دوو بۆقەكەی گردەكە ،حەقی خۆیانە وا بیربكەنەوە

دوو بۆقەكەی گردەكە ،حەقی خۆیانە وا بیربكەنەوە
حەقی خۆیانە وا بیربكەنەوە سەنار شێرۆكی لە پرۆگرامەكی تەلەفزیۆنی كەناڵی بە ناو سەربەخۆدا دوو كادیری بزوتنەوەی گۆران بە بێی ئەوەی پرەنسیبەكانی ئەخلاقی لە بەر چاو بگرن هێرشییان بۆ سەر پێشمەرگە هێناو پێشمەرگەیان بە میلیشیا ناوزەد كرد ئەوانە حەقی خۆیانە بەو جۆرە بیربكەنەوە چوون بە هەموو شێوەیەك توشی شكست هاتوون و لە بازنەی سیاسی كوردستان بە یەك جارەكی كەوتنە دەرەوە و ئەوەی لە كاتی ئێستادا كەس باسی لێوە ناكرێت گۆران و بزوتنەوە سەركەشەكەیانە ئەویش بە هۆی ئەوەی تەنیا بیرۆكەی لە سەر چەواشەكردنی دەنگدەران بنیات دەنێت تەنانەت لە پارڵمان و حكومەتیش دا ،بە بیرۆكەی ئۆپۆزۆسیۆن بوونی هەڵسوكەوت دەكات سەرەرای ئەوەی خۆی شەریكی راستەقینەی حكومەت بووە و لە لایەكی ترەوە لە بەر ئەوەی لە لایەن لایەنی ئیقلیمی ئاراستەدەكرێن بۆ ئەوەی بارودۆخی كوردستان بشێوێنن و ئەو پرۆسەیەی كە سەرۆك بارزانی دەستی پێكردووە و كار بۆ سەربەخۆیی كوردستان دەكات بوەستێنن . لە لایەكی ترەوەوە ئەو پێشمەرگەیەی كە ئەوان بە میلیشیای ناو دەبەن بە تەنیا لایەكی هاوكێشەكەی هاوپەیمانی نێو دەولەتییە كە جیهانی سەر سام كردووە . ئەوەی كە جێگای گومانی ئەوان بوو سەردانی كردنی ئەو جارەی سەرۆك بارزانی بۆ بەغدا بوو بۆ ئەوەی لە بارەی پرۆسەی ئازاد كردنی موسڵ و بەشداری كردنی پێشمەرگە لەو ئۆپەراسیۆنەدا رێككەوتن بكرێت. بە هەموو شێوەیەك دژی وەستانەوە و بە شاندێكی حیزبی تۆمەتبارییان كرد .ئەوەی كە لە بارەی ناوچە جێ‌ ناكۆكەكانی دەرەوەی هەرێم دەبیت باسی لێوە بكرێت تاوەكوو ئێستا بریارێكی ئاشكرا نەبووە بەڵام بە رێككەوتنی ئەو جارەی سەرۆك و بە شداری كردنی پێشمەرگە لەو هاوپەیمانییەتییەدا ئەوی كە مسۆگەر كرا كوردستانی بوونی ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم و نەخشاندنی ئەو سنوورانە بە خوێنی ئاڵی پێشمەرگە و گەراندنەوەی ئەو ناوچانە بە شێوەیەكی یەك جارەكی بوو ،ئەوەش ئەو پرۆسەیەیە كە تابووری پێنجەم بە دیاریكراویش بزوتنەوەی گۆران و كۆمەڵی ئیسلامی ناتوانن ئەو سەركەوتانە ببینن.
Top