دوپاتكردنەوەی پەیمان و گەرانەوە بۆ عێراقی یەكگرتوو

دوپاتكردنەوەی پەیمان و گەرانەوە بۆ عێراقی یەكگرتوو
ئەوەی كە لە زۆربەی هەرە زۆری میدیاكانی عێراقی دەنگی داوەتەوە جیاوازی لە دیدو بۆچوونی باڵی زۆرینەی یەكیەتی و بزوتنەوەی گۆران و كۆمەلی ئیسلامی لە گەڵ لایەنەكانی ترە كە باس لە سەربەخۆییی دەكەن، هەر لەو رونگەیەدا میدیاكانی عێراقی بە شێوەیەكی بەرچاو ئەویان بەرجەستە كردووە و ئەو لایەنانەی كە لەگەڵ سەربەخۆیین بە خیانەتكار ناودەبەن و ئەوانەی كە لەگەڵ ئەو بیرۆكەیە نین بە دۆست و هاوپەیمانی خۆیان دەزانن.
ئەوانەش لەو كاتەوە بەرجەستە بوون كە سەرۆك بارزانی لە كۆبونەوەی گرنگدا داوای لە لایەنەكان كرد ، ژوورێكی عەمەلیات بۆ ئەم مەبەستە پێك بهێنن هەر بۆیەش دژایەتی لەو پرۆسەیە دەستی پێكردوو خۆی لە سەردانی كردنی ئەو كەسانە گرت كە هۆكاری برینی قووت و موچەی خەڵك بوون و چەندین كێشەیان بۆ كوردستان نایەوە تەنانەت بە دروستكردنی هێزی دیجلە هەوڵی داگیر كردنی دووبارەی كەركوكیاندا بەڵام بە توندترین شێوە روبەروی پێشمەرگە بونەوە.
لە و روانگەیەشەوە میدیاكانی شیعی لە لیستی نوری ماڵكی پەرە بەو ناكۆكییە دەدەن هەروەكوو پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق، ئاڵا تاڵەبانی لە هەڤپەیڤینێكیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی (ئافاق)ی سەر بە نووری مالیكی لە دیمانەیەكی تایبەتی دا هێرشی توند دەكاتە سەر ئەو ئەندام پارڵمانانەی كە پشتگیری مانەوەی هێزەكانی توركیا دەكەن ئەوەش جارەكی تر بە ئاشكرا پشتگیری خۆی بۆ عێراقی یەكگرتوو راگەیاند. سەرەرای ئەو لێدوانانە ئەوانە بە خیانەتكار لە قەلەم دەدات و باس لەوە دەكات ئەوە بە پێچەوانەی ئەو سوێندە یاساییەیە كە لە پارڵمانی عێراق خواردویانە.لە لایەكی ترەوە ئەوە ناشاریتەوە كە ئێرانیش لە عێراق بوونی هەیە بە بێی ئەوەی باس لەوەبكات كە ئەو ووجودەی ئێران تەواوی جومگەكانی عێراق بە گشتی و یەكیەتی نیشتمانی و هەندێك لە لایەمەكانی بەتایبەتی داگیر كردووە ،بەڵام ئەویان بە خیانەتی نیشتمانی لە قەڵەم نادات.
ئەوەی كە لەو بەینەدا سەر سور هێنەرتر بوو بە ئاشكرا ئەوەی راگەیاند :" لەگەڵ عێراقی فیدڕاڵیداین".هەر وەها لە ووتەكانی هێرشی سەر ئەو كە سانەدەكات كە دەلێن :"بە خوێن گرتومانە وبە خوێن چۆلی دەكەین و مافی چارەی خۆ نوسین بە مانای جیابونەوە نییە".
ئاڵا تاڵەبانی دەڵێ:" ئەو پەرلەمانتارانەی كە دێنە سەر شاشە و دەڵێن ئێران بۆ دەستوەردان دەكات و توركیا نەیكا دەبێت بدرێنە دادگا، چونكە دژی ئەو سوێندەیە كە خواردوویانە بۆ پاراستنی سیادەی عێراق.".
ئاڵا تاڵەبانی كە هاوكات سەرۆكی لیستی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە لە پەرلەمانی بەغدا بە تووندی رەخنە لە گوتاری نەتەوەیی هەندێك لایەن دەگرێ لە كوردستان و دەڵێ:" راستە باوەڕمان بە مافی چارەنووس هەیە، بەڵام لەگەڵ گوتاری نەتەوەیی و توندیدا نین و لەگەڵ عێراقی فیدڕاڵیداین.لە لایەكی ترەوەش لەو دیمانەیەدا هێرشی توند دەكاتە سەر ناوەندی بریار و بە بێی ئەوەی باس لە كێشەناوخۆییەكانی خۆیان بكات باس لەوە دەكات كە كۆسرەت رەسوڵ توانای دانانی نوسینگەیەكی لە هەولێر نەبووە.
Top