هەروەكوو لە رابردوو بینیمان دوو رێككەوتنی سیاسی گەورە لە لە نێوان بزوتنەوەی گۆڕان و یەكێتی نیشتیمانی كوردستاندا ( ڕێكەوتنی 9ی دیسەمبەری 2014 و ڕێكەوتنی 17 ی مایسی 2016) وەك ئەوەی كە بتوانیت ئەم دوو حیزبە( بە تایبەتی باڵی دەسترۆیشتوو) لەو قەیرانەی كە تێی كەوتوون رزگار بكات و هەردوو لایەن بە جۆرەك لە جۆرەكان چاوەروانی چارەسەركردنی كێشەكانیان لە لای بارزانین بەڵام بە هۆی مێژووی رابردوویان لەو چەند ساڵەی دوای بە تایبەتی لە دوای 19ی ئاب و 23ی حوزەیران زۆر شەرمنانە دەردەكەون ، تاوەكوو ئێستا نەیان توانیوە راستەوخۆ ئەوداوایە ئاراستەی بارزانی بكەن هەربۆیەش بەم دوایە بەدروست كردنی لێژنەیەك لە ئەندام پارڵمانەكان بە بیانۆی ووتوێژ لە گەڵ بارزانی هەوڵی چارەسەر كردنی ئەو قەیرانە بدەن بیانۆی گۆرینی سیستەمی بەرێوە بردن بەجۆرەك ئەو دوو هێزە تووشی شكست هێناو كە نازانن بەچشێوەیەك چارەسەری بۆ بدۆزنەوە. هەروەكوو لە كاتی جێبەجێ كردنی ئەو رێككەوتنەی كە لە لایەن ئەو دوو هێزە بۆ مەبەستی دەستاودەست كردنی دەسەلات بینرا ویستیان بە شێوەیەك وێنا بكەن كە لە جێبەجێ كردنی یاسا زۆر دەستگرەون بەڵام ئەوەی كە بەلای دانەچوون یاسا بوو بە تایبەتی یاسای پارێزگاكان چوونكە ئەو دوو لایەنە ئەوندەی كە پەیوەست بە جێبەجێ كردنی رێككەوتنەكانیان بوون ئەوندە پەیوەست بەجێبەجێ كردنی یاسا نەبوون چوون ئەگەر هاتوو یاسا جێبەجی كرابایە دەبوا ئەگەر حسابەك بۆ دەنگەكان كرابوایە دەبیت هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ ئەم پۆستە دەست نیشان كرا بوایە، بەڵام بە رێككەوتنەكی سیاسی ئەوە جێبەجێ نەكرا كەواتە بیانۆ هێنانەوە بە تەواوبوونی ویلایەتی سەرۆكایەتی هەرێمَ تەنیا بیانۆیەكە و مەبەست تەنیا خوڵقاندنی قەیرانە و هیچی ترنییە و لەوەی كە ناتوانن بە هۆی بەربەستی یاساییەوە پارێزگار بگۆرن وەكوو هەموو جارەك خۆڵ لە چاوی خەڵك كردنەو ئەو بابەتە ئەوندەی كە سیاسییە ،یاساییی نییە. لە كاتی ئێستادا سەرەرای هەموو ئەو سیناریۆیانەی كە بۆمەبەستی گۆرینی پارێزگار ئەنجامدراو ئەو كێشمەكێشەی كە لەكاتی دانانی سەرۆكی ئەنجومەن جێبەجی كرا ئەو راستییەمان بۆ دەردەخات كە سەرەرای بوونی دوو رێككەوتننامەی لە بەینی ئەو دوو هێزە نەوەك نەیتوانی قەیرانەكانی ئەم دوو هێزە چارەسەر بكات بەڵكوو بزوتنەوەی گۆران یەكیەتیشی ڵەگەڵ خۆی بەرەو ئەو هەڵدێرە برد كەچاوەروان دەكرا ڵە گەڵ ئەوەشدا لە پێناو جێبەجێ كردنی سیناریۆیەكاندا،سەرەرای دروست بوونی دوبەرەكی لە ئەنجومەنی نوێنەران ،بیانۆیەك بوو بۆ ئەوەی كە دوژمنانی كورد سوود لەوكەڵێنە و بە جۆرەك لەجۆرەكان لە بەرژەوەندی كورد بدرێت بە بێی ئەوەی ئەم دوو هێزە هەست بەوە بكەن كە ئەجێندای دوژمن جێبەحێ بكەن.