داخی گران ئەوەیە سزای ئەوانە نەدرێت کە خیانەت لە گەل و نیشتیمان دەکەن

داخی گران ئەوەیە سزای ئەوانە نەدرێت کە خیانەت لە گەل و نیشتیمان دەکەن
نازانم لە کوێ دەست پێ بکەم خستنە ڕوی خیانەت کردنی هندێ کەس و باڵ و لایەنی سیاسی لە کورد و کوردستان مێژویێکی پڕ لە ڕوڕەشی و شەرمەزاریان تومار کردووە بو خویان وزور بێ باکانە و بێ شەرمانە و بە ئاشکرا کەوتونەتە سەنگەر گرتن لە گەل و نیشتیمان هاوشانی ناحەزان و نەیارانی گەلە ستەمدیدەکەمان هەمو جورە سەرشوڕی و ڕیسوابونەکیان قەبوڵ کردووە و بونەتە کوێلە و جاشی دوژمنانی کوردستان و خەریکی جێبە جێ کردنی نەخشە و ئەجیندای سیاسی دوژمنە سەرسەختەکانی دوزی ڕەوای کوردن وتاکو ێیستا هەرلەماوەی ئەم دووساڵەدا دەیان فەرمانی ئاغاکانیان وەک خوی بە جێییان گەیاندووە و بونەتە بەڵا و نیکبەت لە سەر سەری ئەم گەلە خێر لە خونەدیوە کە سەدان ساڵە بە دەستی ئاغاکانی ئەو جاش و کوێلانە دەناڵێنێ و هیچ نەماوە لە دژی بەکار نەهێنن ومێژووی سیاسیمان پڕە لەو کارەسات و تڕاژیدیا و ماڵوێرانیانەی کە بە سەر کوردو کوردستانیان دا هێناوە، کەچی ئەمڕو وەک پیشەی هەمیشەییان ناحەزانی ناوخومان زیاتر لە دوژمنان و داگیرکارانی وڵاتەکەمان لە هەوڵدان کوردو کوردستان بەرەو ئەو ئاراستەیە ببەن کە مالیکی و ئاغاکانی مالیکی لە دەوروبەرمان نەخشەو پیلانی بو دادەڕێژن و دەست و پەنجەکانیشیان لە کوردستان بویان جێ بەجێ دەکەن و ئامانجیان بێجگە لە بە کوێلە کردنی کوردستان وژێر دەستەیی هیچ واتایێکی تر ناگەیێنێت.

شایانی باسە نوری مالیکی کاتێ کە سەروک وەزیرانی عیڕاق بوو سوپای دیجلەی دامەزراند بە مەبەستی داگیر کردنی کوردستان وهەروەها زور سەرسەختانە خوی و دارو دەستەکەی دژایەتی ماف و داخوازیەکانی گەلی کوردستانیان کرد و مادەی سەدو چلیان نەک هەر پشتگوێ خست بەڵکو دەیان نەخشەو پیلانیشیان لە دژی دا گێڕا و لەدژی جێبەجێ کردنی ئەم مادە دەستوریەدا کە دانی پێدانرابوو لە دەستوری هەمیشەیی عیڕاقدا بە هەمو هێزو توانایێکەوە کوسپ و تەگەرەیان دروستکرد وهەرچی بنەمای تەوافوقی سیاس و دەستوری هەبوون وپەیوەندیان بە باشوری کوردستانەوە هەبوو پێشێلیان کرد ولەسەروی هەموشیانەوە ئەوەی کە پەیوەندی بە مادەی سەدو چلی دەستوری هەمیشەیی عیڕاقەوە هەبوو..


نوری مالیکی و دارو دەستەکەی بە پێشنیاری باڵێکی سیاسی بڕیاری بڕینی بودجەو قوتی خەڵکی کوردستانی دا و جێبەجێی کرد وهەتاکو ئەمڕوش بەردەوامە بە ئامانجی لە ناو بردنی پڵرتی وبارزانی ،هەروەها کشانەوەی سوپای عیڕاق لە سەردەمی ئەو لە پارێزگای موسل بەبێ بەرگریکردن و تەسلیم کردنی پارێزکاکە و چەندین پارێزگای تری عیڕاق بە ڕێکخراوی تیروریستی داعش بەو هەمو چەک و تەقەمەنیە مودێڕنەوە کە ئەمەش هوکارێکی سەرەکی بوو لە پەلاماردانی باشوری کوردستان لەلایەن ڕێکخراوی تیروریستی داعشەوە بە ئامانجی داگیر کردنی باشوری کوردستان ولە باربردنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان و سرینەوەی ناسنامەی نەتەوەی کورد بە یەکجاری لە ناوچەکەدا وە ئەگەر چی بە شێوەیێکی ڕاستەوخوو خاێینانی ناوخوییمان بەشدار نەبون بەڵام ناڕاستەوخوو هاوکارو پشتیوانی ئەم نەخشەو پیلانگێڕیە
بوون لە دژی کوردو ئەزمونی باشوری کوردستان و هەوڵی تێکدانی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی کوردستانیان دا لە هەمو ڕویکەوە .

