆ ئاستە نزم كردۆتەوە؟ ئاخۆ چۆن دانیشتوانی ئەو پارێزگایە ئەو هەموو ئیهانەو بچووككردنەوەیە قەبووڵ دەكەن؟
ئایا دەبیت پەیوەندی دیپڵۆماسییەكانی هەر ووڵاتەك بە پەیوەندییە حیزبییەكانەوە گرێ‌ بدرێن یان دەبیت ئەو پەیوەندییانە راستەوخۆ لە لایەن حكومەتەوە ئەنجام بدرێن؟
چوون ئەوەی لە كاتی ئێستادا ئەنجامدەدرێت سەرەرای ئەوەی دەستتێوەردانی راستەوخۆی كۆماری ئیسلامی ئێران لە كاروباری هەرێمی كوردستانە سەرەرای ئەوەش گەرانەوەی مێژووی ئەو حیزبەیە بۆ شەستەكان و لە لایەكی تریشەوە بچووك كردنەوەی و لێدان لە كەرامەتی پارێزگای سلێمانییە هەر بۆیەش پێویستە كە سەرانی ئەو حیزبە بە بیركردنەوەیەكی قوڵ هەوڵی چارەسەر كردنی كێشەكانیان بدەن و نەوەك ووڵاتەكی تر كە لە هەموو كات دژ بە بەرژەوندی گشتییەكانی كوردستان بووە پەڵكێشی كوردستان بكەن بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەك سنوورەكان ببەزێنن و ئەو مافە بە خۆیان بدەن كە دەست لە كاروباری هەرێمی كوردستان وەر بدەن.
Top