پێشمەرگە،بارزانی سنووری كوردستانیان دیاركرد، شانازییەكی نەتەوەیی وجیهانیان تۆمارٍ كرد

پێشمەرگە،بارزانی سنووری كوردستانیان دیاركرد، شانازییەكی نەتەوەیی وجیهانیان تۆمارٍ كرد
ئیتر دەبێت هەر تاكێكی دڵسۆزی كورد بەو شانازییە نەتەوەییە بكەین، بەو هەموو ئازادی و سەرفرازییەیكەوا پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی، تۆماریان كردووە و ئێستا ئیتر قۆناغی ئازادی و رزگاریخوازیمان تێپەرٍاندووە و بەرەوە ئاوادانكردنی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو دەنین ..

كورد بە ئازایەتی و قارەمانیەتی ، لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی و سەربازی توانی بوونی خۆی وەك میللەتێكی خاوەنی كەلتوور و زمان و جوگرافیایی خۆی بۆ جیهان بسەڵمێنێت . هەر چۆن ئێستا دەبنین لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهان بە بێ‌ گەرٍانەوە بۆ كورد ، هیچ گۆرانكاریی و پلانێك سەركەوتوو نابێت . هەر بۆیە دەتوانین بلێێن كە سەربەخۆیی كوردستان بە واتای سەربەخۆیی ئیرادەی سیاسی تاكی كورد و رزگار بوون لە ستەمی ستەمكارانەی ناوچەی رۆژهەلاتی ناڤین جا چ دەوڵەتە سەر دەستەكان بن یان رێكخراو و گرووپە توندرەوەكان، نەبوونی دەوڵەتی كوردی هۆكاری سەرەكی ئەو هەموو ستەمكاریەكە دوژمنان و داگیركارانی كوردستان بۆ ماوەی سەد ساڵە بگرە زیاتریش لە بەرامبەر نەتەوەیی كوردیان كرد، دەوڵەت دەتوانێت ببێتە رزگاركەری كورد لە هەموو نەهامەتی و تراژیدیا و كارەساتانەی كە بە سەر كوردیان هێناوە بۆیە هەوڵ دان بۆ بەرەو پێشەوە بردنی دۆزی كوردی بەرەو سەربەخۆیی ئەركێكی زۆر گەورەو پیرۆزی نەتەوەیی و نیشتمانییە و نابێ كورد بكەوێتە نێو تەڵەی دوژمنان و نەیارانی، كە تا ئەمرۆ لە هەوڵی لە ناوبردنی مەسەلەی كورد دەدەن ، بۆیە ئیتر كاتی ئەوە هاتووە بریار لە سەر چارەنووسی خۆمان بۆ بەدەستهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بدەین ...

گەر بە ویژدانەوە لە گشت هەوڵ و تێكۆشانەكانی سەرۆك مسعود بارزانی لە رووی دیپلۆماسی و سیاسی چ لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بروانین هەر كوردێكی دلسۆز باش دەزانێت كە گشت هەوڵەكانی بارزانی لە پێناو سەركەوتنی كوردە بە گشتی و هەروەها لە پێناو بەدیهێنانی مافە رەواكانی نەتەوەیه‌كی ستەمدیدەیە كە بە درێژایی مێژووی سیاسی و ناوچەیی رۆژهەلاتی ناوەراست رووبەرووی زولم و ستەمكاری بووبێتەوە لە هەموو لایەك،بۆیە ئێمەی كورد دەبێت پیشتگیری هەوڵە نیشتمانی و نەتەوەیەكانی سەرۆك بارزانی بكەین بۆ سەربەخۆیی كوردستان چی تر دەرفەت بە خیانەتكاران و خۆفرۆشەكان نەدەین نەتەوەكەمان پەلكیشی سەردەمێك بكەنەوە، كە پر بوو لە مەینەتی و ئەشكەنجە و ئازار و بە هەموو جۆرەكانیەوە لە دژیان بوەستینەوە، تاكو بتوانین بگەین بە ئامانجی سەد ساڵەی خۆمان ..