پارتی دیموکراتی کوردستان کە بەزورینەی دەنگی هاوڵاتیان پارتی یێکەمە لە دەستەڵاتی سیاسی دا وڕێزدار بارزانیش بە دەنگی هاوڵاتیان لە پڕوسەیێکی دیموکراسی دا بە ڕێژەی ۷۰٪ سەروکی هەرێمی کوردستانە لە هەوڵی بەردەوامدا بووە بو سەرخستنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستان هاوکات لە گەڵ ئەو زەمینەیە لە بارو گونجاوەی کە بو دوزی کورد ڕەخساوە نەیاران بە هاوکاری وپاڵپشتی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان ڕوبەڕوی پڕوژە نیشتیمانیەکەی بارزانی بونەوە و ئەمەش مانایێکی ڕون و ئاشکرا ی هەیە ئەویش ئەوەیە کە دوژمنانی دەرەکی وناحەزانی ناوخومان بەر لەوەی دوزی ڕەوای کورد لەم گۆڕاکاریە سیاسیانەدا ئامانجی خوی بپێکێت کە لێی نزیک بوتەوە بە ڕێبەرایەتی سەروک بارزانی بەر بەم پێشکەوتن و سەرکەوتنانە بگرن و نەهێڵن دوزی کورد بگاتە کەناری ئارام کە سەربەخوبوونی کوردستانە و زوریش بە ئاشکرا دژایەتی سەربەخویی کوردستانیان دەکردو دەیکەن هەتا ێیستا کە خەونی سەد ساڵەی نەتەوەیێکی غەدر لێکراوە و دەریایێک خوێنی داوە لە پێنا و ئەم ئامانجە پیروزەدا وە ئەگەر چی لە هندێک ڕووە زیانیان بە دووزی کورد کەیاندووە بەڵام نەیانتوانیوە وناتوانن ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان تێک بشکێنن و کاروانی خەبات و قور.ڕبانیدان بەردەوامە و بەرەی دڵسوزانی گەل و وڵات بەردەوام لە پێشڕەوی و سەرکەو تندایە بە کوێرایی چاوی دوژمنان و ناحەزانی گەلەکەمان لە سەرهەموو ئاستەکاندا.

ێستاش مالیکی بەردەوام خەرێکی نەخشە داڕشتنە لەگەڵ ئاغاکانی خوی و جاش و کوێلەکانی بو شکەسنت هێنان بە سوپای عیڕاق و پێشمەرگەی کوردستان و بە و ێستڕاتیژیە سەرکەوتووەی ڕێزدار سەروک بارزانی لە ئوپەڕاسیونی
گرتنەوەی ئەو موسلەی کە خودی مالیکی هوکاری سەرەکی کەوتنی بووە هەوڵیدا سیناریویێکی هاو شێوەی سیناریوی کەوتنی موسڵ لە شاری کەرکوک جێ بە جێ بکات بە ئامانجی شکەست هێنان بەوسەرکەوتنە خێرایانەی سوپای عیڕاق و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و تەسلیم کردنی شاری کەرکوک بە ڕێکخراوی تیروریستی داعش سەرەڕای ئەوەی کە توانیان بو ماوەیێکی زور کەم لەناو کەرکوک ئاژاوە بنێنەوە هێزی پێشمەرگەو پولیس و ئاسایشی کەرکوک هاوشانی بەرگری میللی لێییان هاتە دەست و لە نێو بردران و ئەجیندای سیاسی مالیکی و داعش و جاش و دارو دەستەکەی توشی فەشەلێکی گەورە هاتن وبە هیوای ئەو ڕوژەی ئەم خاێین و خوفروشانە بکەونە بەردەم سزای گەل لە عیڕاق و کوردستاندا وەک دوژمنانی گەل و وڵات ناویان بخرێتە نێو زبڵدانی مێژوو وڕیسوابکرێن بو هەتا هەتایە
Top