هەنگاوەكانی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی"،بەرەو سەركەوتنی یەكجاری و سەربەخۆییە

هەنگاوەكانی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی
گشت قارەمانیەتی و گیانفیداییەكانی پێشمەرگە و حیكمەت و پێداگری سەرۆك بارزانی لە سەر مافەرەواكانی كورد پێمان دەڵێن و ئاماژە و هەنگاوەكانی سەربەخۆیی و سەركەوتنی یەكجاری نزیكتر كردۆتەوە ..
پێشمەرگە ، لە رابردوو سیمبولی بەرگری و بەرخۆدان بووە بۆ كورد و كوردستان و لە هەمانكاتیشدا بووە پردی پەیوەندی نێوان گشت گوند و شارۆچكە و ناوچەكەكانی كوردستان و هەندێك جاریش ئەو پەیوەندییانە بووە هۆی دروستبوونی خزمەایەتی و خۆشەویستی و برایەتی هەموو ئەوانە وایكرد ، تا خۆشەویستی و برایەتی و یەكریزی ناو كوردستانیان پتەوتر بێت .
ئەگەر پێشمەرگە لە رووی كۆمەڵایەتییەوە توانیی ناوچەگەرێتی نەهێلێت و پیلانی دوژمنان بۆ دروستكردنی دووبەرەكی لە ناو ببات و نەهێلێت ، ئەندازیارەكەشی " بارزانی نەمر"، بوو ، چونكە بەرێزیان باش دەیزانی بە دروستكردنی پەیوەندی نێوان ناوچە جیاوازەكانی كوردستان خزمایەتی و برایەتی زیاتر دەبێت و كوردستان زیاتر یەكدەنگ و یەكریز دەبێت بۆ رووبەروو بوونەوەی ناحەزان و داگیركەرانی كوردستان .
بۆیە دەتوانین بڵێن كە جگە لەوەی پێشمەرگە سیمبوڵی ئازایەتی و فیداكاریی بووە بۆ كورد وكوردستان لە هەمانكاتیشدا بۆتە رەٍمزی یەكریزی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و لە هەمانكاتیشدا خۆشەویستی بۆ كورد و كوردستان ، ئەمەش وا دەكات ، كە هەموومان لە پێشمەرگە ، فێری یەكریزی و یەكهەڵوێست بین و هەموومان پێكەوە داكۆكیكاری و پارێزەری دەستكەوتەكان بین ، بەرەو سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێنین ...
نزیكەی سەددەیەكە ، پێشمەرگە چەكی مەردایەتی و ئازایەتی كردۆتە شان تا بە دوژمن بڵێت ، ئەم خاكە خاوەنی خۆی هەیە و بێ‌ خاوەن نییە ، بۆ دوژمنان و داگیركەران دەكەین بە دۆزەخ و ئەگەر بۆ ماوەیەكی كاتیش پۆستاڵی گڵاوتان لە سەر بنێن ، ئەوان بە خوێنی ئاڵامان رێگە نادەین پیس بێت و خاوێنی دەكەینەوە .
وڵاتانی دۆست و هاوپه‌یمان و سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كانیان و میدیا جیهانییه‌كان هه‌موویان ستایشی پێشمه‌رگه‌ و رۆڵی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن و شایه‌دی سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ن و شانازی پێوه‌ده‌كه‌ن ! چونكه‌ كادر و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی خۆبه‌خشانه‌ بۆ پارێزگاریكردن له‌ كوردستان له ‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگن، چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كانی دوێنێی ئه‌یلوول و گوڵان سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه‌ خانه‌نشینن، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆبه‌خشانه‌ له ‌ریزه‌كانی پێشه‌وه ‌و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنن و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پێویستی زۆریان به‌ شاره‌زایی و توانای ئه‌وان هه‌یه‌.
پێشمەرگە ، چ لە سەردەم شێخ مەحمود و قازی مەحمەد و بارزانی نەمر و تا بە ئەمرۆش كە پشت بە پشت وەك میراتێكی كوردایەتی و نەتەوەیی گەیشتۆتە دەستی سەرۆك مەسعود بارزانی ، كە زیاتر لە 50 ساڵە ، شانازیی گەورەی ناوی " پێشمەرگە " بوونە ، لە رابردوو لە نێو چییا و ئەشكەوتەكانی كوردستان هەلۆ ئاسا رووبەرووی دوژمنانی كوردستان دەبۆوە ، ئێستاش هەڵگری ئەمانەتی قازی و شیخ و بارزانی یە، كە ئەویش سەربەخۆیی كوردستان و شان بە شانی پێشمەرگە گیان فیدا كان لە سەنگەرەكانی شەرٍەف و كەرامەتی كوردستان شەو رۆژ بە ماندووبوون و گیانبەخشین و خوێن بەخشینیان تا بە ئەمرۆ نەخشەی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانی دیار كردووە و ئەمەش پەیامێكە بۆ گشت ناحەزانی كورد كە جارێكی تر بیر لە داگیركردنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستان مەكەنەوە .

نەتەوەی كورد هیچ كات ، جگە لە خۆشەویستی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانە و رێزگرتنی دراوسێیەكانی بیری لە داگیركردنی خاكی هیچ وڵاتێك نەكردۆتەوە و تموحی نەكردووە ، بەڵام بە هۆی هەڵە و بەرژوەندی زڵهێزانەوە خاكی كوردستانیان دابەش و داگیركرد ، هەر بۆیە ماوەی سەددەیەكە كورد بە هەموو جۆرە شێوازێك دەچەوسێتەوە و هیچ حیسابی مرۆڤی بۆ نەدەكرا و بە پلە دوو و ژێر دەست هەژمار دەكرا ..
هیچ چەك و تاوانكارییەك نەما لە دژی میللەتی كورد نەما ئەنجامی نەدا ، تەنیا لە بەر یەك هۆ ئەوەیش نەكرێت تێیدا پێداگری مافەرەواكانی خۆی بكات و خاكی داگیركراویی و خۆی لە ژێر دەستی رزگار بكات ... ئێستا دوای هەڵوەشانەوەی نەخشەی شوومی سایكس پیكۆ ، ئاڵۆزییەكانی عێراق و سوریا و هەڵوەشانەوەی ئەو دوو وڵاتەش دەرفەت رٍەخسا تا كورد بتوانێت مافەرٍەواكان و زەوتكراوەكانی بەدەست خۆی بێنێتەوە .
بۆیە ئەمجارە درندەیەكی وەك داعش ، لە دژی كورد بەكارهێنرا ، بەڵام پێشمەرگەی كوردستان بە گیانفیدایی و قارەمانییەتی خۆی و خوێنبەخشینی خۆی توانی جارێكی تر خاك و نیشتیمانی لەتكراویی بەدەست بێنێتەوە .
كوردستان چۆن گۆرستانی دوژمنانی تر بوو ، بۆ داعشیش ببێتە گۆرستانی هەتا هەتایی و كۆتا هەناسەكانیان بكێش و بۆ هەتا هەتایە بنێرە گۆرستان و زیڵدانی مێژۆوە
Top