فیداكاری و خوێنبەخشی و پلان و ستراتیژی سەربازی و حیكمەتی سەرۆك بارزانی ،توانی كوردستان ، عێراق و جیهان لە مەترسی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی رزگار بكات .ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ی كه‌ ئێستا بۆ كورد ره‌خساوه‌‌، هه‌وڵ و كۆششی خودی سه‌رۆك بارزانییه‌، نه‌ك پۆسته‌كه‌ی. به‌ واتایه‌كی تر، ئه‌وه‌ سه‌رۆك بارزانییه‌ هه‌موو توانا و لێهاتووی خۆی له‌ رێگه‌ی كورسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ به‌گڕخستوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كورستان به‌ ئامانجی گه‌وره‌تر بكات و چیتر بن ده‌ست نه‌بێت. كه‌سایه‌تی سه‌رۆك بارزانییه‌ گه‌وره‌ وڵاتانی جیهانی هێناوه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت و پشتگیری دۆزه‌ ره‌واكه‌مان ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌ت له‌ شه‌ڕی دژی داعشدا، لای وڵاتانی زلهێز روونه‌ پێشمه‌رگایه‌تی بارزانی وره‌ی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ داوه‌ كه‌ شكۆی داعش بشكێنێت. ئه‌وتا هاوپه‌یمانان به‌بێ راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ناتوان یه‌ك بسته‌ خاك له‌ ده‌ستی داعش له‌ سنووری موسڵ ئازاد بكه‌ن. بۆیە پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی توانییان ، مێژووییەكی پر لە سەروەری شانازیی بۆ نەتەوەییەك تۆمار بكەن كە بۆ هەتا هەتاییە لە بیر ناچێتەوە و بە سەرفرازی دەمێنێتەوە ...

به ‌بوونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان ، كۆتایی دەیان ساڵە یه لە لایەن رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق كه میلله تی كورد تووشی دەیان كارەسات و جینۆساید بوًوه دێت ، ئێمه‌ی کورد به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێ بکه‌ین و به‌هۆی نه‌بونی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ به‌رده‌وام له‌لایان دۆژمنانه‌وه‌ توشی زوڵم و زۆرداری و پێشێڵكردنی مافەرٍەواكانمان بووینەتەوە .. بێ گومان ئێستا به‌ هۆی ئه‌و هه‌موو گٶرانانه‌ی به‌سه‌ر جیهان و ناوچه‌که‌دا هاتوون ده‌رفه‌تێکی زێرین بۆ کورد ره‌خساوه‌ که‌ بتوانێت خۆی له‌و هه‌موو به‌ڵاو کوله‌مه‌رگیه‌ رزگاربکات و ده‌وڵتێکی سه‌ربه‌خۆ دابمه‌زرێنێت. بۆیه‌ ئه‌رکێکی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانیه‌ هه‌موو کوردێک پاڵپشت و هاوکاری سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی بێت، بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان.پێویسته‌ بۆ مانه‌وه‌ی خومان، بۆ گه‌راندنه‌وه‌ی شکو و که‌رامه‌تی ئینسانیمان، بۆ پاراستنی سه‌رو ماڵ و ناموسمان له‌ هه‌ر ده‌ست درێژیه‌ک پشتیوانی له‌ سیاسه‌تی حه‌کیمانه‌ی بارزانی بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ نه‌که‌ین ئه‌و ده‌رفه‌ته‌شمان له‌ده‌ست ده‌چێت و بۆ هه‌تا هه‌تا وه‌کو کوێله‌و سه‌پان ده‌مێنینه‌وه‌ . بۆیە دەبێت خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان بین بۆ ئەوەی بە سەربەستی و سەرفراز و شكۆ بژین ....
Top