پێشمەرگە،بارزانی، رٍەمزی ئازادی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستییە و بەدیهێنانی سەربەخۆییە

پێشمەرگە،بارزانی، رٍەمزی ئازادی و رٍەتكردنەوەی ژێر دەستییە و بەدیهێنانی سەربەخۆییە
ئەوەی لە نێو هزر و بیری پێشمەرگە، بەدێهێنانی ئازادی و شانازیی و رٍەتكردنەوەی زوڵم و ژێردەستی داگیركەرانە . بۆ ئەمرۆش جگە لە پاراستی خاك و نیشتیمانی، لە هەمانكاتیشدا بۆتە فریاد رٍەس و فریشتەی ئازایەتی و ئازادی بۆ گشت مرۆڤایەتی . قوربانیدانی رابردوو و ئێستامان و خۆراگری رابردوو و ئێستامان ، هەموو بەرەو یەك ئارٍاستە روون و دیاریكراوە ئەویش بەرەو بەدەسهێنانی سەربەخۆیی كوردستانە .
كوردستان نموونەی ئاشتی و پێكەوەژیان و ئاسایشە، پێوستە ئەو لایەنە سیاسیانە كە تەنیا كاریان دروستكردنی ئاژاوە و رٍەشبینیە لە هەرێمی كوردستان بگەرێنەوە سەر رێبازی كوردایەتی و رێرەویی سەربەخۆیی كورد ستان و بەرەو دەوڵەتبوون هەنگاو بنێن و هیوای لەمێژینەی گەلەكەمان بهێتەدی لە خزمەتی كوردستاندا بن و بەرژەوەندی حزبییان بەلاوە بنێن و پێش كوردستانی نەخەن، كورد لەوەتەی هەیە لە خەباتی بەردەوام و چەوساندنەوەی بێ حەسانەوەدا بووە، لە راستیدا هەرێمی كوردستان خۆی لە چوارچێوەیەكی یاسایی و سیاسی و ئابوری و كۆمەڵەیەتی نوێدا دەبینێتەوە و پەیوەندیەكی بەهێزی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان و زۆربەی دەوڵەتانی جیهاندا بنیات ناوە و رۆژ لە دووای رۆژ پشتیوانی زیاتری بۆ پەیدا دەبێت. لەم كات و ساتەی ئێستایشدا باشترین دەرفەتەو هەڵێكە و جارێكی تر دووبارە نابێتەوە هەرچی زووە لە عێراق جیا بێتەوەو و پێویستە نەتەوە یەكگرتووەكانیش پشتیوانی لەگەڵی كوردستان بكەن بۆ دانپێدانانی بۆ ریفراندۆم و سەر بەخۆیی كوردستان، و داوا لە دەوڵەتانی ئازاد و ئاشتیخواز بكرێت ڕێز لە ئیرادەی گەلی كوردستان بگرن كە لە رێگەی ڕیفراندۆم بڕیاری لە چارەنووسسازی خۆی داوە،لەم كاتەشدا كۆمەڵێك لایەنی بەهێز هەن بۆ راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان كە لە ژمارەیەكی كەم لەم ووڵاتانەدا هەبووە لە كاتی راگەیاندن و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیی .

پێشمەرگە ، پیلانی دووبارە داگیركردنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستانی بە خۆین و ئازایەتی و خۆراگری خۆی پۆچەڵ كردەوە .پێشمەرگە، ناوی كورد و كوردستانی گەیاندە سەرانسەری جیهان ، وەك ئەستێرەیەكی درٍەشاوە .پێشمەرگە، بۆ سیمبوڵی قارەمانیی و ناسنامەی نەتەوەیی .پێشمەرگە ، گشت مەرٍام و تابووری پێنجەمی لە ناو خۆ و دەرەوەی كوردستان تێك شكاند .. پێشمەرگە و سەرۆك بارزانی ، وڵاتانی ئیقلیمی دژی كوردی ناچار كرد تا بە واقعیی ئێستا مامەلە بكات و بۆ یەكەم جار ئاڵایی كوردستان لە پاڵ ئاڵایی وڵاتانی تر دانرا .پێشمەرگە، درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بە تاج و تەختیانەوە و تێك و پێك شكاند و وانەیەكی گەورەی دا بە ناحەزان و داگیركەرانی كوردستان ..
