هەموو جیهان شانازی بە " پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی ومیللەتی كورد" دەكات

هەموو جیهان شانازی بە
فیداكاری پێشمەرگە ، حیكمەتی سەرۆك بارزانی و خۆراگری میللەتی كورد لە هەمبەر قەیران و ناخۆشییەكان ، وایكردووە لە هەموو جیهان شانازیی بە نەتەوەی كورد بكرێت و مێژووییەكی پر لە سەروەری بۆ ئێستا و ئایندەی نەوەكانمان تۆمارٍ بكات ...
سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ی كورد له‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی ‌ یه‌كێكه‌ له‌ نیشانه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.‌ له‌شه‌ڕی داعش كورد رۆڵێكی به‌رچاو و دیاری هه‌یه‌ كه‌ هه‌مووو جیهان شایه‌دی ئه‌وه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ پاڵپشتێك بۆ مه‌سه‌له‌ی كورد و پرسی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان ، ئێمه‌ له‌م باردۆخه‌ سه‌خته‌دا كه‌ ئێستا دووچارمان بووه‌ دەبێت زیاتر خۆڕاگر بین و زیاتر گرنگی به‌ بواری په‌روه‌رده‌ و زانست بده‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كانمان دانه‌بڕێن له‌ خوێندن و به‌رده‌وام بن، قوتابیان ده‌بێت ئه‌وه‌نده‌ زیره‌ك و لێهاتوو بن كه‌ له‌ پاڵ پێشمه‌رگه‌دا ئه‌وانیش به‌ قه‌ڵه‌م وه‌ڵامی دوژمنان بده‌نه‌وه‌ و هه‌روه‌ها رۆناكبیر و رۆشنبیران و سیاسه‌تمه‌داران و مامۆستایانی ئایینی هه‌ر یه‌كه‌یان به‌جیا و به‌شێوازی تایبه‌تی خۆیان ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنان. هه‌موو هیوای كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌ و رزگاربوونه‌ له‌ ژێر ده‌سته‌یی كه‌ به‌ درێژایی مێژوو گه‌لی كورد دووچاری نه‌هامه‌تی و ده‌ربه‌ده‌ری و ئاواره‌یی بووه‌ته‌وه‌. به دڵنیاییەوە ئایندەیەكی روون و پڕشنگدار لە چاوەرانی میللەتی كورد دایە .
لادان لە رێبازی كوردایەتی راستەقینە ، بێ‌ بایەخ پیشاندانی خەبات و تێكۆشان و قوربانیدانی میللەتێك كە دەیان ساڵە لەلایەن دوژمنانییەوە دەچەوسێتەوە . ناو نانی پێشمەرگە بە میلیشیا و هاودەستبوون لەگەڵ ناحەزانی كورد بۆ شێواندنی سەقامگیری كوردستان ، هەموویی وایكردووە كە بێ‌ بەش بن لە شانازیی كوردایەتی و دەستكەوتەكان .. لە رٍاستیدا هۆكاری ئه‌و دژایه‌تیكردن پێشمه‌رگه‌ ،سەرۆك بارزانی "، ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌ لای ئه‌وان واتا پارتی و بارزانی، چونكه‌ سه‌رۆك بارزانی و كوڕه‌كانی و كه‌سه‌ نزیكه‌كانی له‌ سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن له‌ خاك و خه‌ڵكی كوردستان و رۆژ به‌رۆژ سه‌ركه‌وتنی نوێ به‌سه‌ر تیرۆریستانی داعشدا تۆمارده‌كه‌ن.چونكه‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌ڵێ من پێشمه‌رگه‌م و شانازی به‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ ده‌كه‌م، چونكه‌ وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانیان و میدیا جیهانییه‌كان هه‌موویان ستایشی پێشمه‌رگه‌ و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و شایه‌دی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ن و شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن ! چونكه‌ كادر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی خۆبه‌خشانه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ كوردستان له ‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگن، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی دوێنێی ئه‌یلوول و گوڵان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ خانه‌نشینن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆبه‌خشانه‌ له ‌ریزه‌كانی پێشه‌وه ‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویستی زۆریان به‌ شاره‌زایی و توانای ئه‌وان هه‌یه‌.
گشت رووداوەكانی ناوچەكە و سوریا و عێراق دەرخەری راستییەكن ، ئەوەیش ئەمرٍی واقیعە لە هەمبەر پێشهاتەكان .هەر لە سەرەتای هێرش و داگیركاری درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی " پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی " ، گیان و ئیرادە و حیكمەتەوە و بە سادەترین چەكی توانیییان رووبەرووی دوژمنێكی تەیار بە پێشكەوتووترین و چەك و تەكنۆلۆژیایی سەردەمی دەستكەوتوویی چەند فیرقەی سەربازی كە بە هۆی هەڵە سیاسییەكانی نووری مالیكی سەروۆك وەزیرانی پێشوویی عێراق موسڵ و رووبەرێكی زۆری خاكی عێراق كەوتە دەستیان ، بوونەوە .
ئەم سەركەتووتن و بەرگریانە لە كاتێكدا بوو كە جیهان بە پەرۆشەوە دەیروانییە ئازایەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سەرۆك بارزانی كە چۆ بەرگری و داكۆكیی لە هەموو جیهانی ئازاد و مرۆڤایەتی دەكەن .. هەموو ئەو داستان و نەبەردیی و پارێزگاریانە لە كاتێك دا بوو كە نەوشیروان و هەندێك لایەنی تونی دەسەڵات لە جیاتی پشتیوانیكردنی هێزی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی ، هەڵپەرەستانە لە پشتەوە خەنجەریان لە پشتی براكانیان دەدا و بە خەیاڵی خاویان ئەوە باشترین دەرفەتە تا كو مەرٍامەكانیان بۆ گەیشتن بە دەسەڵات...
گشت رووداوەكان و سەركەوتنەكان وڵاتانی ناوچەكە و ئازادیخواز و دۆستی كورد و نێودەوڵەتییان هێنایە سەر هێڵ و پشتیوانی و ترافیكێك بۆ هەوڵێری پایتەخت و سەردانیكردنی لایی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی دەستیپێكرد ، بە تاسەوە خولیایی بینینی پێشمەرگە و بارزانی و هاوكاریكردنیان بوون و تا ئەمرۆش بەردەوامە و ئێستا لە سەر ئاستی ناوچكە و جیهان " پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی " ، وەك ئەستێرەیەكی گەشن لە ئاسمانی پر لە شانازی و سەرفرازی بۆ میللەتی كورد ... بۆیە هەموو جیهان مامەڵە لەگەڵ " پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی " دەكات ،چونكە دەركەوت كێ‌ داكۆكیكار و پارێزەری خاكی كوردستان و مافەرەواكانی كورد كوردستانە ..كەسانی خۆ پەرست و بەرژوەندیی خواز تەنیا ریسوا بوونە و شەرٍمەزاریی مێژوون ..
Top