سوکایەتی کردن بە ناوی پیروزی پێشمەرگە سوکایەتی کردنە بە گەل و نیشتیمان
October 22, 2016
وتار و بیروڕا
ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لە گەڵ کمال رۆوف و عدنان عوسمان لەلایەن کەناڵی NRT بە تایبەت لە م کاتە هەستیارەدا واتە لە کاتێکدا کە پێشمەرگە گیان لە سەردەستەکانی کوردستان لە شەڕێکی زور قوڕس و جارەنوساز دان وبەورەیێکی بەرزو پوڵایینەوە شەڕ دەکەن هەم لە پێناو پاراستنی خاکی پیروزی کوردستان و تومار کردنی سەرکەوتن دوای سەرکەوتن هە م لە پێناو پاراستن و ڕزگارکردنی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینیەکان وهەم وەک شەڕێکی ێینسانی و ئەخلاقی کە تەعبیر کردنە لە پاراستنی گشت مروڤایەتی ، کەچی ئەم حاقدو داخ لە دڵا نەی بزوتنەوەی گۆڕان وهاوشێوەکانیان دێن لە سەر شاشەی تلەفزیونێکی وەک NRT زوور بێ شەرمانە ونا بەرپرسانە سوکایەتی بە پێشمەرگە دەکەن و پێشمەرگە بە میلیشیا ناو دەبەن و وەک هێزێکی حزبی و بو مەرامێکی حزبی نیشان دەدەن نەک وەک هێزێکی نیشتیمانی کە لە ڕاستی دا ئەم جورە چاوپێکەوتنانە لەم کاتە هەستیارانەدا هیچ واتایێک نابەخشێت تەنها واتای دوژمنایەتی کوردو کوردستان نەبێت.
خەڵکی کوردستان زور باش لێییان دیارە کە کێن ئەوانەی کەڕامەت و خاکی پیروزی کوردستان دەپارێزن و بەرگریان لێ دەکەن و کێن ئەوانەی کە بێجگە لە قسەی زل و نابەرپرسیارانە کە تەواو بونی خیانەت و دوژمنایەتیان لێ دێت وسەنگەریان لە دوزی ڕەوای کورد گرتووە وتاکو ێیستاش نەک هەر بو سەردانی کردنێکیش نەچونەتە سەنگەرەکانی شەڕەف بەڵکو لە گردەکە و ولێرەو لەوێ معزز و مکرم دانیشتوون وهەوڵ دەدەن سیمای ڕاستەقینە ی هێزی پێشمەرگە بشێوێنن کە سوپای هەمو کوردستانە و ڕەهەندێکی بە هێزی جیهانیشی وەرگرتووە وە ک سوپایێکی خاوەن موڕالێکی بەرز و بەرگریکاری مروڤایەتی و بویتە مایەی شانازی مروڤایەتی و هەر کوردو وردستانیەکی دڵسوزو نیشتیمانپەروە ران.
هەمو لایەک ئەوە باش دەزانێت کە ڕێکخراوی تیروریستی داعش ڕێکخراوێکی نێودوڵەتیە و دەیان دەوڵەت پشتیوانی لێ دەکەن لە هەمو ڕویێکەوە و هیچ هێزێکی سەربازی لە ناوجەکە دا نەیتوانی بەر بە پێشڕەویەکانی بگرێت تەنها سوپای خوڕاگرو قارەمانی کوردستان نەبێت کە ئەویش پێشمەرگە گیانفیداکانی کوردستانە کە توانییان ئەفسانەی تیروریزمی نێو دەوڵەتی تێک بشکێنێت و وانەیێکی ئەوتویان پێ بدات کە جارێکی تر هیچ توند ئاژویێک نەتوانێت دەست درێژی بکاتە سەر گەل و وڵاتەکەمان ئەمەیە حەقیقەتی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان نەک ئەوەی کە خوفروشەکان لە سەر شاشەی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بو چەواشە کردنی خەڵک سوکایەتی بەم هێزە بەرگریکاڕەی هەمو کوردستان و مروڤایەتی دەکەن بە فه رمانی ئاغاکانیان..
سەرو ک بارزانی وەک سەروکی هەمو کوردستان هەم مایەی شانازی هەر کوردو کوردستانیەکی دڵسوزە و هەم مایەی شانازی مروڤایەتیە و بەڕێزیان وەک فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و وەک پێشمەرگەی ناو سەنگەر هاو شانی برا پێشمەرگەکان ڕوڵێکی گەورەی بینیوە و پێشمه رگەکانی کوردستان لە ژێر فەرمانی بەڕێز بارزانی دا توانیویانە داعشی دڕندە لە کوردستان وەدەرنێن و هەڕەشە کان دور بخەنەوە لە سه ر وڵات ئەمە لە لایێک و لە لایکی دیکەشەوە سیاسەت و دیبلوماسیەتە سەرکەوتووەکەی بارزانی وڕاکێشانی سوزی نێو دەوڵەتی بو پاڵپشتی کردنیان لە کوردستان و هەمو ئەمانە دەلالەت لە وە دەکەن کە بەڕێز بارزانی بەئەرکی پیروزی نشتیمانی هەستاوە وهیچ گومانیش هەڵناگرێت کە ئەگەر هەوڵەکانی سەروک بارزانی و خوڕاگری هێزی پێشمەرگە و هاوکاری دڵسوزانی ناوەوە ودەرەوەی وڵات نەبوایە بەرەی تیروریزمی نێودەوڵەتی لە جیگەی ئاڵای پیروزی کوردستان کە هێمای مروڤدوستیە دژی تاریک پەرەستان ئاڵای ڕەشی سەربڕەکان و هەمو ئەوانەی کە تاێیستا تێنوی مژتنی خوێنی کوردو کوردستانیەکاننن هەڵدرابوو و شتێک نەدەما بە ناوی کورد و کوردستان .
بویە لە کوتایی دا بە م دوو کادیڕەی بزوتنەوەی گۆڕان و هەمو ئەوانەی کە لێرەو لەوێ دژایەتی پێشمەرگەو بارزانی دەکەن دەڵێم خو بە خاوەن زانەکان و دڵسوزەکانی گەلو وڵات ئەوانەن کە لە سەنگەری شەڕەف و مەردایەتی وکوردایەتی دان نەک ئەوانە ی کە توزقالێک هەڵوێستیان نەبووە لە بەرگریکردن لە کوردو کوردستان ئەمە و هاوشانی بیری توندڕوویی بە شێوەیێکی ناڕاستەوخوو دژایەتی پێگە بە هێزەکەی بارزانی و پێشمەرگە و هەمو دڵسوزانی وڵاتەکەمان دەکەن و نابێ ئەمە لە هیچ کەس و لایەک قەبوڵ بکرێت و پێویستە بە یاسا چارەسەر بکرێت چونکە بەرپرسیایەتی نیشتیمانی سەرباری ئەوەی ئەرکێکی نیشتیمانی و ئەخلاقیە لە هەمان کاتدا ئەرکێێکی یاساییشە و دەبێ لە چوارچێوەی یاسا دا ڕێک بخرێت بو زیاتر پاراستنی ئاسایشی نیشتیمانی و بەرژەوەندی گشتی کوردستان.