نەخشەی كوردستان بە خوێن وفیداكاری نەخشەی كوردستان دیاركراوە ، بەرەو سەركەوتنی یەكجارییە

نەخشەی كوردستان بە خوێن وفیداكاری نەخشەی كوردستان دیاركراوە ، بەرەو سەركەوتنی یەكجارییە
ئەگەر بۆ ماوەی 100 ساڵ داگیركەرانی كوردستان ، پەند وانەیان لە ئازایەتی و خۆراگری و تاقیكردنەوەیان بە هەموو جۆرە چەك و تاوانكاری و جینۆساید وەرنەگرتبێت ، ئەوا ئێستا " داعش" دوایین چەكی داگیركەرانی كوردستانە ، كە لە دژی كورد بەكاردەهێنرێت .
بۆیە لە ماوەی 2 ساڵی رابردوو ، میللەتی كورد بە ئیرادەی پۆڵایین و رۆڵەكانی كە " پێشمەرگەن"، ئێستا لە جیهان بە فریاكارو ئازادی مرۆڤایەتی هەژمار دەكرێت ، وانەیەكی وەهایان دایە " داعش ", ئاغاكانیان و بە شێوەیەك لووتیان شكاندن ، كە بۆ هەتا هەتایە ببنە پەندی زەمانە و فرێبدەنە زبڵدانی مێژۆوە .دوژمنانی كورد ئەگەر تادوێنی هەموو جۆرە چەكی گەورە و كۆمەڵكوژی و فرۆكەو چەكی قەدەغەكراوەیان لە دژی كورد و بە مەبەستی رێگریكردن لە مافەرەواكانی بەكاردەهێنا لە ئێستادا " داعش " وەك دوایین كارتیان بوو بەكاریان هێنا بۆ ئەوەی كە لە ئامانجە رٍەواكانی پاشگەزی بكەنەوە یانیش بەلاریدا ببەن ، بە دڵنییاییەوە خەونی داگیركەران و داعشی درٍندە بەرەو ئاوا بوونە و كوردستان بەرەو سەربەخۆییە .
میللەتی كورد لە پێناو بست بە بستی خاكی كوردستان خوێنی رێشتووە و بەرهەمەكەشی " ئازادی و سەربەخۆیی كوردستانە"...بۆیە ئیتر خەیاڵی گشت داگیر كەران خاوەن ، جارێكی تر كورد ژێر دەست بژێت و خاكی پیرۆزی كوردستان لە ژێر پۆستاڵ و قاچی گڵاویی داگیركەران بێت ....
دەیان ساڵ لەمەوبەرئەم دروشمە دێرینە لەسەر زاری زۆرینەی زۆری کوردستانیان بوو کە لەو ساتانەدا ئامادەبوون خوێنە گەشەکەیان لە پێناویدا بەخت بکەن و گەلێک لەو باجە درا لە چیا سەربڵندەکانی کوردستان و زیندانەکانی حکومەتە دوا بەدواکانی عێراق. ‌هەڵەبجە و ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکان و گەلێک کارەساتی کە بەڵگەی ڕوون و لەبیر نەچوەوەن بۆ ئەم مێژووە تاڵە.
ماوەی سەدەیەكە پێشمەرگە ، میللەتی كورد خەبات و تێكۆشان دەكات لە پێناو گەیشتن بە لووتكەی ئازادی و سەرفرازی و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان ، بۆیە هەر تاكێكی كورد هەڵگری دروشمی یان كوردستان یان نەمانە و لە پێناو بە دیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان و پاراستنی گشت دەستكەوتەكان گیانی خۆی فیدا دەكات ..
ئێستا كاتی پاراستنی دەستكەوتەكان و " كوردستان یان نەمانە ...
