پێشمەرگە،بارزانی، پارێزەری ئازادی و مرۆڤایەتی

پێشمەرگە،بارزانی، پارێزەری ئازادی و مرۆڤایەتی
گشت دەستكەوت و شانازییەكانی رابردوو و ئێستاشمان ، بە ئاسانی نەهاتوونەتە بەرهەم ، تا بە فێرۆ بچێت ، كوردایەتی لە نێو ناخ و دڵی هەر كوردستانییەك رٍەگ و ریشەی داكوتاوە ، بۆ هەمووان بە گیان وخوێن پارێزگاری لێدەكەن و دەیپارێزن و ناحەزانی كورد خەیاڵیان خاوە ، بتوانن میللەتی كورد ژێر دەست بكەنەوە.

ئامانج و تێكۆشانی دەیان ساڵەی بارزانی تەنیا بۆ بەرژوەندی حزبێك نەبووە و بەڵكو هیچ سنوورێكی نەهێشتۆتەوە لە پێناو گەیاندن پەیامی كورد وەك نەتەوەیەكی زوڵم لێكراو و خاك داگیركراو بە جیهان و بەدەستهێنانەوەی ماقەرٍەواكانی ..هەر بۆیە چ لە رابردوو و ئێستاش بە هۆی قارەمانیەتی پێشمەرگە و رۆڵە كاریگەرییەكانی لەسەر ئاستی‮ ‬جیهان پێگە و كەسایەتێكی‮ ‬گرنگی‮ ‬هەیە،‮ ‬و لەسەر ئاستی‮ ‬بەرز و سەركردەی‮ ‬وڵاتان لە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بە گەرمی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لیكراوە و،‮ ‬بە كەسایەتی‮ ‬گرنگی‮ ‬تەبایی‮ ‬و پێگەو ژیان و ئاشتی‮ ‬پێشوازی‮ ‬لێدەكرێت‮.‬ لە بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬خوازی‮ ‬كورد سەرۆك بارزانی‮ ‬رۆڵی‮ ‬كاریگەر و گرنگی‮ ‬هەیە بۆ گەیشتنی‮ ‬كورد بە ئامانجەكانی‮ ‬كە لەسەروی‮ ‬هەمووشیانە دەوڵەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬لەم پیناوەشدا سەرۆك بارزانی‮ ‬هەموو هەوڵەكانی‮ ‬چڕ‮ ‬كردۆتەوە بۆ گەێشتن بە ئاواتی‮ ‬كورد،‮ ‬و هەمان رۆڵی‮ ‬بەرچاوی‮ ‬هەیە هەروەك لە دابین كردنی‮ ‬دەسكەوتەكانی‮ ‬ئیستای‮ ‬كورد،‮ ‬بۆیەش رۆڵ و پێگەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬گرنگە ئەمرۆ لە بونیاد نانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬كورد هەروەك رۆڵی‮ ‬گرنگ و كاریگەری‮ ‬لە بزاڤی‮ ‬رزگاری‮ ‬كورد هەبووە لە سەرجەم بوار و ساتەكاندا‮.‬ەر لەو روانگەش زیاتر لە نیو سەدە وەك پێشمەرگەیەكی‮ ‬دڵسۆز خەباتی‮ ‬لەو پێناوە دا كردووە بۆ وەدەست هێنانی‮ ‬سەرجەم مافەكانی‮ ‬كوردستانیان و لە چوارچێوەی‮ ‬پیگەوە ژیان،‮ ‬هەردەم لە هەوڵی‮ ‬نزیك كردنەوەی‮ ‬بۆ چوونەكان بووە بەمەبەستی‮ ‬ژیانێكی‮ ‬ئاسوەدەیەی‮ ‬و ئارامی‮ ‬بۆ كوردستانیان‮.

زیاتر لە دوو ساڵە 1600 شەهید و زیاتر لە 8000 بریندار گیان و خوێنیان فیدای خاكی كوردستان كرد تا خاكی كوردستان نەكەوێتە ژێر چەكمەی تێرۆریستان و داگیركەران، ئێستاش بە هەمان ئیرادەی پۆڵایین گشت چۆك بە ناحەزان و نەیارانی كورد و سەربەخۆیی كوردستان دادەنینین و تێكیان دەشكێنین.لە پرسی نەتەوەییدا پێویستە تێكڕا نەتەوەپارێز بین، نابێت لە ژێر هیچ بڕوبیانوویەك خزمەت بە خەتی نەتەوەیی پشتگوێ بخەن، پێویستە كەس مافی ئەوە بە خۆی نەدات كە شتێك لە دژی ستراتیژی نەتەوەیی بڵاو بكاتەوە. ئێمەی كورد هێشتا خاوەن كیانێكی سەربەخۆ نین و خاكیشمان بە داگیركراوی ماوەتەوەو تا ئێستاش لە ژێر هەڕشە و پەلاماردایە و بوار نادەن چارەنووسی سیاسیمان بەدەستی خۆمان دەستنیشان بكەین. ئەو ئامانجە سەربەخۆیی كوردستان، بە بارتەقای دڵۆپ دڵۆپ خوێنی پێشمەرگە و گیانفیدایی دێتە بەرهەم .ر اپرسی بە گەل و ئیرادەی نەتەوەیی و خواستی سەربەخۆیی و دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان پشتگوێ نەخرێت و بە فەرمی ئەنجامی ریفراندۆمی داهاتوو دانی پێدا بندرێ و رابگەیەندرێ.. تەنیا ئەوەش رۆحی شەهیدانمان شاد و برینە مێژووییەكانی ئێستا و رابردوومان سارێژ دەكا، هەر ئەوەشە داعش و ماعش و چاوچنۆكانی دیكەی خاك و نیشتمانان ناچار دەكات لە بەرامبەر ئیرادەی نەتەوەییماندا چۆك دابدەن...

