سلیمانی وغیرە و غیرەت وسلیمانی

سلیمانی وغیرە و غیرەت وسلیمانی
ئەوەی كە ئێستا لە سلێمانی دەبینرێت دەستەمۆكردنی شاری هەڵمەت و قوربانییە ،ئەو شارەی كە ساڵانی زۆر دژی دەستی زۆرداری و ئیستعماری پیر وەستا و بۆ بەرژەوەندی گەلە كەی چۆكی دا نەدا هەر بۆیەش ئێستا و لە دا هاتوشدا كەس ناتوانیت بۆ بەرژەوەندی سیاسی خۆی سلێمانی بخاتە ژێر ركێفی عەسكەری وولاتەكی ئیقلیمی و ناكرێت لە پێناو بەرژەوندی تایبەتی لایەنەك دەستی بێگانە بۆ ناو ئەو كایە سیاسییەی كە لەو زوونەدا هەیە رابكێشرێت ،چوون ئەوە ئەو بچووككردنەوەیەی خەڵكی بەشەرەفی ئەو سنوورە و نەهێشتنی كەرامەتییانە چوون ناكرێت تاوەكوو دوونیا بابی مەیل و تەبعیان نەبیت ، هەوڵی بچووك كردنەوەی سەروەییەكانی ئەو شارە بدەن چوون ئەو شارە وخەڵكەكەی چۆكیان بۆ هیچ بێگانەیەك دا نەداوە كە ئەمرۆ بۆ ماڵكی و فەتڵاوی و قاسم سلیمانی دا دا بدەن.
ئەوانەی كە سەر كەوتنی خۆیان لە سەركوت كردنی لایەنی تر بزانن،ئەوانەی كە سلێمانی تێكەڵ بە گەمەی سیاسی خۆیان دەكەن رۆژەك دێت كە سلێمانی بە هەموو پیرۆزییەكانی لە دەست بدەن چوون سلیمانی و غیرە و غیرەت و سلیمانی دوو ووشەن كە لە یەك جیا ناكرێنەوە هەربۆیەش تا زووترە باشتر وایە ناوەندی بەناو زۆرینە لە بری پەڵكێش كردنی سلێمانی بۆ ناو گەمەی سیاسی و هەوڵی تێكەڵ كردنی ئێران بدات لە تەقەلای چارەسەر كردنی كێشەكە لە ناو خۆیان بن و واز لە خۆسەپاندن و دیكتاتۆرییەت بهێنن.
Top