پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی خەونی داعش و داگیركەرانی لە گۆر نا..

پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی خەونی داعش و داگیركەرانی لە گۆر نا..
ئەگەر تا ئێستا ئیرادەی میللەتێك تان نەناسیبێت ، ئەو كورد خاوەنی هێزێكی خۆنەویست و سەرۆكێكی پێشمەرگەیە كە هەموو تەمەنی لە پێناو ئازادی كورد و كوردستان و تێكشكان و دەركردنی داگیركەران و هاوبیرانی فیدا كردووە.

سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، بە سەرۆكایەتی هێژا مسعود بارزانی ، وایكردووە كە نەیارانی كورد و درندەكانی داعش لە هەر شوێنك ناوی " پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی " بێت ئەوا ترسی مەرگ دایان بگرێت .. پێشمەرگە بەچەكی خۆی و بەخوێنی خۆی هاتە بەرەكانی بەرخودان و بەرگری، ئامرازەكانی رووبەرووبونەوەی لە چەك و تەقەمەنی و ڕێگاكانی پەیوەندی و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن زۆر كەم و سەرتایی بوون، تاكە چەكی كە هەیان بوو زۆر كاریگەربوو، هێزی بڕوابوون بوو بەمافی نەتەوەكە و شەرعیەتی خەبات كردن بوو دژی داگیركەر، ئەم سەرەتا بیرۆزە و پشت بەستن بەورەی جەماوەر وەفای چیا سەركەشەكانی كوردستان، ئەوەتا ئەمرۆ وەكو هێزێكی باوەڕبێكراوی ناوچەكە و دنیا شان بەشانی وڵاتانی زلهێزی دنیا حسابی بۆ دەكرێ، لە ڕووبەڕووبونەوەی هێزو جەبەرووتی تیرۆریستاندا وەكو هێزێكی كاریگەر و جەناگاوەرانی چاونەترس ناودەبرین و شوین دەستیان دیارە، سه ربه خۆیی كوردستان له سه ر ده ستی پێشمه رگه و بارزانی نزیكە ...

پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی و پارتی ئاوێتەی یەكتر و بۆ یەك ئامانج لە قوڵایی ناخی میللەتی كورد هەڵقوڵاون لە پێناو بە دێهێنانی مافەرٍەواكانی بەردەوام تێكۆشاوە و بەردەوامە تا بەدەستهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ..
سەرۆك بارزانی هەڵگری پرۆژیەكی نەتەوەییە كە چارەنووسی هەموو كورد و كوردستانییەكی پێوەبەندە، ئەگەرچی بەشێوازی راستەوخۆ ئەمڕۆ دەوڵەتە داگیركەرەكان ناتوانن پیلانەكانیان بەجێبگەینن، بەڵام نۆكەرەكانیان قۆڵیان لێهەڵمالیوە و ئەجێندای سیاسی دوژمن وەك خۆی هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەن تەنها بۆ مەبەستی دەستكەوتێكی حزبی تەسك و جێبەجێكردنی حقدە مێژووییەی كە دژی پارتی و بارزانی لە ناخیاندا هەیە بەتاڵی بكەن، بەڵام پێشمەرگە ،پارتی و بارزانی و خەڵكی دڵسۆزی كوردستان، زۆر باش دەزانن كە رێگای راستەقینە هەر ئەو رێگایەیە كە بارزانی لەسەری دەڕوات و هەنگاوی بۆ دەهاوێژێت و دڵسۆزان و نۆكەرانی وڵاتانی دوژمن زۆر بە جوانی لە یەكتر جیابكاتەوە و ئەوەی كە بۆ هەموو ئەو لایەنە سیاسییە خیانەتكارانە و ئەو كەسانە دەمینێتەوە هەر شكست و شەرمەزارییە و سەرفرازیش تەنها بۆ بەرەی ئازادی و سەربەرستی و سەربەخۆیی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی.
هەڵمەتەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوودا لە ئازادکردنەوەی ناوچەکانی بەردەم موسڵ دەنگدانەوەی بەرچاوی هەبوە لە میدیا نێودەوڵەتیەکاندا، بەسەرسامیەوە داستانی ئازایەتی هێزەکانی پێشمەرگە باس دەکرێت.لە لێوارەکانی دەشتی نەینەوادا بەسەدان هەزار عێراقی لە نەتەوە و ئاینی جیاواز ژیانیان بەئاشتی و پێکەوەیی بەسەردەبرد بەڵام داعش بەزۆر خاکەکەیانی داگیرکرد و خەڵکەکەیان بەشێکی کوژراو بەشەکەی دیکەیشی بەزۆرەملێ کۆچی کرد، ئەوە دوو ساڵە ئەو ناوچەیە لەژێر ستەمی داعشدا دەناڵێنێت، تەنها ئومێدی گێڕانەوەی ئەو ناوچانە لەدەستی پێشمەرگەدایە و، وە هەڵمەتەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو ناوچانەدا سەرکەوتنی تیادا بەدیدەکرێت.ئەو ناوچەیە کە هەزار ساڵە خەڵکەکەی بەئاشتی و تەبایی پێکەوە دەژین، توراسێکی گورەی هەیە. ناوچەی باکوری عێراق، ڕۆژهەڵات و باکوری موسڵ ئەو ناوچەیە ناوچەیەکی دێرینی مێژوویی گەلی عێراقە کە داعش ئەو هەستی پێکەوە ژیانەی بەبێڕەحمی تێکشكاند بەڵام هێزەکانی پێشـەرگە بەتۆڵەوە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو جارێکی دیکە ئەو ناچانەیان گێڕایەوە و داعشیان لەو ناوچانە تێكشکاند..
ئەوانەی لە رابردوو، ناوی پێشمەرگەیان بە تێكدەر ناساندبوو، ئێستا پێشمەرگە پارێزگاریان لێدەكات و نەك لەوانەی كە تا ماوەیەك پێش پێشمەرگەیان لە نێو لیستی تیرۆری دانابوو و تا سەرۆك بارزانی بە پێداگری خۆی ناوی كورد و پێشمەرگەی لە لیستی تیرۆر سرییەوە و شانازیی و گەورەیی جارانی بۆ پێشمەرگە و كورد و كوردستان گەراندنەوە ... پێشمەرگە گیانفیدای خاكە و هەمیشە لە پێش مەرگە وناترسێت، مەرگی خۆی پێشكەش بە نیشتمان دەكات، كەواتە ئەم كەسە تەنها یەك ناوی هەیە، ئەویش پێشمەرگەیە و بەس ناو و ناتۆرەكانی تر ماڵوێرانییە و دوا رۆژیشی شەرمەزاری و پەشیمانییە. ئەوەی لە پێشمەرگە تێنەگات و رێز لە خەباتی نەگرێت ئەوە ناتوانێت هیچ رۆژێك پێشمەرگایەتی بكات، گومانیشی تێدا نییە هیچی بۆ پەرلەمان و كورد پێناكرێت، دەبا بەس بێت وازمان لێبێنن سیاسییە بازرگانەكان، تاكەی قسەی قەڵەو و شەڕی ناشەرعی راگەیاندنەكان كە ناتوانن دوو تەقە لە داعش بكەن كە ناتوانن دوو قسەی خێر بۆ نیشتمانەكەتان بكەن، با بەس بێت وازمان لێ بێنن و هێژا سەرۆك بارزانی شوێنێكی تری لەژێر دەستەی دوژمانانی كوردستان ئازاد كرد، ئاڵای كوردستانی بەرزكردەوە و دونیای هێناوەتە هەژان. بۆیە پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی موژەی ئازادی و سەرفرازی و سەربەخۆیی كوردستانی هەڵگرتووە .
Top