تا ئێستا پێشمەرگە ، سەرۆك بارزانی و بە خۆراگری و گیانفیدایی توانرا سنووری كوردستان جێگر بكرێت و دیار بكرێت ، ئەمەش هیوای و ئومێدێ‌كی زۆری دروستكردووە بۆ خۆ سازدان بۆ بە دەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان .. لێرەوە سەرەتای دەسپێكی قۆناخ و شێوازێكی نوێی خەبات دەستپێدەكات، قۆناخی سەوداو و دابەشكردنی كێكەكەیە لە نێوان هێزە بەرژەوەندپەرستە ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و ناوخۆییەكان، كولانەوەی برینی ولایەتی موسڵ، قوڵبونەوەی كێشەی سیاسی، نەتەوەیی،ئاینی،مەزهەبی،تایفی،كۆمەڵایەتیەكانە.بەواتایەكی تر لەسەروبەندی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ - حەویجە و هەمیش دوای كۆتاییپێهێهاتنیان، دونیایەك كێشە و قەیران و ململانێی كەڵەكەبووی فرە رەهەندی وردە وردە زیاتر دەردەكەون بۆیە ئەركی سەرشانی سەركردایەتی سیاسیە كوردستان و دڵسۆزانی خاك و نیشتیمانە كە لەم قۆناخە هەستیارەدا مامەڵەی ژیرانە لە گەڵ مۆركردنی هەر رێكەوتننامەیەكی سیاسی، سەربازیدا بەشداری لایەنێكی نێودەوڵەتی بكاتە پێشمەرج.كورتبینی پێشهاتەكانی دوای ئاوابونی خۆری داعش، نۆرەی سەرهەڵدانی پەتای "تاحشە "ـە باجی هەر مامەڵەیەكی نا تەندروست زۆر لەوە قورسترمان لەسەر دەكەویت كە مەزەندە دەكرێت! ، دوژمنانی كورد لە مێژە خێر و بێری وڵاتە داگیركراوەكەمان دەخۆن و چاویان بە سەرفرازی میللەتی كورد و سەربەستی هەڵنایەت ..

ئێستا ئیتر ئەو درەختە رٍەگ و ریشەی لە قوڵایی خاكی پیرۆزی كوردستان و هەر تاكێكی ئەم كوردستانە ، داكوتاتەوە ، هەمووان ئامادەن لە پێناویدا ، خوێن و گیانی خۆیان ببەخشن ، ئەمە شانازییەكە بۆ نەوەكانی ئایندە و بەدیهێنەری خەونی دەیان ساڵە خەبات و تێكۆشانی نەتەوەییە ..
ئەوانەی لە رابردوو و ئێستاشدا دژایەتی كورد و مافەرٍەواكانی بە تایبەت پرسی " سەربەخۆیی كوردستان " دەكەن، فەرٍامۆشیان كردووە ، كە درەختی سەربەخۆیی كوردستان لە لایەن بارزانی نەمر چێندراوە و بە خوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكان تا گەیشتۆتە قۆناغی ئێستامان گەشەی كردووە.
نزیكەی سەددەیەكە ، هەزران شەهیدمان بەخشیی و بە هەموو شێوەیەك تووشی جینۆساید و كارەساتی مرۆڤیی بۆینەوە تا گەیاندمانە ئەم قۆناغە چارەنووسسازە ،لە ئێستا سەرۆك مسعود بارزانی لەسەر ئاستی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان رێبەرایەتی دۆزی كورد دەكات، لە شەری دژی داعشدا، سەرۆكایەتی بەرەیەكی فراوانی زیاتر لە 1050 كیلۆمەتری ئەو شەڕە دەكات، ئەوەش وایكردووە كورد و كوردستان بكاتە فاكتەرێكی گرنگی هاوكێشەی سیاسیی ناوچەكە و نێودەوڵەتیش، بوونی كورد و كوردستانیش بەم فاكتەرە گرنگە، مانای ئەوەیە لەم بارودۆخە بەرژەوەندییەكی هاوبەش دروست بووە، كە هەم لە بەرژەوەندی دۆزی رەوای گەلەكەمانە، هەمیش لە بەرژەوەندی ناوچەكە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش و تەواوی جیهانی ئازادە، بۆیە ئەگەر دۆینی ئەو ئەمرۆ بۆ ئازادی و رزگاریخوازی ببووبێت ، ئێستامان دەخوازێت و پێوستە ئەو دارە بپارێزین لە پیلانگێری و مەرٍامی ناحەزان ، بەدڵنییاییەوە سەركەوتنی یەكجاری لە سەر دەستی پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی نزیكە و دێتە دی ..
Top