خالی هاوبەش لەنۆشیروان ،هێرۆ وماڵكی و پەكەكە

خالی هاوبەش لەنۆشیروان ،هێرۆ وماڵكی و پەكەكە
مالكی بەردەوام لەمیدیا كان باس لەوەدەكات ،"ئەوەی كە بارزانی بەدوایدا دەگەرێت تەنیا رای خۆیەتی و كەسانەك هەن كە وەكوو بارزانی بیرناكەنەوە" ئەو ووتانە لەكاتەكدا دووبارە دەكرینەوە كە ئالاتالەبانیش لە سەر تەلفزیۆنی ئافاق نیوز كە سەر بەحیزبەكەی مالكیە بەهەمان ئاواز ماڵكی دەیژەنی، ئالا بەبێی ئەوەی شەرم لەئەو هەموو خوێنەی كە لەپێناو كوردستاندا رژاوە بكات ،دیسان عێراقچییەتی خۆی بۆ ئاغاكانیان دووپات دەكاتەوە باس لەوە دەكات كە ئێمە نالێن ئەو شوێنانەی كە بە خوێن گیراون بە خوێن بەریان دەدەین بەڵكوو لە چوارچێوەی مادەی 140 دا هەڵسوكەوتی لە گەڵ دەكەین ئەوە لە كاتەكدایە كە لەسەرەتای شەری داعش و راكردنی فرقەی دیجلەدا ،حەنان فەتڵاوی زۆر بە ئاشكرا باسی لە پێشەڵكردنی دەستوور كرد و باسی لەوە كرد كە كارەكانی لێژنەی 140 تاوەكوو قۆناغی ریفراندۆم چوو بوون بەڵام من بەتەنیا توانیم سێ‌ ساڵ كارەكانی ئەو لێژنەیە رابگرم ،چ عەجبا ئالاتالەبانی ئەوانەی لەبیر چوویەوە وباس لەوە دەكات كە ئێمە نامانەوێت لەعێراق جیا ببینەوە بەڵكوو لەگەڵ عێراق دەمینینەوە و نەوتی كەركوكیش هی هەموو عێراقە ،ئەگەر سرنجی ئەوخاڵانەی كە ئاڵا باسی لێوەدەكات لەچوارچێوەی هەمان ئەو بیرۆكەیە كە ماڵكی لە میدیاكان راگەیاندووە ئەوەش جاری یەكەم نییە و دوایین جاریش نابیت .
هەر وها نۆشیروان مستەفاش بە بەردەوامی جەخت لەسەر ئەوبابەتە دەكاتەوە بەڵام ئەوەی كە سەیرە چۆن دەتوانن حاشا لە هەموو ئەو خەباتە بكەن كە لەپێناویدا خوێنیان داوەهەڵبەت من باس لەوە ناكەم كە پێشتریش چەند جار ئەو هاوپەیمانەتییەیان راگەیاندووە چوون ئەوانەیان بۆ بە خەبات نانوسرێت بەڵكوو باسی ئەنفال و كیمیا باران و وەستان دژی رژێم دوای راپەرین دەكەم.
ئەمرۆش بە ئامادە بوونی عەممار حەكیم لە تەك سەرۆكی هەرێم ئەو راستییە ئاشكرا بوو كە ئەو ئۆپەراسیۆنە چەندە بۆ عێراق و تەنانەت ئێران و لە لایەكی ترەوە بۆ ئەمریكا گرینگە و ئەوەی كە شاراوە نییە هەر بۆیەش بەو شێوەیە گریان گرتووە لە كۆتادائەو دوژمنایەتییە هی هەموو ئەو شكست پێ‌ هێنانەیە كە لە سەردەمی خۆی پارتی و بارزانی بە حكومەتەكەی ماڵكی هێناو لە لایەكی ترەوەش ئەو پرۆسە گرینگەی كە هەموان لە دژایەتی كردنیداهاوبەشن ئەویش دژایەتی كردنی دەوڵەتی سەربەخۆییی كوردستانە.
Top