پێشمەرگە و كەسایەتی پێشمەرگە و ئازایەتی پێشمەرگە كراوەو ئەو كاتەش پێشمەرگەیەك شەهید بووە،‮ ‬شیوەنی سیاوەش ئاسای بۆ كراوە‮. ‬یەكەم ئەوەی بۆ گیان لە دەستدانی وشەی شەهید و هەندێ جاریش گیان بەختكردوو هەڵبژێردراوە‮. ‬هەڵبژاردنی هەر كام لەم ناوانە هەڵگری مانایەكی رەمزییە و لە هەمانكاتدا جیاكردنەوەی مەرگی ئەو كەسەیە(پێشمەرگە‮) ‬لە مەرگی كەسانی ئاسایی،‮ ‬لە بەر ئەوەی خودی ئەم مرۆڤە لە باری مانایی‮ ‬و ئوستوورەییەوە لەوە دەرچووە وەك مرۆڤی ئاسایی‮ ‬چاوی لێبكرێت و ئەو بووە بە بەرزە مرۆڤ،‮ ‬ئەو بەرزە مرۆڤەی كە عەوداڵی ئازادییەو هەموو دژوارییەك قبووڵ دەكات بەوەی بە ئازادی بگات‮. ‬ئەم تایبەتمەندی بەرزە مرۆڤ بوونەی پێشمەرگە لە هەموو جیهان رەنگی داوەتەوە‮. ‬لە هەمانكاتدا پێشمەرگەی كردووە بە ئوستوورەیەكی مۆدێڕن پێشمەرگە كێیەو ئەركی چیە،‮ ‬ئەم وشە پیرۆزەو ئەو پرسیارە گەورەیە زۆری لەسەر باس كراوە‮. ‬دۆست و دوژمن هەر‮ ‬یەك بە نۆبەی خۆی تەفسیرو تەحلیلی خۆی راگەیاندوە‮. ‬دوژمن زیاتری باس كردوە چونكی پێشمەرگە وەك پارێزەری شەڕەفو ئازادی بە ورەیەكی پۆڵایین،‮ ‬بە دڵێكی ئازادو بە تەواوی وجوودی خۆی كە بە باڵای كوردستانە،‮ ‬شەڕی مانو نەمانی لەگەڵ كردوە،‮ ‬مەرگی خۆ وەپێش لە نێوچوونی ئازادی‮ ‬و شەڕەف و كەرامەتی گەلەكەی خستووە‮. ‬پێشمەرگە تەواوی قورسایی خەباتو تێكۆشانی پڕ‮ ‬لە شانازیی گەلەكەیان لەسەر شانو پیلی خۆیان هەڵگرتوە تاوەكو،‮ ‬كاروانی درێژی خەباتو پێش وەچوون بێپسانەوە،‮ ‬بەرقەرارو بەرمەدارو ئاڵای ئازادیو خۆڕاگری شەكاوە رابگرێت‮. ‬ئەم ئاڵایە كە وەك هێماو رەمزی نەتەوەی كورد لە بەرزترین لوتكەكان دەدرەوشێت،‮ ‬تەنیاو تەنیا مەچكو ورەی پێشمەرگە پاراستوویەتی. پێشمەرگایەتی شەڕەفە،‮ ‬ئەخلاقە،‮ ‬فەلسەفەیە،‮ ‬بۆ هەر تاكێكی كورد و بەدیهێنەری خەون و ناسنامەی و سەربەخۆیی كوردستانە .
Top