سەرۆك بارزانی‮ بە پراكتیك و كردار ‬هیوا و ئامانجی‮ ‬دێرینی‮ ‬نەتەوەیەك دێنێتەدی‮ ‬كە هەر چەندە مێژوو هەر لە چاڵدێرانەوە لە دوای‮ ‬ساڵی‮ ‬1514 وە تا سایكس پیكۆ‮ ‬غەدری‮ ‬لێكردووە،‮ ‬لە مێژووی‮ ‬تازەشدا خۆشیی‮ ‬وەك كورد‮ ‬غەدری‮ ‬لە خۆی‮ ‬كردووە و لەپێناو بەرژەوەندی‮ ‬حزبایەتی‮ ‬و ململانێی‮ ‬كەسیدا ستراتیژیەت و ئامانجی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬گەر بۆ هەمیشەیش نەبووبێت كردۆتە قوربانی‮ ‬تاكتیكی‮ ‬حزبایەتی‮. ‬ ئەمە لە دیوی‮ ‬دوێنێییدا كە بە دیوەكەی‮ ‬دیكەی‮ ‬ئەمڕۆ پرسەكە لە پرسیارێكی‮ ‬ئاسانی‮ ‬وەڵامێكی‮ ‬نائاساندا خۆی‮ ‬بینێتەوە دەكرێ بپرسین كێن ئەوانەی‮ ‬لەگەڵ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستاندا نین؟ لە وەڵامێكی‮ ‬ئاسانیشدا دەگوترێت كەس و هەموو لەگەڵ سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان داین‮. ‬بەتایبەتیش ئەو كەس و لایەنە شۆڕشگیڕانەی‮ ‬ساڵانێكە خەبات و تێكۆشان و قوربانی‮ ‬دانیان هەر لەپێناوی‮ ‬ئەو پرسە دابووە و گرفتە ناوخۆییەكانیش،‮ ‬نەبۆتە ساردكرنەوەیان بۆ گەیشتن بە ستراتیژیەتی‮ ‬نەتەوەیی‮.‬ لەئێستاشدا وێڕای‮ ‬قەیرانە ئابوورییە دژووارەكان و شەڕی‮ ‬مەزنی‮ ‬تیرۆر و تیرۆریستان كە باری‮ ‬هەرە گرانن لەسەر كوردستان،‮ ‬گرفتە ناوخۆیەكان تەگەرەی‮ ‬مەزن نین،‮ ‬لەكاتێكدا هەموو جیهان دەیزانێت كە بارزانی‮ ‬كوڕ‮ ‬پێ نانێتە سەدەی‮ ‬دوای‮ ‬سایكس پیكۆ . پێوستە هەموو پشتیوانی‮ ‬بین،‮ ‬هەموو پێشمەرگەی‮ ‬پارێزەری‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬تازەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان بین ...
تەبایی و یەكڕیزیی ناوماڵی كورد دەبێتە بناغەیەكی پتەو بۆ ئەوەی پارچەكانی دیكەی كوردستانیش بەهەمان ئاراستەدا بڕۆن، پێوستە لە جیاتی ئەوەی پشتیوانی پلانەكانی سەرۆك بارزانی بۆ بە دیهێنانی مافەرەواكانی كورد و پاڵپشتی ئەو حكومەتەیان بكردایە كە موڵكی یەك حزب نییە و بەرهەمی دەریایەك خوێنی شەهید و سەدان ساڵ قوربانییە، بەرهەمی ئەو خەباتەیە كە لە سەردەمی شێخ مەحموود و ژەنەراڵ مستەفا بارزانی تا ئێستا قوربانی داوە. ئەگەر ئەم حزبە سیاسییانەی كوردستان بەرژەوەندیی میللەتیان دەوێت، دەبێت لەسەر مێزی گفتوگۆ كۆببنەوە بۆ ئەوەی یەكگوتاریان هەبێت و بە ئاراستەی سەربەخۆیی بڕۆن، چونكە ئێمە ئەزموونێكی دوور و درێژمان هەیە لەگەڵ بەناو فیدڕاڵی و بەناو حوكمی زاتی كە لە هیچ كام لەم ئەزموونانە سەركەوتوو نەبووین، تاكە ئەزموونێك كە دەتوانێت بەرەو كەناری ئارامیمان بەرێت، سەربەخۆیی ئەم بەشەی كوردستانە. یەكڕیزی و یەكگوتاریی هێزە سیاسییەكان كە لەم قۆناغەدا پاڵپشتی لەو بانگەشەیەی سەرۆك بارزانی بكەین بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بهێنین و دواتر بتوانین پارێزگاریشی لێبكەین. كورد لە ئێستادا پێویستی بە كەسایەتی بارزانی هەیە، بارزانی كەسێكی بەئەزموون و سەرۆكێكی دیار و بەحیكمەتە و پێویستە هەموو هێزە سیاسییەكان سوود لە ئەزموون و تواناكانی وەربگرن لە پێناو خزمەتی بەرژەوەندی گشتی بۆ هەر چوار پارچەكەی كوردستان و پرسی كورد، من دڵنیاشم هەوڵەكانی لە پێناو بەدیهێنانی خەونی گەورەی كورد بۆ سەربەخۆیی بە رێگەیەكی راست و دروست دەچێت و لە داهاتوودا كوردستانی سەربەخۆ دەبینین.
Top