دوزی ڕەوای کوردو ئەقڵی سیاسی خوسەپێن

دوزی ڕەوای کوردو ئەقڵی سیاسی خوسەپێن
غیابی ئەقڵیەتی سیاسی دیموکراسی لە ناوچە ی ڕوژهەڵاتی ناوەڕاست و زاڵبونی ئەقڵیەتی سیاسی دیکتاتوری و شمولی کارەسات دوای کارەساتی بە دوای خویدا هێناوە هەتاکو ئەمڕو چونکە ئەقڵی سیاسی خوسەپێن لەم دەڤەرەدا بە شێوەیێکی گشتی هوکاری سەرەکی بووە وسەرەکیە لە دروستبوونی ئەم هەمو کارەسات و تراژیدیانەی کە سەدان ساڵە بەردەوامیان هەیە و کوتاییان پێ نەهاتووە ،ئەگەر بە تەنها عیڕاق بە نمونە وەربگرین لە ڕوژهەڵاتی ناوەڕاستدا ئەم ڕاستیە بومان دەردەکەوێت کە ڕژیمە سیاسیە یەک لە دوا یەکەکانی عیڕاق واتە هەر لەو کاتەی کە کۆڵونیالیزمی ێنگلیز دەوڵەتی پاشایەتی لە عیڕاقدا دایمەزراند تا بە ئەمڕو سەرەڕای هەمو وەرچەرخانە سیاسیەکان لە سەر ئاستی عیڕاق و ناوچەکە و جیهان بەڵام شێوازی بیرکردنەوەی سیاسی نوخبە سیاسیە دەستەڵاتدارەکان هیچ جورە گۆڕانکاریەک بەسەر بیر کردنەوەی سیاسیاندا نەهات و ئەزمونیشیان وەرنەگرت لەو واقعە تاڵەی کە ئەم وڵاتە تێیدا گوزەری کردبوو تا حاڵی حازر و بەردەوامن لە سەر نکوڵی کردن لە ماف و داخوازیەکانی کورد لە باشوری کوردستان کە پێکهاتەیێکی سەرەکی ئەم وڵاتە پێکدەهێنێت بویە لێرەدا پرسیارێک دێتە پێشەوە ،پرسیار ئەوەیە ئایا ئەگەر بێتو دوای ئازاد کردنی پارێزگای نەینەوا ئەم ڕێککەوتننامەی کە لە نێوان بەغدا و باشوری کوردستان دا کراوە بەردە وام دەبێت یانیش هەروەک جاری جاران عیڕاق بەهێز ببێتەوە پاشگەز دەبێتەوە لەو ڕێککەوتننامە یەی کە ێیمزا کراوە لە نێوان هەردو لادا ؟ بو وەڵامی ئەم پرسیارە ێێمەی کورد ئەزمونێکی زورمان هەیە لە گەڵ ڕژیمە سیاسیە یەک لە دوا یەکەکانی عیڕاق چ لە سەردەمی حوکمڕانی کەمینەی سوننە یانیش سەردەمی دوای ڕوخانی سەدام کە زورینەی شیعە جڵەوی دەستەڵاتی گرتە دەست لەعیڕاقدا ئامادە نەبون سادەترین ماف بە کورد بە ڕەوا ببینن تەنها لەو کاتانەدا نەبێت کە لەو پەڕی لاوازی و بێ دەستەڵاتی دا بوبن بونمونە لە کاتی بونیاتنانەوەی عیڕاقی دوای سەدام نوخبە سیاسیەکانی عیڕاق دانیان بە زوربەی مافو داخوازیەکانی کورد دانا و لە دەستوری هەمیشەیی عیڕاقیشدا جێگیر کران بەڵام کاتێک عیڕاق کەوتە وە سەرپێ ئیتر دوبارە گەڕانەوە سەر هەمان ئەقڵیەتی سیاسی نکولیکار و نکولیان لە ماف و داخوازیەکانی باشوری کوردستان کرد کە واتە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان پێویستە ئەمجارە زور لوژیکیانە مامەڵە لە گەڵ ڕەوشی سیاسی ێیستای عیڕاق بکات چونکە کێشەی سیاسی ێێمە ڕوبەڕوی ئە قڵیەتێکی سیاسی نادیموکراسیە ئەمەش ئاماژەێکی ڕونە بو ئەو مەترسیەی کە لە غیابی کولتوری دیموکراسی دوزی ڕەوای کورد بکەوێتەوە بەر پەلاماردان سەرەڕای ئەوەی کە ێێمەو بەغدا ێیستا دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە کە ئەویش ڕێکخراوی تیروریستی داعشە.. کورد دوا ی سیانزدە ساڵ واتە دوای قوناغی نەمانی بەعس و سەدام زور هەوڵی دا عیڕاقێکی دیموکراسی فیدڕالی بەهێز بێتە کایەوە بەڵام هەرچی مافی کورد بوو کە لە دەستوردا جێگیر کرا بوون لە سەربنەمای تەوافوقی سیاسی نەک هەر پشتگوێ خران بەڵکو هەوڵیان دا بە زەبری هێزی سەربازی و گوشاری ئابوری و سیاسی و دیبلوماسی ئەزمونی باشوری کوردستان لە ناو ببەن و بخەنەژێر ڕکێفی خویان و ئاسەوارەکانی سیاسەتی دوژمنکارانەیان ئەمڕو بە چاوی خومان دەبینین کە تا چ ڕادەیێک کاریگەری خڕابی کردوتە سەر ڕەوشی باشوری کوردستان بە تایبەت لە ڕوی ئابوری و داراییەوە . کە واتە باشترین ڕێگاچاڕەسەربە بڕوای خوم ئەوەیە دوای گرتنەوەی پارێزگای نەینەوا بە حوکمی ئەوەی کە قوناغێکی نوێ دەست پێ دەکاتەوە شێوازی فیدڕاڵی هەڵبوەشێندرێتەوە و فوڕمولەیێکی تازە ی وەک سیستەمی کونفیدداڵی جێگەی بگرێتەوە لە سەر بنەمای هاوسێییەتی باش هەروەها پارێزکای نەینەواش دابەش بکرێت بە سەر پێکهاتەکاندا واتە پارێزگایێک بو خوشک و برا ێێزدیەکان یەکیش بو کریستانەکان وپاشان لەڕێکەی ئەنجامدانی ڕاپرسیەوە ئەوانیش خویان یەک لایی بکەنە وە کە ئایا سەربە باسوری کوردستان بن یان حکومەتی ناوەندی عیڕاق بەمشێوەیە پێکهاتە سەرەکیەکانی عیڕاق واتە کوردو شیعە وسوننە و کەمە نەتەوە و ئایینەکان لە و ئەقڵیەتە سیاسیە ڕزگاریان دەبێت کە ساڵەهای ساڵە زور بە شێوەیێکی دڕندانە نامروڤانە هەوڵی سڕینەوەیان دراوە.. لە کوتایی دا پێموانیە سەرکردایەتی سیاسی باشوری کوردستان جارێکی تر لە سەربنەمای فیدڕالیزم لە گەڵ بەغدا ڕێک بکەوێتەوە دوای ئازاد کردنی موسل بەڵکو شێوازازێکی نوێ دێتە ئاراوە و کونجاوترێن شێوازیش شێوازی یەکیەتی کونفیدڕاڵی دەبێت بو ئەم قوناغە.
Top