شرۆڤە بۆ هەواڵەكەی: "ملازم موحسین كوژرا"

شرۆڤە بۆ هەواڵەكەی:
ئەو مانشێتە لە زۆرێك لە میدیاكانی بە ناو سەربەخۆ بەڵام لە هەمان كاتدا سێبەری لایەنەكی دیاریكراوی حیزبی بڵاو كرایەوە و بە شێوەیەكی بەرچاو لە زۆریك لە پەیج وماڵپەرەكانی داتەنی، پێش ئەوەی شرۆڤەی ئەو هەوالە بكەین سەرەتا با ملازم موحسین بناسین:
وەكوو ئەوەی كە زانیاری لە بارەی بڵاو كراوەتەوە ، ملازم موحسین سەردەمی رژێمی بەعس یەكێك بوو لەئەفسەرە دیارەكانی "ئەمن"ی حیزبی بەعس لەسلێمانی‌ودەستی سوور بوو بەخوێنی سەدان هاووڵاتی كورد بەتایبەتی لەشاری سلێمانی، موحسین بەڕەچەڵەك فەلەستینە و پاش ئەوەی لەسلێمانی گوێزرایەوە، نێردرا بۆ كەركوك و تا پڕۆسەی ئازادی عێراق لەساڵی ٢٠٠٣ لەئەمنی كەرامە بووەو پلەی تاكو موقەدەم بەرزببووەوەو دواتر هەڵهات بۆ بەغدا
وەك ئەوەی كە لەئاوێنەو شار پرێس و میللەت و هەندێك پەیجی تر بڵاو كراوەتەوە ،لە لایەن هێزێكی كوردییەوە لە یەمەن كوژراوە ئەو پرسیارە دێتە پێش ئاخۆ هێزی كوردی لە یەمەن چ دەكات لە كاتەكدا كە لە كوردستان شەری داعش هەیە و داعش سەیتەرەی بە سەر بەشێك لە كوردستاندا كردووە ئەو هێزە بۆ شەری داعش ناكات بەدوای دوژمنیك دەگەرێت لە دەرەوەی سنوورەكان،ئایا بچووكترین داعشی عێراق زۆر لەو ملام موحسینە مەترسیدار ترن نییە؟
ئەو هەوالە بەناوی بەرپرسێكی بالای یەكیەتی نیشتمانی ناوی هاتووە بێشك ئەوەش هەر وەكوو سیناریۆكەی كۆبانێ‌ و پاڵەوانییەتی ئەو كەسایەتییە دەبیت ،ئاخۆ وەكوو لە هەواڵەكەدا هاتووە ئەو بەرپرسە بالایە كێیە بۆ ناوی نەهاتووە؟وەكو ئەوەی كە بە نیاز بوونە بیگرن و بۆ كوردستان بیگوازنەوەئاخۆ هێنانی كەسێك بەو شێوەیە بە چ ئالیەتەك دەبیت و چۆن دەگوازرێتەوە؟
ئایا كاتەك كە داعش لە بەرنامەیەكی دارێژراودا هێرشی بۆ سەر كەركوك هێنا ئەوكاتە ئەوهێزە كە دەتوانیت سنوورەكان ببەزینیت
و لە دەرەوەی سنوورەكان ئۆپراسیۆن بكات لە كوێ‌ بوو؟
ئەگەر بە ووردی سرنجی ئەو وێنەیە بدەین كە لە گەڵ هەواڵەكە بڵاو كراوەتەوە دەبینین كە وێنەكە هی( ئەحمد الترك ) بەرپرسی پێشووی ئەنجومەنی شەعبی سوریایە و لە 13ی سیبتامبری 2012 لە سوریا كوژراوە و ئەو هەواڵەش لە لایەن دەزگای دژەتیرۆر و دەزگای زانیاری كە سەربە باڵی دەستڕۆیشتوو بڵاوكراوەتەوە و هیچ بنەمایەكی راست و دروستی نییە و بڵاو كردنەوەی ئەو هەواڵە و دەیان هەواڵ و چەواشەكاری تر هەڵس و كەوتە چەوتەكان راست ناكاتەوە و ئەو هەواڵە هەموو هەواڵەكانی تری ئەو میدیایانە و راستی و دروستی و پیشەییی بوونی كارەكانیان دەخاتە گومانەوە.
Top