رۆوڵی شەهید سلیمان چروكایە وتابووری پێنجەم لە كوردستان

رۆوڵی شەهید سلیمان چروكایە وتابووری پێنجەم لە كوردستان
سەرەتا نامەوێت باس لە لایەنەكی ئەو بابەتە بكەم بە بێی ئەوەی رۆۆڵای بەرانبەر بە یان نادیدە بگرین هەر بۆیەش بە نیازم بە شێوەیەكی كوورت بۆ قارەمانەك وەكوو نمونە و لە بەرانبەر بە ئەوەش دژەكەی باس بكەم سەرەتا بە نیازم باس لە تابوری پێنجەم بكەم و مێژووی تابوری پێنجەم چۆن بووە بە مانای خیانەتێكی شاراوە دەێت كە خزمەت بە لایەنی بەرانبەر واتە دوژمن دەكات و ئەگەر لە رووی ئایدئۆڵۆژیا لێكی بدەینەوە ، دژ بە دیموكراسین و لە پشت گەلەكەی خۆیان دەست بە كرداری خەراپ بەڵام شاراوەدەكەن كە لە بەرژەوندی دوژمنەكاندا بیت. تابوری پێنجەم : بەمانای خیانەتی شاراوە دێت، كە خزمەتی بەرەی دوژمن دەكەن لە ڕووی فكری و ئایدۆلۆژیەوە دژی دیموكراتین،لە پشتی گەلەوە كرداری خراپە كارانە دەكەن ئەم زراوەیە بۆ یەكەم جار لە سەردەمی شەڕە ناوخۆیەكانی ئیسپانیادا لە ساڵەكانی ‌‌‌(۱۹۳٦-۱۹۳۹) بەكار هێنراوە لەم كاتەدا كۆنەپەرستانی ناوخۆ بە سەركردایەتی جەنەڕاڵ فرانكۆ چون بە كۆمەكی فاشیستەكانی ئەڵمانیاوئیتاڵیا لەدژی خەڵكی ئیسپانیاوكۆماری تازە دەجەنگان، جەنەڕاڵ مۆلا یەكێك بو لە سەركردەكانی سوپای فرانكۆ سەركردەی چوار لەشكری لە ئەستۆدا بوو رویكردە مەدرید بۆ ئەوەی كۆماری خوازەكان تێكبشكێنێت ،مۆلا لەم كاتەدا وتی: من تابورێكی ترم لە ناو خەڵكی مدریدا هەیە كە تابوری پێنجەمی لەشكرەكەمانە ،مەبەستی لەو خائینانەی ناو خەڵكی مدرید بوو كە بەدزیەوە خزمەتی دوژمنیان دەكرد و دژی زەحمەتكێشە شۆڕشگێرەكان خراپەكاریان دەكرد،لەم كاتە زاراوەی " تابوری پێنجەم " بۆ ئەو خائینانە دانراوە كە بە دزیەوە لە ناو خەڵكدا یان ڕێكخراوەكاندا خزمەتی دوژمن و بێگانە دەكەن. رێك لە لەبەرانبەر ئەوەشدا كەسانی شۆرەشگێر هەن كە گیانی خۆیان بۆ گەلەكەیان دەكەنە قوربانی وبە هەموو شێوەیەك لە پێناو بەرژەوەندی گەلەكەیان تێدەكۆشن بێشك هەردوو لایەن ناوەكانیان لە مێژوودا تۆمار دەكرێت، بەڵام ئەوەی كە لە پێناو نیشتمان سەر و ماڵ و نیشتمانەكەی دەكاتە قوربانی بە شێوەیەك و ئەوەی تریان تەنانەت ئەگەر بە كەمترین شێوە ،هەوڵی لێدانی لە بەرژەوەندییەكانی گەلەكەی دابیت بە نەرێنی تۆمار دەكرێت. بۆنمونە كەسانەكی وەكوو شەهید سلیمان چرۆكایە كە یەكەك لە كوردەكانی باكوور بوو و لە وولاتی ئاڵمانیا بۆ مەبەستی خزمەت كردن بۆ ووڵاتەكەی بەرەو هەرێمی كوردستان دێت و لە گشت بەرەكانی شەردا سەری رمەكە دەبیت و بەس خوا دەزانیت ئەگەر كەسانی وەكوو ئەو نەبوانە چەند كەس بە ئەو دوژمنە شاراوەیە شەهید دەبوون و یان روۆلی جەماڵ دۆڵەمەری ،ئەو گەنجەی كە لە پێناو پاراستنی گیانی هاوسەنگەرانی خۆی، رێگا بەو سەیارە پرلە تەقەمەنییە دەگریت كە بەرەو ئاراستەی پێشمەرگە دێت و گیانی زیاتر لە 200 كەس لە هاوسەنگەرانی لە شەهید بوون دەپارێزیت، هەروها دەیان پزیشك و پێشمەرگەی خۆبەخش كە لە چركەساتی یەكەمی شەری داعش دا لە بەرانبەر دەژمناندا بەڵام كەسانەكیش هەن بە بڵاو كردنەوەی پرۆپاگندەی گوماناوی و هەواڵی نادروست و چەواشەكاری لە میدیا كان هەوڵی كەمكردنەوەی ئینتمایی هاوڵاتیان بە نیشتمانەكەیان دەدەن و بەم شێوەیەش هەوڵی دوور خستنەوەی بیرۆكەی دروست بوونی دەوڵەتی سەربەخۆ دەدەن وراستەوخۆ یان ناراستەوخۆ لە پێناو بەرژەوندی تەسكی حیزبی و كەسیدا خزمەت بە دوژمنەكانیاندەكەن.
Top