پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی ، هەیبەتی داعش و داگیركەرانی تێكشاند و ریسوا كرد
October 21, 2016
وتار و بیروڕا
تێكشكاندنی داعش ، لە لایەن هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو ، پەیامێكی روون و ئاشكرایە ، بۆ گشت ناحەزانی و داگیركەرانی كوردستان كە چیتر هیچ هێز و وڵاتێكی داگیركەر ، بیر لە ژێر دەستكردن و داگیركردنی خاكی پیرۆزی كوردستان بكەنەوە .
قارەمانیی و گیانبەخشیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ، لە رابردوو و تا بە ئەمرٍۆ پیشانی دا كە نەتەوەی كورد چەندە حەزویستی ئازادی و سەربەخۆیی كوردستانە و ئامادەیە لەو پێناوەدا خۆی فیدا بكات ، لە پێناو شانازیی و سەرفرازی میللەتەكەی .. پیرۆزە سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە، خانەوادەی شەهیدان ، خەڵكی خۆراگری كوردستان و سەرۆك بارزانی ..
ئەم تایبەتمەندی بەرزە مرۆڤ بوونەی پێشمەرگە لە هەموو جیهان رەنگی داوەتەوە. لە هەمانكاتدا پێشمەرگەی كردووە بە ئوستوورەیەكی مۆدێڕن پێشمەرگە كێیەو ئەركی چیە، ئەم وشە پیرۆزەو ئەو پرسیارە گەورەیە زۆری لەسەر باس كراوە. دۆست و دوژمن هەر یەك بە نۆبەی خۆی تەفسیرو تەحلیلی خۆی راگەیاندوە. دوژمن زیاتری باس كردوە چونكی پێشمەرگە وەك پارێزەری شەڕەفو ئازادی بە ورەیەكی پۆڵایین، بە دڵێكی ئازادو بە تەواوی وجوودی خۆی كە بە باڵای كوردستانە، شەڕی مانو نەمانی لەگەڵ كردوە، مەرگی خۆ وەپێش لە نێوچوونی ئازادی و شەڕەف و كەرامەتی گەلەكەی خستووە. پێشمەرگە تەواوی قورسایی خەباتو تێكۆشانی پڕ لە شانازیی گەلەكەیان لەسەر شانو پیلی خۆیان هەڵگرتوە تاوەكو، كاروانی درێژی خەباتو پێش وەچوون بێپسانەوە، بەرقەرارو بەرمەدارو ئاڵای ئازادیو خۆڕاگری شەكاوە رابگرێت. ئەم ئاڵایە كە وەك هێماو رەمزی نەتەوەی كورد لە بەرزترین لوتكەكان دەدرەوشێت، تەنیاو تەنیا مەچكو ورەی پێشمەرگە پاراستوویەتی. پێشمەرگایەتی شەڕەفە، ئەخلاقە، فەلسەفەیە، بۆ هەر تاكێكی كورد پێشمەرگە هەموو كات تازەیەو كۆن نابێت،..
پێشمەرگە ، پیلانی دووبارە داگیركردنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستانی بە خۆین و ئازایەتی و خۆراگری خۆی پۆچەڵ كردەوە .پێشمەرگە، ناوی كورد و كوردستانی گەیاندە سەرانسەری جیهان ، وەك ئەستێرەیەكی درٍەشاوە .پێشمەرگە، بۆ سیمبوڵی قارەمانیی و ناسنامەی نەتەوەیی .پێشمەرگە ، گشت مەرٍام و تابووری پێنجەمی لە ناو خۆ و دەرەوەی كوردستان تێك شكاند .. پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی ، وڵاتانی ئیقلیمی دژی كوردی ناچار كرد تا بە واقعیی ئێستا مامەلە بكات و بۆ یەكەم جار ئاڵایی كوردستان لە پاڵ ئاڵایی وڵاتانی تر دانرا .پێشمەرگە، درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بە تاج و تەختیانەوە و تێك و پێك شكاند و وانەیەكی گەورەی دا بە ناحەزان و داگیركەرانی كوردستان ..
پێشمەرگە بۆتە هێمای ئازادی و مرۆڤایەتی و خۆشەویستی وبرایەتی و پێکەوەژیان و مرۆڤ دۆستی.ئەمڕۆدا پێشمەرگەی کوردستان تەنها بەرگری لە خاکی کوردستان ناکەن، بەڵکو بەرگری لە عێراق و لە هەموو ناوچەکە و لە جیهان دەکەن، تەنها هێزیشن کە شەڕی داعش دەکەن .. داعشی تیرۆریست رێکخراوێکی بەکرێگیراوە، مەترسی بۆ سەر هەموو جیهان هەیە .. ئەمڕۆ پێشمەرگە لە جیاتی هەموو جیهان شەڕی داعش دەکەن گەر پێشمەرگە نەبوونایە، ئەم ڤایرۆسە پیسە تووشی زۆر شوێنی تری جیهان دەبوو .. بۆیە زۆربەی وڵاتانی جیهان دەستخۆشی لە ئێوەی پێشمەرگەی قارەمان دەکەن و، بە ئەوپەڕی ریزەوە ناوتان دەبەن .. ستاییشی ئازایەتی و خۆڕاگری و بەرگریکردن و هێڕش بردن و دەستوەشاندنتان دەکەن .. شەڕ و پاڵەوانییەتییەکانی ئێوەی پێشمەرگە بوونەتە مانشێتی گەورەی رۆژنامەکانیان و، گرنگترین هەواڵی میدیاکانیان. پێشمەرگە خۆڕاگرەکانی کوردستان، هەڵگرانی درۆشمی یان کوردستان یان نەمان، ئەمڕۆ ئێوە لەشەڕێکی چارەنووسازی یەکلایکەرەوەدان .. ئێوە هیوای گەلەکەمانن .. کوردستانی گەورە چاوی لەسەرکەوتنەکانی ئێوەیە .. بە بازووی ئێوە دواڕۆژێکی شیاوتر و ژیانێکی شیرینتر بۆ منداڵانی ئەمڕۆمان مسۆگەر دەکەین .. دڵنیابن زۆر لە سەرکەوتنی یەکجارییەوە نزیک بوونەتەوە