دژی كورد و ئۆپزسیۆن لە دیدگای نەوشێروان مستەفا لێك جیا نەكراوەتەوە...

دژی كورد و ئۆپزسیۆن لە دیدگای نەوشێروان مستەفا لێك جیا نەكراوەتەوە...
جیاوازی نێوان دژە نەتەوەی كورد و ئۆپزسیۆن دوو مەوداو و دوو ئاراستەی جیاوازە، ئەوەی نەوشێروان لێ تێگەیشتووە دژایەتی كردنی نەتەوەی كوردە نەك ئۆپزسیۆن بوون، چونكە ئامانج و ئاراستەكانی نەوشێروان مستەفا جگە لە لەناو بردنی كورد و سەروەریەكان و شكاندنی هێڵە سورەكان هیچی تر نەبووە، بۆیە ئەوەمان بۆ شی دەكاتەوە كە نەوشێروان مستەفا تاوەكو ئێشتا لە چەمك و كرداری ئۆپزسیۆن بوون تێناگات،
ئۆپزسیۆن هەوڵدەدات بەهانەكانی دەسەڵاتدار ببرێت، بۆ گەیشتن بەدەسەڵات بەڵام ئەوەی نەوشێروان مستەفا دەیكات، سوكایەتی كردنی بە نەتەوەی كورد و كەرامەتی تاكی كوردە، ئەگەر نەوشێروان مستەفا لە ئۆپزسیۆن بوون تێگەیشتبایە، دەبا ئێستا نەوشێروان مستەفا ئەولەویەتی كارەكانی لەسەر بنەمای لەناو بردنی مودێلی مووچەخۆڕی با لەو هەرێم و ئەو مودێلەی لەتاكی كورد دا بەقێزەون پێناسە بكردبایەوە، بۆ ئەوەی ئیرادەی تاكی كورد لەدەرەوەی مووشەخۆی و مووچە خۆری تاقی بكردبایەوە بۆ كێبركێی سیاسی، لەوێوە كوردێكی دوور لە مووچەخۆی بۆ بیناكردنی حكومەتێكی بۆ خۆی وەك هێزێكی خاوەن تموحی دەسەڵات بنیات بنابایە، بەڵام نەوشێروان مستەفا نەك هەر ئەوەی نەكرد بەڵكو ئیزافەی مووچەخۆری زیاتر كردوو، بەشێوەیەك كە تاكی كورد هێنا سەر شەقامەكان بەدروشمەكانیان سوكایەتی بەتاك تاكی كوردی كرد بەشێوەیە كە لەناو خۆپێشاندانەكان هەبووە، قوربانی قوندەری عەبادی بووە بۆ ئەوەی مووچەی بۆ بنێرت و زەربەی لەناوی كوردستان بدات و بەڵێ بۆ ناوی عێراق بدات، ئەمەیە سوكایەتی.
نەوشێروان مستەفا نەك ناتوانێت ئۆپزسیۆن بێت، بەڵكو زۆر بێ وێژدانانە شاگردەكانی راسپارد، لەجیاتی هانی پێشمەرگە بدات خۆی لە ئینتمای حزبی بپارێزت و وەك هێزی نیشتمانی و نەتەوەی كورد بناسێنێت، دێت سوكایەتی بە پێشمەرگە دەكات و لەگەرمەی شەڕ دا هێرش دەكەنە سەر پێشمەرگە،
بەدەیان هەزار نموونە هەیە كە دەسەلمێنێت ئەو پیاوە نەخوێندەوار بووە لە تێگەیشتنەكانی بۆ ئۆپزسیۆن و دەسەڵاتداری و نەتەوە سازی بەڵكو مرۆڤێكی تەواو گوماناویە لە رقەكاندا، كەشایانی ئەوە نەبووە پێشەنگی نارەزایەتی خەڵك و دوزینەوەی چارەسەرەكان بێت.
Top